په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
2022
به‌دواداچوونى هه‌مواركرنه‌كان وزیادكردنیان بۆ په‌یڕه‌وى نه‌اوخۆ: ڕاوێژكارى كاروبارى یاسادانان.
پێداچوونه‌وه‌و وردبینی: ڕاوێژكارى كاروبارى یاسادانان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى په‌رله‌مانى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى یاسادانان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان.
سه‌رپه‌رشتیكردنى دیزاین و چاپكردن: فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندن.
پێڕست
به‌شی یه‌كه‌م: چه‌ند یاسایه‌كی گشتی ……………………………………………
به‌شی دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی…………….
به‌شى سێیه‌م: ئه‌ندامێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا………………………………
به‌شى چواره‌م: دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران…………………………….
به‌شى پێنجه‌م: بواره‌كانى كارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران………………………….
به‌شى شه‌شه‌م: ئه‌ركى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى….
به‌شى حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران…………………
به‌شی هه‌شته‌م: ڕێوشوێنی تایبه‌ت به سه‌رۆك كۆمار………………………….
به‌شى نۆیه‌م: ڕێوشوێنى متمانه‌به‌خشین و به‌دواداچوونى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت….
به‌شى ده‌یه‌م: پرسیار و لێپرسینه‌وه‌و بــانــگــهــێــشــتــكــردن…………………
به‌شى یازده‌یه‌م: ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌و متمانه لێ سه‌ندنه‌وه………………….
به‌شی دوازده‌یه‌م: لیژنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران…………………………….
به‌شى سێزده‌یه‌م: تایبه‌تمه‌ندى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان…………………………….
به‌شى چوارده‌یه‌م: پێشنیارى ئه‌ندامان سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاساییه‌كان………….
به‌شى پازده‌یه‌م: په‌یماننامه و ڕێككه‌وتنه نێوه‌ده‌وڵه‌تیه‌كان………………………
به‌شى شازده‌یه‌م: ڕێوشوێنى یاسادانان………………………………………..
به‌شى حه‌ڤده‌یه‌م: رێوشوێنه‌كانى به‌رزه‌فته‌كردن……………………………….
به‌شى هه‌ژده‌یه‌م: بودجه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران………………………………
به‌شى نۆزده‌یه‌م: بڕیاره كۆتاییه‌كان………………………………………….
په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران([1])
به‌شی یه‌كه‌م
چه‌ند یاسایه‌كی گشتی
به‌ندی ژماره 1
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراقی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاودێری باڵایه، ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌دات كه له ماده‌ی (61)ی ده‌ستور ئاماژه‌ی پێكراوه یان ئه‌و مادانه‌ی تر كه په‌یوه‌ندیان به‌م خاڵه‌وه هه‌یه.
به‌ندی ژماره 2
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له (329) ئه‌ندام پێكدێت، كه به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبژێردراون([2]).
به‌ندی ژماره 3
یاساكانی ئه‌م په‌یڕه‌وه ئازادی بیروڕاو بیركردنه‌وه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دابین ده‌كات، هه‌ر تێزێكی سیاسی یاخود حیزبیان هه‌بێت، به‌مه‌رجێك پێچه‌وانه نه‌بێـت له‌گه‌ڵ ده‌ستور. هه‌روه‌ها مافی ئازادی ئۆپۆسیزیۆنی بابه‌تی‌و ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ریان ده‌پارێزێ. له‌هه‌مانكاتدا چۆنیه‌تی هاوكاری نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دام و ده‌زگا ده‌ستوریه‌كان دی ڕێكده‌خات.
به‌ندی ژماره 4
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و دوو جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پابه‌ند ده‌بن به ده‌ستور و یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره (13)ی ساڵی 2018 و ئه‌م په‌یڕه‌وی ناخۆیه‌وه، له گفتوگۆ‌و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌یده‌ن، و پێشینەیی بۆ بڕیارەکانی مادە یاساییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهاته كارگێڕیه‌كانی دەبێت لەو مادانەی ئەم سیستمە کە دژ بەیەک بن جیاوازبن تێدایە([3]).
به‌شی دووه‌م
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی([4])
به‌ندی ژماره 5
دانیشتنی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام له نێو ئاماده‌بووان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، ئه‌ركه‌كه‌شی ته‌نها بریتیه له به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی یه‌كه‌م و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
به‌ندی ژماره 6
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوێندی یاسایی ده‌خۆن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوێند ده‌خۆم به‌خوای گه‌وره كه ئه‌رك و به‌پرسیاریه‌تی یاساییم به لێبڕاویی و دڵسۆزیه‌وه جێبه‌جێبكه‌م و پارێزگاری له سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری عێراق بكه‌م و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی له‌به‌رچاوبگرم و شه‌ونخونی بكه‌م له‌سه‌ر پارێزگاری ئاسمان و زه‌وی و ئاو‌و سامان و ڕژێمه دیموكراتیه فیدڕاڵیه‌كه‌ی و كاربكه‌م بۆ به‌دیهێنانی ئازادیه گشتی و تایبه‌تیه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی قه‌زاو پابه‌ند بوون به جێبه‌جێكردنی یاساكانی به ئه‌مانه‌ت و بێلایه‌نی، خوا شایه‌تی ئه‌وه‌یه كه ده‌یڵێم.
به‌ندی ژماره 7
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی كاتی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی واڵا ده‌كات.
دووه‌م: دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی خۆپاڵاوتن، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و پاشان جێگری یه‌كه‌م و دواتر جێگری دووه‌م به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به شێوه‌ی ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵده‌بژێرێت.
به‌ندی ژماره 8
یه‌كه‌م:سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئاشكراده‌كات و بانگی سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌كات بۆ شوێنی تایبه‌ت به یه‌كیان([5]).
به‌ندی ژماره 9
سه‌رۆك وهه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێده‌كه‌ن:
یه‌كه‌م: ڕێكخستنی كارنامه‌ی هه‌موو دانیشته‌نه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار یان نوێنه‌ری لیژنه‌كان و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ئه‌ندامان و سه‌رۆك كۆمار([6]) و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌گه‌ڵ هاوپێچكردنی ئه‌و پڕۆژه‌و پێشنیار‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه مایه‌ی تاوتوێكردنه به ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی پێشینه بدرێت به‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێشكه‌شكراوه بۆ تاوتوێكردن، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوبووه، هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی كه ده‌گوزه‌را لانی كه‌م پێش ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه به دوو ڕۆژ، به‌مه‌رجێك ده‌ستور واده‌ی تری دیاری نه‌كردبێت.
دووه‌م: په‌سه‌ندكردنی كۆنووسی دانیشتنی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
سێیه‌م: دانانی یاسای تایبه‌ت به ڕێكخستنی كۆنووسه‌كان.
چواره‌م: یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پسپۆری لیژنه‌كان له كاتی دروستبوونی ناكۆكی سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ی كه ئاڕاسته‌یان ده‌كرێت.
پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی پلانی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پێكهاته كارگێڕیه‌كانی و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پاش بڕیاردان له‌سه‌ری.
شه‌شه‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری دیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری تێیدا، هه‌روه‌ها دیاریكردنی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و داراییه‌كه‌ی و ئاگاداركردنی ئه‌ندامانیش له‌وباره‌یه‌وه.
حه‌وته‌م: ڕێكخستنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و خستنه‌ڕوی بۆ ئه‌نجومه‌ن به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی و هه‌روه‌ها سه‌په‌رشتی جێبه‌جێكردنی و گۆڕینی به‌شه‌كانی.
هه‌شته‌م: ڕاسپاردنی یه‌كێك له لیژنه‌كان به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به كێشه‌یه‌كی دیاریكراو.
نۆیه‌م: ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
ده‌یه‌م:ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی هه‌رێمه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه له‌هه‌رێمێكدا ڕێكنه‌خراون.
یازده‌هه‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه و ئه‌نجومه‌ن و په‌رله‌مانی وڵاتانی دۆست و یه‌كێتی په‌رله‌مانه‌كان كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵیان.
