د.شاخه‌وان عەبدوڵا: لەگەڵ تێپه‌ڕاندنی یاسای پشتیوانی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان نین به‌م شێوازه‌ی ئێستای، ئەنجومەنی نوێنەران لەم هەلومەرجە هەستیارەدا بەرپرسیارێتییەکی گەورەی له‌سه‌ره بەرامبەر بەم یاسایەو، پێویستە ئەولەویەتە گرنگەگان دیاری بکرێن و جیابکرێنەوە لەشتی تر، دەرگاکانیش بەڕووی گەندەڵیدا دابخرێن
ئەمڕۆ شەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، لە بەیاننامەیەکدا جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، چه‌ند تێبینیه‌كیان لەسه‌ر پێشنیازی یاسای پشتیوانی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان هەیە، کە تێیدا بڕوای به دەقی ژمارەیەک له‌ماددەكانی یاساکە نییه بەهۆی ئەوەی ده‌رگای خه‌رجكردنی ناپێویستی له‌خۆگرتووه، ئه‌مه‌ش مەترسی گومانی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی پارەی گشتی زیاتر دەکات.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا هەڵوێستی فەرمی خۆی بەرامبەر بە یاساكە راگەیاندو وتی: “ لەگەڵ دەركردنی یاسای پشتیوانی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان نین به‌م شێوازه‌ی ئێستای، ئەنجومەنی نوێنەران لەم هەلومەرجە هەستیارەدا لەبەردەم بەرپرسیارێتییەكی گەورەدایە بەرامبەر بەم یاسایە، پێویسته ئه‌وله‌ویه‌ته گرنگه‌كان دیاری بكرێت و دەرگاکان بەڕووی گەندەڵیدا دابخرێن”.
بۆیە وەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و په‌رله‌مانتاره بەڕێزه‌كان هەوڵدەدەین پێشنیازی یاساكه و پەسەندکردنی ئاراسته‌بكەین بەرەو ئەم ئەولەویەتانە، کە لە پێش هەموویان بریتین لە:
دابینكردنی بڕگه‌كانی ناوفۆرمی خۆراك و سه‌به‌ته‌ی خۆراك و، دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له‌كاره‌ه‌با و پشتیوانی كه‌رتی كشتوكاڵ و خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران و جێبەجێکردنی داواکاری وانەبێژانی خۆبەخش، خاوەن گرێبەستەکان و کرێی ڕۆژانە کە خزمه‌ته‌كه‌یان له‌دووساڵ زیاتره دابمه‌زرێن، هه‌روه‌ها دارایی پێویست ته‌رخان بكرێت بۆ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی شایسته‌ن و له‌توێژه هه‌ژار و زیانلێكه‌وتووه‌كانن .
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕوونیشیکردەوە، کە کە ماددەی (١٣) لە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٩ و میکانیزمی خەرجکردن بە ڕێژەی (12/1) یان کەمتر لە کۆی خەرجییە ڕاستەقینەکان بۆ خەرجییە كانی ئه‌م ساڵ بۆ ساڵی دارایی پێشوو بەسە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات بۆ ئەم ساڵە داراییەی ئێستا .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
شەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