دوازه‌هه‌م:
أ – سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكده‌كه‌ون له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتیكردن و چاودێری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی دیوانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌روه‌ها له گرتنه‌به‌ری بڕیاری په‌یوه‌ندیدار به دامه‌زراندن و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌و شێوه‌یه‌ی كه بنه‌مای هاوسه‌نگی و هه‌لی یه‌كسان بۆ سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان به‌دی بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی ده‌وڵه‌ت. له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری ئه‌و بڕیارانه‌ی كه كه په‌یوه‌ندیداره به به‌رزكردنه‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی خزمه‌ت و خانه‌نشینكردن و برزه‌فتكردن (انضباط) به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌ی كه له ده‌وڵه‌ت كاری پێده‌كرێ. فه‌رمانه‌كانیش به واژوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێـت، یان ئه‌و كه‌سه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر له ئه‌نجومه‌ن ئاماده نه‌بوو.
ب – ئه‌گه‌ر سه‌رۆك یان یه‌كێك له هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بوو، ئه‌وا بڕیاره‌كان به ڕێككه‌وتنی ئه‌و دوو ئه‌ندامه ده‌بێت كه ئاماده‌ن([7]).
سێزده‌هه‌م: دیاریكردنی دوو سكرتێر له نێو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.
چوارده‌هه‌م: گرتنه‌به‌ری بڕیار سه‌باره‌ت به گه‌شتكردنی فه‌رمی سه‌رۆك یان یه‌كێك له هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی([8]) و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كان.
پازده‌هه‌م: سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكه‌وه سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه ده‌كه‌ن و بێلایه‌نیبوونی ده‌پارێزێت.
به‌ندی ژماره 10
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یان هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه بانگهێشتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی، هه‌روه‌ك سه‌رۆك یان هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بانگهێشت بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی. دانیشتنه‌كه‌ش یاسایی ده‌بێت به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك یان یه‌كێك له هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی([9]).
به‌ندی ژماره 11
یه‌كه‌م: له كاتێكدا كه سه‌رۆك یان جێگره‌كانی نه‌یانتوانی ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن، یه‌كێكی دیكه به شێوه‌یه‌كی كاتی و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێت له نێوان ئاماده‌بووان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران .
دووه‌م: سه‌رۆك یان هه‌ردوو جێگره‌كه به‌یه‌كه‌وه داوای ئه‌نجامدانی دانیشتنی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ن به‌پێێ ئه‌و به‌رنامه‌ی دانیشتنه كه سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌سه‌ری ڕێكده‌كه‌ون.
سێیه‌م: دانیشتنه‌كان به ڕێككه‌وتن یان ڕێككه‌وتنی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له جێگره‌كانى كۆتایی پێده‌هێنرێت.
به‌ندی ژماره 12
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رۆك یان یه‌كێك هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى ده‌ست له‌كار كێشایه‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێت سه‌رۆك یان یه‌كێك هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى له‌سه‌ركار لاببات به‌پێی یاسا.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن یان یه‌كێك له دوو جێگره‌كه‌ی به‌تاڵ بوو له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌سێك له جیاتی هه‌ڵده‌بژێرێت له‌یه‌كه‌م دانیشتن كه ئه‌نجامی ده‌دات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه به‌پێی پرنسیپی هاوسه‌نگی سیاسی نێوان لیسته‌كان.
به‌شى سێیه‌م
ئه‌ندامێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا
به‌ندی ژماره 13
پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه له ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا هه‌بێت:
یه‌كه‌م: پێویسته عێراقى بێت و لێهاتوویی ته‌واوى تێدابێت به‌پێى ماده‌ى (49) بڕگه‌ى دووه‌م له ده‌ستور.
دووه‌م: نابێت بڕگه‌كانى یاساى ڕیشه‌كێشكردنى به‌عس بیگرێته‌وه به‌پێى ماده‌ى (135) بڕگه‌ى سێیه‌م له ده‌ستور.
سێیه‌م:ئه‌و مه‌رجانه‌ى تر‌ى تێدابێت كه له یاساى هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌ى پێكراوه.
به‌ندی ژماره 14
پاڵێوراو به ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داده‌نرێت و سه‌رجه‌م مافه‌كانى ئه‌ندامێتى هه‌یه له به‌روارى په‌سه‌ندكردنى ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان. له دواى سوێندى یاساییش ده‌ست به‌كار ده‌بێـت.
به‌ندی ژماره 15
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌گه‌ر بووه سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به ده‌ست له كار كێشراوه داده‌نرێت و مافه‌كانی ئه‌ندامێتی نامێنێ.
به‌ندی ژماره 16
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌و لیژنانه‌ى ئه‌ندامه تێیدا ته‌نها مه‌گه‌ر به بیانوویه‌كى یاسایی نه‌بێت كه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران یان سه‌رۆكى لیژنه دیارى ده‌كات.
دووه‌م: كاتێك ده‌چیّته ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌بێت سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ئاگادار بكات.
به‌ندی ژماره 17
یه‌كه‌م: سه‌رۆك ده‌توانێت مۆڵه‌تى ئاسایى بدات به ئه‌ندام كه له (15) ڕۆژ تێپه‌ڕنه‌كات له ماوه‌ى خوولێكى ساڵانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
دووه‌م: ئه‌ندام ده‌توانێت مۆڵه‌تی نه‌خۆشی وه‌ربگرێت به پێی یاسا، هه‌روه‌ها سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی باری منداڵبوون دیاری ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: ماوه‌ى چوونه ده‌ره‌وه‌ى وڵات به كارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به نه‌هاتن دانانرێت.
به‌ندی ژماره 18
یه‌كه‌م: تۆمارى ئاماده‌بوون و نه‌هاتنى ئه‌ندامان ده‌نووسرێت و له بڵاوكراوه‌ى ئاسایی ئه‌نجومه‌ن و یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوده‌كرێته‌وه.
دووه‌م: له كاتێكدا ئه‌ندام پێنج جار به‌دوای یه‌كدا یان ده‌جار به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ له‌ماوه‌ی خوولی یاسادانانی ساڵێكدا به‌بێ بیانووی یاسایی ئاماده نه‌بوو، سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌توانن به نووسراوێك ئاگاداری بكه‌نه‌وه و تێیدا داوای پابه‌ند بوونی لێبكه‌ن. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌ندام ئاماده‌نه‌بوو له‌به‌رده‌م سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌یدا، كێشه‌كه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر داواكاری ئه‌وان.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر له‌بارێكدا ئه‌ندام ئاماده‌نه‌بوو له دانیشتنێكى ئه‌نجومه‌ندا ڕێژه‌یه‌كى دیاریكراو له ده‌رماڵه‌كه‌ى ده‌بڕدرێت.
به‌ندی ژماره 19
یه‌كه‌م: ناكرێت له یه‌ك كاتدا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كارێكى تر یان پۆستێكى فه‌رمى دیكه‌ى هه‌بێت.
دووه‌م: ناكرێت ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له هه‌مان كاتدا ئه‌ندامیش بێت له ئه‌نجومه‌نى یاسادانانى هه‌رێمه‌كان یان ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان. پێویسته ئه‌ندام یه‌كێك له‌و دوو پۆسته هه‌ڵبژێرێت، ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بوو ئه‌وا به ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داده‌نرێت.
سێیه‌م: نابێت ئه‌ندام له گه‌ڵ فه‌رمانگه حكومیه‌كان بۆ خۆى یان له ڕێى كه‌سێكى دیكه گرێبه‌ند ببه‌ستێ له‌كاتى ئه‌ندامێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها نابێت ئه‌ندامبوونى به‌كاربهێنێت بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى.
به‌ندی ژماره 20
یه‌كه‌م: ئه‌ندام لێى ناپرسرێته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆچوونانه‌ى ده‌رى ده‌بڕێ یان هه‌ر كارێك ئه‌نجامى ده‌دات له كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
دووه‌م: نابێت ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ستگیر بكرێت له ماوه‌ى وه‌رزى یاساداناندا مه‌گه‌ر به‌تاوانێك تۆمه‌تبار بكرێت، به‌ڕه‌زامه‌ندى زۆرینه‌ى ڕه‌هاش پاراسته (حصانه)ى لێوه‌رده‌گیرێته‌وه، یاخود ئه‌گه‌ر له‌كاتى ئه‌نجامدانى تاوانێك ده‌ستگیربكرێت.
سێیه‌م: نابێت ئه‌ندام له پاش وه‌رزى یاسادانان ده‌ستگیربكرێت مه‌گه‌ر به‌تاوانێك تۆمه‌تباركرابێت و به‌ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پاراسته (حصانه) لێوه‌رده‌گیرێته‌وه، یاخود ئه‌گه‌ر له‌كاتى ئه‌نجامدانى تاوانێك ده‌ستگیربكرێت.
به‌شى چواره‌م
دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران
به‌ندی ژماره 21
دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له شارى به‌غدا ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ك ده‌كرێت له شوێنى دیكه ئه‌نجامبدرێت ئه‌گه‌ر پێویست بوو.
به‌ندی ژماره 22
یه‌كه‌م:ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران خولێكى یاسادانانى ساڵانه‌ى هه‌یه كه له دوو وه‌رزى یاسادانان پێكدێت، یه‌كه‌میان له یه‌كى ئازاره‌وه ده‌ستپێده‌كات و له 30 حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێك كۆتایی پێدێت. وه‌رزى دووه‌میش له یه‌كى ئه‌یلول ده‌ستپێده‌كات و له 31ى كانوونى دووه‌م كۆتایی پێدیت.
دووه‌م: ئه‌و وه‌رزى یاسادانانه‌ى كه بودجه‌ى گشتى ساڵانه‌ى ده‌وڵه‌تى تێداخراوه‌ته‌ڕوو كۆتایی نایه‌ت تاپه‌سه‌ند ده‌كرێت.
سێیه‌م: دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مانگانه لانی كه‌م هه‌شت دانیشتن ده‌به‌ستێت([10]).
به‌ندی ژماره 23
ڕێژه‌ى یاسایى بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به ئاماده‌بوونى زۆرینه‌ى ڕه‌هاى ئه‌ندامانى ده‌بێت و بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ى كه‌مى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئاماده‌بوو ده‌درێت، به مه‌رجێك ده‌ستور پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ى بڕیار نه‌دابێت. له‌كاتى یه‌كسان بوونى ده‌نگه‌كانیش ئه‌و لایه په‌سه‌ند ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگى بۆ ده‌دات.
به‌ندی ژماره 24
نابێت دانیشتن ده‌ست پێبكات هه‌تا ڕێژه‌ى یاسایى پێویست ئاماده نه‌بێت، كه له بڕگه‌ى (23)ى ئه‌م په‌یڕه‌وى ناوخۆیه ئاماژه‌ى پێكراوه. ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ڕێژه‌ى یاسایى ئاماده‌نه‌بووه، سه‌رۆك دانیشتنه‌كه بۆ ماوه‌ى نیو كاتژمێر دواده‌خات، ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕێژه‌ى یاسایى ته‌واو نه‌بوو ئه‌وا سه‌رۆك دواخستنى دانیشتنه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و واده‌یه‌كى دى دیارده‌كرێـت بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتن.
به‌ندی ژماره 25
بوونى رێژه‌ى یاسایی به پێویست داده‌نرێت له‌كاتى ده‌نگداندا، به‌ڵام به‌مه‌رج دانانرێت بۆ به‌رده‌وامبوونى كۆبوونه‌وه‌كه.
به‌ندی ژماره 26
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كانى له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنى بڕگه‌كانى ماده‌ى (56) له ده‌ستور.
به‌ندی ژماره 27
ئه‌ندام مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه ناڕه‌زایی بخاته‌ڕوو (خاڵى یاسایی “نقطه نظام”) له به‌ڕێوه‌چوونى گفتوگۆكاندا ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى یه‌كێك له ماده‌كانى ده‌ستور یان یاسا كرا یان گفتوگۆكان چوارچێوه‌ى كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌یان به‌زاند، هه‌روه‌ك پێویسته ئه‌و ماده‌یه بخاته‌ڕوو كه پشتى پێ به‌ستووه.
به‌ندی ژماره 28
سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاخود په‌نجا په‌رله‌مانتار ده‌توانن داوای ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی بكه‌ن، به‌مه‌رجێك دانیشتنه‌كه ته‌نها تایبه‌ت بێت به‌و بابه‌تانه‌ی كه له بانگهێشته‌كه‌دا دیاری كراوه.
به‌ندی ژماره 29
یه‌كه‌م: دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئاشكرا ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نها له‌كاتێكدا نه‌بێت كه بارودۆخه‌كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بخوازێت، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه یان به پێشنیاری سه‌رۆك كۆمار یاخود سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان له‌سه‌ر داوای 35 له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ئاماده‌بووانی ئه‌ندامان. له‌م كاته‌دا هیچ كه‌سێك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نابێت، به كارمه‌ندانیشه‌وه‌و یه‌كێك له دوو جێگره‌كه‌و هه‌ركه‌سێكی دیكه له ئه‌ندامان كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌یه‌وه ده‌ستنیشان بكرێت كۆنووسی دانیشتنه‌كه رێكده‌خه‌ن.
دووه‌م: كۆنووسی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به‌و ڕێگه‌یه‌ی كه سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی به‌باشی ده‌زانن بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌شى پێنجه‌م
بواره‌كانى كارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران
به‌ندی ژماره 30
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌دات كه له ماده‌ى (61)ى ده‌ستور ئاماژه‌ى پێكراوه.
به‌ندی ژماره 31
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌م كاره یاساییانه جێبه‌جێده‌كات:
یه‌كه‌م: ده‌ركردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆى تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
دووه‌م: دانانى یاساى تایبه‌ت به جێگرتنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له كاتى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه یان له‌كار خستن یان مردن یان له‌ده‌ستدانى ئه‌ندامێتى له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت.
سێیه‌م: چاوخشاندنه‌وه به پڕۆژه‌ی یاسا پێشنیاركراوه‌كان كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌شكراوه، له‌وانه‌ش پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵانه‌ی ده‌وڵه‌ت و بودجه‌ی ته‌واوكاری و په‌سه‌ندكردنی ژمێریاری كۆتایی و هه‌روه‌ك كاری ئه‌نجومه‌ن تایبه‌تمه‌ندیشه به گواستنه‌وه‌ی به‌ش و به‌نده‌كانی بودجه‌ی گشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆی بڕی بودجه‌كه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌نجومه‌ن ده‌توانێت له‌كاتی پێویستدا پێشنیاربكات به‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕی خه‌رجیه‌كان زیادبكات به‌پێی ماده‌ی 62 ی ده‌ستور.
چواره‌م: دانانى بودجه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆو ته‌واو بۆ دادگا.
پێنجه‌م: په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و لیژنه‌كانى.
شه‌شه‌م: چاوخشاندنه‌وه به پڕۆژه‌ى یاساى پێشنیاركراو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و لیژنه‌كانى ئه‌نجومه‌ن.
به‌ندی ژماره (32)
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاری چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێببه‌جێكردن له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، به‌م پێیه‌ش ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت:
یه‌كه‌م:بانگهێشتكردنی سه‌رۆك كۆمار و لێپرسینه‌وه‌و بانگهێشتكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به سه‌رۆك وه‌زیرانیشه‌وه، یاخود هه‌ر به‌رپرسێكی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن.
دووه‌م: ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ل ئه‌و به‌پرسانه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا سه‌باره‌ت به هه‌ر ڕووداوێك كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێی وایه په‌یوه‌ندیداره به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یان مافی هاوڵاتیانه‌وه.
سێیه‌م: داواكردنی زانیاری و به‌ڵگه‌نامه له‌هه‌ر لایه‌نێكی ڕه‌سمی سه‌باره‌ت به‌هه‌ر بابه‌تێك كه په‌یوه‌ندیداره به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یان مافی هاوڵاتیان ، یاخود جێبه‌جێكردنی یاساكان له‌لایه‌ن ده‌سته‌و ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه.
چواره‌م: داوای ئاماده‌بوونی هه‌ركه‌سێك بۆ شایه‌تیدان یان ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵویست یان ئاشكراكردنی زانیاری سه‌باره‌ت به‌هه‌ر بابه‌تێك كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه خرابێته ڕوو هه‌روه‌ها مایه‌ی كۆڵینه‌وه‌ی بێت.
پێنجه‌م: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانن سه‌ردانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن بۆ به‌دواداچوونی كاره‌كانیان و ئاگاداربوونی باش به‌ڕێوه‌چوونیان و جێبه‌جێكردنی یاسا.
به‌شى شه‌شه‌م
ئه‌ركى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى
به‌ندی ژماره (33)
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌و كه‌سه‌یه كه نوێنه‌رایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات و به‌ناوى ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌دوێت.
به‌ندی ژماره (34)
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌م ئه‌ركانه‌ى خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:
یه‌كه‌م: كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌ستورو یاسا‌و په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
دووه‌م: كردنه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تیكردنى دانیشته‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
سێیه‌م: بانگهێشتكردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنى نائاسایی.
چواره‌م: داواى درێژكردنه‌وه‌ى وه‌رزى یاسادانانى خوولى ساڵانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌مه‌رجێك له سى ڕۆژ تێپه‌ڕنه‌كات.
پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى هێمنى گفتوگۆكان و دیاریكردنى بابه‌تى گفتوگۆكان هه‌روه‌ها ئاڕاسته‌كردنى ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یه‌وێت به‌شدارى بكات تا له‌سنوورى بابه‌ته‌كه‌و یاسا ده‌رنه‌چێت، هه‌روه‌ها مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه هه‌ر بابه‌تێك ڕوون بكاته‌وه كه ڕۆشن نه‌بێت یان داواى ڕوونكردنه‌وه‌ی بكات.
شه‌شه‌م: ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه پێویستى به ده‌نگدانه بیخاته ده‌نگدانه‌وه‌و ئه‌نجامى ده‌نگدانه‌كه ئاشكرابكات.
حه‌وته‌م: نوێنه‌رایه‌تیكردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له ئاهه‌نگه نیشتمانی و بۆنه‌كانى دیكه‌دا، هه‌روه‌ك ده‌توانێت یه‌كێك له جێگره‌كانى یان ئه‌ندامان ڕابسپێرێ بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره.
هه‌شته‌م: گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى پێویست بۆ پاراستنى ئاسایش و یاسا له نێوئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا.
نۆیه‌م: چاودێرى و سه‌رپه‌رشتیكردنى فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى دیوانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجامدانى سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى كه له‌م باره‌یه‌وه بڕیارى له‌سه‌ردراوه به‌مه‌رجێك پێچه‌وانه نه‌بێت له‌گه‌ڵ ماده‌ى (نۆیه‌م)ى ئه‌م په‌یڕه‌وى ناوخۆیه.
به‌ندی ژماره (35)
یه‌كه‌م: جێگری یه‌كه‌م ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ ده‌كات:
أ . جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی یان ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
ب . به‌دواداچوونی كاری لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان و پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرت له‌وباره‌یه‌وه به‌و پێیه‌ی سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌سه‌ری ڕێك ده‌كه‌ون.
ج . سه‌رپه‌رشتیكردنی دانیشتنی هاوبه‌شی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
دووه‌م: جێگری دووه‌م ئه‌م ئه‌ركانه جێبه‌جێده‌كات:-
أ . جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگری یه‌كه‌م، یاخود ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن.
ب . به‌دواداچوونی كاری لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان و پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرت له‌و باره‌یه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی كه سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌سه‌ری ڕێك ده‌كه‌ون.
ج . دڵنیا بوون له ئاماده‌بوونی ڕێژه‌یی یاسایی له كاتی ئه‌نجامدانی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی تۆماركردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئاماده نه‌بوون، بیانوویان هه‌بێت یان نا.
د . دانانی خشته‌ی ناوی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داوای به‌شداری ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: سه‌رۆك و یه‌كێك له هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لیژنانه ده‌كات كه ئاماده‌ی ده‌بێت، به‌ڵام مافی ده‌نگدانی نیه.
چواره‌م: (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وهه‌ردوو جێگره‌كه‌ی) به‌یه‌كه‌وه بۆیان هه‌یه لیژنە کاتیەکان ولێكۆڵینه‌وه ولیژنه هاوبه‌شه‌كانی په‌رله‌مانی ولیژنه‌كانی لێکۆلینەوەو نوێنەرایەتییە هاوبەشەکان پێك بێنن بێجگە لە ئەحکامی مادەی 83 ئەم پێڕەوە.
پێنجه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ده‌ن له سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له لیژنه‌یه‌ك بۆ لیژنه‌یه‌كی تر له سه‌ر داواكاری خۆی، به مه‌رجێك نابێت كاریگه‌ری بكاته سه‌ر ژماره‌ی ڕێگه‌پێدراوی ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه([11]).
شه‌شه‌م: سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌توان ئه‌ركی دیكه بسپێرێت به هه‌ر یه‌كێكیان.
به‌ندی ژماره (36)
هه‌ردوو بڕیارده‌ره‌كان ئه‌م ئه‌ركانه‌یان هه‌یه:
یه‌كه‌م: چاودێریكردنى پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وى ده‌نگه‌كان دواى ده‌نگدانى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
دووه‌م: ڕێكخستن و كورتكردنه‌وه‌و دۆكۆمێنتكردنى كۆنووسى دانیشتنه‌كان و دابه‌شكردنى به‌سه‌ر ئه‌نداماندا.
سێیه‌م: هه‌ر ئه‌ركێكى دیكه كه سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكه‌وه پێیان بسپێرن.
به‌شى حه‌وته‌م
به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران
به‌ندی ژماره (37)
یه‌كه‌م: سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكه‌وه كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی هه‌فته‌یه‌كی ئه‌نجومه‌ن به‌هه‌مه‌ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان داده‌نێن و لانی كه‌م پێش دوو ڕۆژ له ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م دانیشتنی هه‌فته دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌نداماندا یان پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
دووه‌م: نابێت هیچ بابه‌تێك تاوتوێ بكرێت و بخرێته ڕوو ئه‌گه‌ر له كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌دا نه‌هاتبێت، ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ئاماده‌بوو نه‌بێت.
سێیه‌م: تاوتوێكردنى بڕگه‌كانى كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كه له ڕیزبه‌ندى كارنامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌روه‌ها تاووتوێى بڕگه‌یه‌كى نوێ ناكرێت، ئه‌گه‌ر بڕگه‌ى پێشووتر ته‌واو نه‌بێت. ئه‌گه‌ر نه‌توانرا كۆتایى به تاوتوێكردنى بڕگه‌یه‌ك بهێنرێت ئه‌وا سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌توانن دوای بخه‌ن بۆ دانیشتنێكى دیكه.
به‌ندی ژماره (38)
یه‌كه‌م: سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكه‌وه به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لیسته په‌رله‌مانیه‌كان ده‌توانن به‌یاننامه ده‌ربكه‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رباره‌ی كێشه گرنگ و پێشهاته‌كان كه پێی وایه پێویسته به‌یاننامه‌ی له‌باره‌وه ده‌ربكرێت.
دووه‌م: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێت داوابكات له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ خستنه‌ڕووی بابه‌تێك كه له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا نه‌هاتبێت ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌بێت به كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیدارو گرنگ و به‌په‌له‌و پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی.
به‌ندی ژماره (39)
یه‌كه‌م: سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشته‌كه ده‌كاته‌وه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
( به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان…له جیاتى گه‌ل دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ستپێده‌كه‌ین.)
دووه‌م:خوێندنى چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانى پیرۆز له‌سه‌ره‌تاى هه‌موو دانیشتنێكدا.
به‌ندی ژماره (40)
یه‌كه‌م: سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌توانن ئاماده‌ی دانیشته‌كان ببێت له‌سه‌ر داوای خۆی و به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت به‌شداری له‌و گفتوگۆیانه بكات كه په‌یوه‌ندیداره به كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی یان حكومه‌ت، هه‌روه‌ك ده‌توانێت گه‌وره به‌رپرسان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێ تا پشتیان پی ببه‌ستێ دوای مۆڵه‌ت خواستن له سه‌رۆك.
دووه‌م: هاوڵاتیان و كارمه‌ندانى بوارى ڕاگه‌یاندن مافى ئاماده‌بوونى دانیشته‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیان هه‌یه پاش مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، به‌مه‌رجێك دانیشته‌كه نهێنى نه‌بێـت.
به‌ندی ژماره (41)
ئه‌ندام له دانیشته‌كاندا له‌سه‌ر مۆڵه‌تى سه‌رۆك قسه‌ده‌كات، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بۆى هه‌یه ماوه‌یه‌كى دیاریكراو دابنێ بۆ قسه‌كردن. هه‌روه‌ك ئه‌ندام نابێت له‌و ماوه‌یه‌ى بۆى دیاریكراوه زیاتر بدوێ، بۆشى نیه زیاتر له دوو جار به‌شدارى بكات له‌سه‌ر بابه‌تێك مه‌گه‌ر سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن ڕێگه‌ى پێ بدات.
به‌ندی ژماره (42)
یه‌كه‌م: ئه‌ندام ووته‌كانى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك ده‌كات به‌مه‌رجێك له بابه‌ته‌كه ده‌رنه‌چێت و خۆى دوور بگرێـت له دووباره‌كردنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام په‌یڕه‌وى ئه‌م خاڵانه‌ى نه‌كرد ئه‌وا ته‌نها سه‌رۆك بۆى هه‌یه ئاگادارى بكات بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى ئه‌م په‌یڕه‌وى ناوخۆیه.
دووه‌م: نابێت دووباره گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بكرێت كه یه‌كلاییكراونه‌وه.
به‌ندی ژماره (43)
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى به‌شدارى ده‌كات ده‌توانێت ڕا‌وبۆچوونى خۆى ده‌رببڕێت به‌ڵام پێویسته ڕێز‌و شكۆى ده‌زگا ده‌ستوریه‌كانى ده‌وڵه‌ت و ڕێزى سه‌رۆك وئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بپارێزێت، به شێوه‌یه‌كى گشتى پێچه‌وانه‌ى یاسا‌و هێمنى دانیشتنه‌كه نه‌وه‌ستێ.
به‌ندی ژماره (44)
نابێت هیچ كه‌س جگه له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران قسه به‌و كه‌سه ببڕێت كه ده‌دوێت یان تێبینیه‌كى ئاڕاسته بكات. ته‌نها سه‌رۆك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئاگادارى بكات له‌هه‌ر كاتێكدا كه ده‌دوێت ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى به‌ندى پێشوو یان هه‌ر به‌ندێكى دى ئه‌م په‌یڕه‌وى ناوخۆیه‌ى كرد، یان بۆچوونه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده ئاشكرابوو كه چیدى پێویستى به‌وه نه‌ده‌كرد له‌سه‌رى بدوێ.
به‌ندی ژماره (45)
ســه‌رۆكــى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌تــوانــێــت فـــه‌رمـــان بــدات بــه‌لابــردنــى ووتـــه‌ى هـــه‌ریــه‌ك لــه ئــه‌ندامان له كۆنوسى دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه بوو له‌گه‌لأ بڕگه‌كانى ئه‌م په‌یڕه‌وى ناوخۆیه، له كاتى ده‌ربڕینى ناڕه‌زایی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه ده‌خــرێــتــه بــه‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بــۆ ئــه‌وه‌ى بــه‌بــێ مــشــتــومــڕ بــڕیــارى خــۆى بــدات لــه‌و باره‌یه‌وه.
به‌ندی ژماره (46)
ئــه‌گـــه‌ر یـــاســا لــه‌نـــاو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانـدا تێكچوو ســه‌رۆكــیــش نه‌یتوانى كـــۆنــتــڕۆڵــى دانــیشــتــنــه‌كــه بــكــات، ئــه‌وا دانــیــشــتــنـه‌كــه هــه‌لــَده‌گــیــرێــــــت یان دواده‌خــــرێــــت.
به‌شی هه‌شته‌م
ڕێوشوێنی تایبه‌ت به سه‌رۆك كۆمار
به‌ندی ژماره (47)
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنێكى تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به پاڵاوتنى سه‌رۆك كۆمار‌و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى به‌پێى ماده‌ى (70) له ده‌ستور.
به‌ندی ژماره (48)
سه‌رۆك كۆمار‌و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا سوێندى یاسایى ده‌خۆن، به‌و شێوه‌یه‌ى كه له ماده‌ى ژماره (50)ى ده‌ستوردا هاتووه.
به‌شى نۆیه‌م
ڕێوشوێنى متمانه‌به‌خشین و به‌دواداچوونى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت
به‌ندی ژماره (49)
یه‌كه‌م: سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ڕاسپێردراو ناوى ئه‌ندامان و به‌رنامه‌ى حكومه‌ت ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
دووه‌م: به‌رنامه‌ى حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌كرێت به‌سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێك له جێگره‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتێك له‌سه‌رى و پێشكه‌شكردنى بۆ ئه‌نجومه‌ن پێش ده‌نگدان له‌سه‌رى.
سێیه‌م: حكومه‌ت متمانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ده‌ست ده‌هێنێت پاش ڕه‌زامه‌ندى نیشاندان له‌سه‌ر یه‌ك به‌یه‌كى وه‌زیره‌كان و به‌رنامه‌ى حكومه‌ت به زۆرینه‌ى ڕه‌ها.
به‌شى ده‌یه‌م
پرسیار و لێپرسینه‌وه‌و بــانــگــهــێــشــتــكــردن
به‌ندی ژماره (50)
هه‌موو ئه‌ندامێك ده‌توانێت پرسیار به نووسراو ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كانی یان وه‌زیره‌كان یاخود سه‌رۆكی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارنین به حكومه‌ته‌وه بكات له یه‌كێك له‌و كاروبارانه‌ی كه تایبه‌ته به‌وان پاش ئاگاداركردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر له كارێك كه ئه‌ندام نایزانێت، یان لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوێك كه ئاگای لێیه‌تی، یان وه‌ستان له‌سه‌ر سووربونی حكومه‌ت له كارێك له كاره‌كاندا.
به‌ندی ژماره (51)
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه پێویسته زاره‌كی له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌وه وه‌ڵام بدرێته‌وه له كارنامه‌ی نزیكترین دانیشتن‌دا داده‌نێن، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له دوای هه‌فته‌یه‌ك له ئاگاداركردنی به‌رپرسی دیاریكراو، هه‌روه‌ك نابێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان له دوو هه‌فته تێپه‌ڕبكات.
به‌ندی ژماره (52)
نابێت ئه‌و پرسیارانه بخرێته كارنامه‌ى دانیشتنه‌كانه‌وه كه په‌یوه‌ندیدارن به‌و بابه‌تانه‌ى ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كراون، پێش ئه‌وه‌ى لیژنه‌كه ڕاپۆرتى خۆى پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكات، هه‌روه‌ك نابێت په‌رله‌مانتارێك له دانیشتنێكدا زیاد له پرسیارێك تۆمار بكات. وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانیش به‌پێى ڕیزبه‌ندیان ده‌بێـت.
به‌ندی ژماره (53)
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پرسیارى ئاڕاسته كردووه ده‌توانێت داواى ڕونكردنه‌وه له به‌رپرسى په‌یوه‌ندیدار بكات یان تێبینى خۆى سه‌باره‌ت به وه‌ڵامه‌كه بخاته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێى وابوو پرسیاره‌كه گرنگه‌و په‌یوه‌ندیداره به بابه‌تێكى گشتیه‌وه، ده‌توانێت به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆى ڕێگه بدات به سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدار یان هه‌ر ئه‌ندامێك تا به كورتى تێبینى بخه‌نه‌ڕوو سه‌باره‌ت به وه‌ڵامى به‌رپرسه‌كه.
به‌ندی ژماره (54)
ئه‌ندام ده‌توانێت له‌هه‌ر كاتێكدا پاشگه‌زبێته‌وه له پرسیاره‌كه‌ى، هه‌روه‌ك پرسیاره‌كه كارى پێ ناكرێت كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ى پرسیار ده‌كات یان پرسیارى لێكراوه له پۆسته‌كه‌ی نه‌مێنێت.
به‌ندی ژماره (55)
بیست و پێنج په‌رله‌مانتارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌توانن بابه‌تێكى گشتى بخه‌نه ڕوو بۆ تاووتوێكردن به‌مه‌به‌ستى ڕوونكردنه‌وه‌ى سیاسه‌ت و كارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یان یه‌كێَك له وه‌زاره‌ته‌كان، داواكه‌ش پێشكه‌ش به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێت، و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن واده‌یه‌ك دیارى ده‌كات بۆ ئاماده‌بوونى له‌گه‌ڵ دیاریكردنى دوا مۆڵه‌ت بۆ تاووتوێكردنه‌كه.
به‌ندی ژماره (56)
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به ڕه‌زامه‌ندى بیست و پێنج ئه‌ندام ده‌توانێت بانگهێشت ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یان یه‌كێك له جێگره‌كانى یاخود وه‌زیره‌كان بكات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌و كاروبارانه‌ى كه په‌یوه‌یدیداره پێیانه‌وه، بانگهێشته‌كه‌ش ئه‌نجام نادرێت پاش تیپه‌ڕبوونى حه‌وت ڕۆژ نه‌بێت به‌لانى كه‌مه‌وه پاش پێشكه‌شكردنى.
به‌ندی ژماره (57)
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێت له سه‌رۆك كۆمار بپرسێته‌وه له‌سه‌ر داوایه‌ك كه هۆیه‌كی تێداڕوونكرابێته‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامان.
به‌ندی ژماره (58)
بانگهێشتنامه له‌لایه‌ن پێشكه‌شكارى داواكه به ڕه‌زامه‌ندى لانى كه‌م بیست و پێنج ئه‌ندام و به نووسراو پێشكه‌ش به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێت و تێیدا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بابه‌ت و ئه‌و كارانه‌ى كه‌سه‌كه‌ى بۆ بانگهێشتكراوه ده‌خرێته‌ڕوو له‌گه‌لأ خاڵ و شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى بانگهێشته‌كه‌و ئه‌و هۆكارانه‌ى كه پشتى پێ ده‌به‌ستێ ڕوونده‌كرێته‌وه، له‌گه‌لأ ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ى كه بانگهێشتكراو ئه‌نجامى داوه‌و ئه‌و بنامایانه‌ى كه پشتى پێده‌به‌سـتێ له بۆچوونه‌كانیدا. نابێت بانگهێشتكردنه‌كه هیچ بڕگه‌یه‌كى تێدابێت كه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور یان یاسابێت یان ده‌سته‌واژه‌ى نه‌شیاو له‌خۆبگرێت یان په‌یوه‌ندى به بواریكه‌وه هه‌بێت كه كارى حكومه‌ت نه‌بێت یان مه‌به‌ست له بانگهێشته‌كه به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى بێت. هه‌روه‌ك نابێت جارێكى دى داواى بانگهێشتكردن بكرێت له‌سه‌ر بابه‌تێك كه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشتر یه‌كلایى كردبێته‌وه، مه‌گه‌ر به‌هۆى ڕووداوێكى نوێ كه پێویست بكات.
به‌ندی ژماره (59)
ئه‌و كه‌سه‌ى داواى بانگهێشتى كردووه مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌هه‌ر كاتێكدا په‌شیمان ببێته‌وه له داواكه‌ى، هه‌روه‌ك بانگهێشته‌كه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه به لاچوونى ئه‌و كه‌سه‌ى داواى بانگهێشتى كردووه یان ئه‌و كه‌سه‌ى بانگهێشت كراوه له پۆسته‌كه‌ى.
به‌ندی ژماره (60)
ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یان یه‌كێك له جێگره‌كانی ویستی پرسیارێك یان بانگهێشتنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك یا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات، ده‌بێت دوانگه‌ی تایبه‌تی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی جێبهێڵێ و له شوێنی تایبه‌تكراو بۆی له هۆڵی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دابنیشێ.
به‌ندی ژماره (61)
ئه‌گه‌ر گفتوگۆكه كۆتایی هات به ڕازیبوونى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به بۆچوونى بانگهێشتكراو، ئه‌وا كێشه‌كه كۆتایى پێدێت. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌توانێت متمانه له بانگهێشتكراو وه‌ربگرێته‌وه به گوێره‌ى به‌نده‌كانى ئه‌م په‌یڕه‌وى ناوخۆیه.
به‌شى یازده‌یه‌م
ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌و متمانه لێ سه‌ندنه‌وه
به‌ندی ژماره (62)
سه‌رۆك كۆمار له پۆسته‌كه‌ی ده‌به‌خشرێت به زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدڕاڵیه‌وه داوای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت، له یه‌كێك له‌م بارانه‌ی خواره‌وه‌دا:
یه‌كه‌م: شكاندنى سوێندى ده‌ستورى.
دووه‌م: پێشێلكردنى ده‌ستور.
سێیه‌م: خیانه‌تى گه‌وره.
به‌ندی ژماره (63)
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌توانێت به زۆرینه‌ى ڕه‌ها متمانه بكێشێته‌وه له یه‌كێك له وه‌زیره‌كان و له‌به‌روارى كێشانه‌وه‌ى متمانه‌ش به ده‌ست له‌كاركێشراوه داده‌نرێت. نابێت كێشانه‌وه‌ى متمانه له وه‌زیر بخرێته‌ڕوو مه‌گه‌ر له‌سه‌ر داواى خۆى بێت یان له‌سه‌ر داواى په‌نجا په‌رله‌مانتار پاش تاووتوێكردنى بانگهێشتێك كه ئاڕاسته‌ى كراوه. هه‌روه‌ك ئه‌نجومه‌ن بڕیارى خۆى ده‌رناكات له‌سه‌ر داواكه دواى حه‌وت ڕۆژ نه‌بێت به‌لانى كه‌مه‌وه له به‌روارى پێشكه‌شكردنى.
به‌ندی ژماره (64)
یه‌كه‌م: سةرؤك كؤمار ده‌توانێت داوایه‌ك پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكات بۆ كێشانه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌توانێت له‌سه‌ر داواى پێنج یه‌كى ئه‌ندامانى كێشانه‌وه‌ى متمانه له‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بخاته‌ڕوو پاش بانگهێشتكردنێك كه ئاڕاسته‌ى ده‌كرێت، هه‌روه‌ك نابێت داواى متمانه كێشانه‌وه پێشكه‌ش بكرێت لانى كه‌م پاش حه‌وت ڕۆژ نه‌بێت له به‌روارى پێشكه‌شكردنى بانگهێشتنامه‌كه.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به زۆرینه‌ى ڕه‌هاى ده‌نگى ئه‌ندامانى متمانه له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كێشێته‌وه.
به‌ندی ژماره (65)
ئه‌گه‌ر متمانه له سه‌رۆك وه‌زیران وه‌گیرایه‌وه ئه‌وا حكومه‌ت به ده‌ست له‌كاركێشراوه داده‌نرێت.
به‌ندی ژماره (66)
له كاتى ده‌نگدان به سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به گشتى، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان له پۆسته‌كانیان ده‌مێننه‌وه بۆ ڕاییكردنى كاروباره‌كانیان به مه‌رجێك له 30 ڕۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات تا پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى نوێ به پێى به‌ندى (73)ى ده‌ستور.
به‌ندی ژماره (67)
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌توانێت بانگهێشتى به‌رپرسانى ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان بكات و ڕێوشوێنه‌كانى بانگهێشتكردنى وه‌زیره‌كانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ك ئه‌نجومه‌ن ده‌توانێت به‌زۆرینه‌ى ڕه‌هاى ئه‌ندامانى له پۆسته‌كانیان بیانبه‌خشێ.
به‌شی دوازده‌یه‌م
لیژنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران
به‌ندی ژماره (68)
لیژنه‌یه‌كى كاتى بۆهه‌مواركردنى ده‌ستور پێكدێت و ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌دات كه له ماده‌ى (142)ى ده‌ستور ئاماژه‌ى پێكراوه.
به‌ندی ژماره (69)
لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكدێت و هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كان به‌جیا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و له پێكهێنانیشیدا ویست و پسپۆڕی و شاره‌زایی ئه‌ندام له‌به‌رچاو ده‌گیرێت([12]).
به‌ندی ژماره (70)
له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا ئه‌م لیژنه هه‌میشه‌ییانه‌ى كه له خواره‌وه دیارى كراون پێك ده‌هێنرێت:
یه‌كه‌م: لیژنه‌ی یاسایی.
دووه‌م: لیژنه‌ی دارایی.
سێیه‌م: لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری.
چواره‌م: لیژنه‌ی ده‌ستپاكی.
پێنجه‌م: لیژنه‌ی نه‌وت و گاز و سامانه سروشتیه‌كان.
شه‌شه‌م: لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه.
حه‌وته‌م: لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه.
هه‌شته‌م: لیژنه‌ی كاره‌باو وزه.
نۆیه‌م: لیژنه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانی.
ده‌یه‌م: لیژنه‌ی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان.
یازده‌يه‌م: لیژنه‌ی پلاندانانی ستراتیژی و خزمه‌تی ئتیحادی.
دوازده‌يه‌م: لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه.
سێزده‌يه‌م: لیژنه‌ی هه‌رێم و ئه‌و پارێزگایانه‌ی له هه‌رێمێكدا ڕێكنه‌خراون.
چوارده‌يه‌م: لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان.
پازده‌يه‌م: لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و گه‌شت و گوزارو شوێنه‌وار.
شازده‌يه‌م: لیژنه‌ی په‌رورده.
حه‌فدهيه‌م: لیژنه‌ی خوێندنی باڵا.
هه‌ژده‌يه‌م: لیژنه‌ی كشتوكاڵ.
نۆزده‌يه‌م: لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش.
بیسته‌م: لیژنه‌ی كار‌و داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
بیست ویه‌كه‌م: لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران و ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
بیست و دووه‌م: لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیان.
بیست و سێيه‌م: لیژنه‌ی مافی مرۆڤ.
بیست و چواره‌م: لیژنه‌ی ئه‌وقاف و هۆزه‌كان.
بیست و پێنجه‌م: لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ([13]).
به‌ندی ژماره (71)
پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى كاتى بۆ چاودێری جێبه‌جێكردنى ماده‌ى (140)ى ده‌ستور له‌كاتى جێبه‌جێكردنیدا.
به‌ندی ژماره (72)
هه‌موو ئه‌ندامێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی بپاڵێوێ بۆ ئه‌ندامێتی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كان، جگه له لیژنه‌ی ئافره‌ت وخێزان ومنداڵ، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له لیژنه‌ی ئه‌وقاف و هۆزه‌كان ولیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران و ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان وزیندانی سیاسی و لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش و لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و گه‌شتوگوزارو ڕاگه‌یاندن و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌و مه‌رجه جیا ده‌كرێنه‌وه وئه‌ندامی هه‌ر له لیژنه‌یه‌ك له لیژنه‌كانی تر بۆی هه‌یه ببێته ئه‌ندام له لیژنه ناوبراوه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامبوون له لیژنه‌ی ڕه‌سه‌نی خۆی([14])،هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی (مه‌سیحی و سابیئه‌و شه‌به‌ك و ئێزیدی) بۆیان هه‌یه ببنه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و هۆزه‌كان له گه‌ڵ ئه‌ندامێتی لیژنه‌كانی خۆیان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ئه‌ندامێك له هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵده‌بژێرێت([15])،هه‌روه‌ها ڕێگه به نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی (مه‌سیحی و سابیئه‌و شه‌به‌ك و ئێزیدی وكوردی فه‌یلی) ده‌درێت كاری خۆیان له لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیان ئه‌نجام بده‌ن سه‌ره‌ڕای كاریان له لیژنه‌كانی خۆیاندا([16]).
به‌ندی ژماره (73)
ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان نابێت له (7) ئه‌ندام كه‌متر بێت و له (21) ئه‌ندامیش زیاتر بێت([17])، وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌مواركردن له لیژنه‌كاندا بكات به مه‌رجێك له دوو ئه‌ندام زیاتر نه‌بێت جا ئه‌گه‌ر به گواستنه‌وه بێت یانیش زیادكردن به‌جۆرێك هاوسه‌نگی له نێوان پێكهاته‌كان بپارێزێت و ڕه‌چاوی پسپۆڕیش بكات([18]).
به‌ندی ژماره (74)
لیژنه‌كان له سه‌ره‌تای ده ڕۆژی یه‌كه‌می ده‌ست به‌كاربوونیان به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌رۆكی لیژنه‌و جێگری سه‌رۆك و جێگری دووه‌می سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرن([19]) له‌ڕێگه‌ی زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگه‌كانی ئه‌ندامانی لیژنه([20]).
به‌ندی ژماره (75)
یه‌كه‌م: لیژنه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ده‌بێت كه سه‌رۆكی لیژنه یان جێگره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماده‌نه‌بوو، دیاری ده‌كات. ئاگاداركردنی ئه‌ندامانیش له‌ڕێی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌وه ده‌بێـت.
دووه‌م: ڕێژه‌ى یاسایى دانیشتنى لیژنه‌كان به ئاماده‌بوونى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ده‌بێت.
سێیه‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه به زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌درێت و بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه‌ش به‌ڕاپۆرتێك بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وهه‌ردوو جێگره‌كه‌ی به‌رزده‌كرێته‌وه به واژووی سه‌رۆكی لیژنه‌كه یان جێگره‌كه‌ی یاخود ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوون.
چواره‌م: لیژنه‌كان ده‌توانن پشت به شاره‌زایان ببه‌ستن له‌كاتى پێویستدا، هه‌روه‌ك كرێى كاركردنه‌كه‌یان دیارى ده‌كرێت پاش ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وهه‌ردوو جێگره‌كه‌یدا.
به‌ندی ژماره (76)
یه‌كه‌م: لیژنه ده‌توانێت هه‌ریه‌كێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بانگهێشت بكات تا بۆچوونى خۆى ده‌رببڕێ له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ى كه خراوه‌ته ڕوو، به‌ڵام مافی ده‌نگدانى نیه. هه‌روه‌ها لیژنه مافى بانگهێشتكردنى هه‌ر كارمه‌ندێكى حكومه‌ت، به ئاگادارى به‌رپرسه‌كه‌ى، یان شاره‌زا، یا پسپۆڕى هه‌یه جگه له ئه‌ندامان بۆ سوردوه‌رگرتن له بۆچوونیان.
دووه‌م: هه‌موو ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئاماده‌بێت له دانیشته‌كانى هه‌ر لیژنه‌یه‌كدا به ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆكى لیژنه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت بۆچوونى خۆى ده‌ربڕێت، به‌ڵام مافى ده‌نگدانى نیه.
به‌ندی ژماره (77)
یه‌كه‌م: لیژنه مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌ڕه‌زامه‌ندى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى بانگهێشتى هه‌ر وه‌زیرێك یان كه‌سێك كه له‌پله‌ى وه‌زیر بێت بكات بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى بابه‌تێك به‌ئاگادارى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران. هه‌روه‌ك پێویسته به‌رپرسى بانگهێشتكراو له‌ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژدا له‌به‌روارى وه‌رگرتنى بانگهێشتنامه‌كه ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه ببێت.
دووه‌م: لیژنه به ڕه‌زامه‌ندى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه بانگهێشتى جێگرى وه‌زیره‌كان و به‌رپرسانى خاوه‌ن پله‌ى تایبه‌ت و فه‌رمانبه‌رانى دیكه‌ى حكومه‌ت (مه‌ده‌نى بن یان سه‌ربازى) به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ بكات بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى بابه‌تێك و داواكردنى زانیارى به ئاگاداركردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
سێیه‌م: وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران یان هه‌ركه‌سێك كه نوێنه‌رایه‌تى بكات ده‌توانێت ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كان ببێت پاش بانگهێشتكردنى به‌مه‌به‌ستى هه‌مه‌ئاهه‌نگى و هاوكارى و گۆڕینه‌وه‌ى زانیارى له نێوان حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
چواره‌م: لیژنه مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌ر دیدارێك كه له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌رپرسێك ئه‌نجامى ده‌دات و له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانیدایه دیكۆمێنتى بكات به‌شێوه‌ى ده‌نگ یان ڕه‌نگ و ده‌نگ.
به‌ندی ژماره (78)
لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان ده‌توانن له رێی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی داوای ئه‌و زانیاری و به‌ڵگه‌نامانه بكه‌ن له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان كه پێویستیان پێیه‌تی.
به‌ندی ژماره (79)
ئاماده‌بوون له دانیشنى لیژنه‌كاندا وه‌ك ئاماده‌بوونى دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه، هه‌روه‌ها هه‌مان بڕیاره‌كانى ئه‌م په‌یڕه‌وى ناوخۆیه جێبه‌جێ ده‌كرێت له كاتى ئاماده‌نه‌بوون له دانیشتنى لیژنه‌كاندا.
به‌ندی ژماره (80)
كاتێك ئه‌ندامێتى یه‌كێك له لیژنه‌كان به‌تاڵ ده‌بێت، ئه‌ندامێكى تر له جیاتى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه هه‌ڵده‌بژیّردرێت.
به‌ندی ژماره (81)
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كێشه‌كان به ته‌واوى به‌ڵگه‌نامه‌كانیه‌وه ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌كان ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و تاووتوێكردن و ده‌ركردنى ڕاسپارده‌ى گونجاو له‌باره‌یانه‌وه.
دووه‌م: هه‌ر لیژنه‌یه‌ك كۆنووسى دانیشتنه‌كانى خۆى ڕێكده‌خات، هه‌روه‌ها ناوى ئاماده‌بووان و نه‌هاتووان ده‌نووسرێن و ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ش كه ده‌خرێنه‌ڕوو تۆمار ده‌كرێت. بڕیاره‌كانیش به كۆى ده‌نگ ده‌بێت، له‌كاتى یه‌كسان بوونى ده‌نگه‌كانیش ئه‌ولایه په‌سه‌ند ده‌كرێت كه سه‌رۆك ده‌نگى بۆ ده‌دات.
به‌ندی ژماره (82)
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌توانێت لیژنه‌ى كاتى یان لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه دروست بكات، به پێى پێداویستى كار و ئه‌و كێشانه‌ى ده‌خرێنه به‌رده‌مى.
به‌ندی ژماره (83)
پێكهێنانی لیژنه‌ی كاتی و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه به ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی یان په‌نجا ئه‌ندام.
به‌ندی ژماره (84)
لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه ده‌سه‌ڵاتى به‌دواداچوونى ڕاستیه‌كانى هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ى كه ده‌خرێنه به‌رده‌مى لیژنه‌كه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت بانگهێشتى هه‌ركه‌سێك بكات كه ده‌یه‌وێت بۆ گوێگرتن له وته‌كانى به رێگاوشوێنى یاسایى. له‌هه‌مانكاتدا مافى به‌ئاگابوونى هه‌یه له هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندى به‌و كێشه‌یه‌وه هه‌بێـت كه خراوه‌ته ڕوو، به بێ ده‌ستوه‌ردانه ئه‌و كێشانه‌ى كه له دادگا خراونه‌ته‌ڕوو. هه‌روه‌ك ده‌توانێت پشت به كه‌سانى شاره‌زا ببه‌ستێ دواى دیاریكردنى كرێى كاركردنیان به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكه‌وه.
به‌ندی ژماره (85)
لیژنه دواى كۆتاییهاتنى لێكۆڵینه‌وه‌كه، ڕاپۆرت و ڕاسپارده‌ى خۆى به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، تا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بخرێته ڕوو به‌مه‌به‌ستى بڕیاردانى ڕێوشوێنى پێویست.
به‌ندی ژماره (86)
لیژنه مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه سه‌رۆكى لیژنه یان جێگره‌كه‌ى یاخود جێگری دووه‌م له‌سه‌ر كارلابدات ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا تواناى نیه یاخود ناتوانێ ئه‌ركه‌كانى ڕاپه‌ڕێنێ.
به‌شى سێزده‌یه‌م
تایبه‌تمه‌ندى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان
به‌ندی ژماره (87)
یه‌كه‌م:هه‌ر لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه یاسا پێشنیار بكات كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به تایبه‌تمه‌ندی كاره‌كه‌یه‌وه به‌پێی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه‌له‌م په‌یڕه‌وی ناوخۆیه ئاماژه‌ی پێكراوه.
دووه‌م: لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان ئه‌ركی توێژینه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی یاسایی و پڕۆژه یاساییه پێشنیاركراوه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرن كه په‌یوه‌ندی به پسپۆری بواری كاری ئه‌وانه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی بۆچوونیان له‌و كێشه‌و بابه‌تانه‌ی بۆیان ڕه‌وانه ده‌كرێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌یه‌وه كه په‌یوه‌ندیداره به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه له‌م په‌یڕه‌وی ناوخۆیه ڕوونكراوه‌ته‌وه.
سێیه‌م: هه‌ر لیژنه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌دواداچوون و چاودێری پاراستنی هاوسه‌نگی بكات له‌و داموده‌زگایانه‌ی كه پێی په‌یوه‌ندیداره.
چواره‌م: لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان له سنوری تایبه‌تمه‌ندی خۆیاندا بۆیان هه‌یه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن:
أ. به‌دواداچوونی پێڕه‌و و ڕێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا كارپێكراوه‌كان و به‌دواداچوونی هه‌ر دواكه‌وتنێك له جێبه‌جێكردندا.
ب. به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی وه‌زاره‌ت و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تێك نین ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به جێبه‌جێكردنی هه‌ر یاسایه‌ك كه ده‌رده‌كرێت به یاسای بودجه‌ی گشتیشه‌وه له هه‌ردوو بواری هونه‌ری و داراییدا.
ج. به‌ستنی دانیشتنه‌كانی تایبه‌ت به گوێبیستن و چاودێری و یاسادانانه‌وه([21]).
به‌ندی ژماره (88)
لیژنه‌ى یاسایى:
بوارى پسپۆڕى ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی یاساكانی پێشوو و پێشكه‌شكردنی پێشنیاری یاساكان به هه‌مواركردن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه هاودژن له گه‌ڵ به‌نده‌كانی ده‌ستور و په‌یماننامه‌و ڕێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی كه لةلايةن عێراق مؤركراوة.
دووه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی یاسا‌و په‌یماننامه‌و ڕێكه‌وتنامه‌كانی تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی دادگایی و وه‌زاره‌تی داد.
سێیه‌م: هاوكاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لیژنه‌كان له داڕشتنی ده‌قی یاسایی یان هه‌ر بابه‌تێكی تر كه ڕه‌وانه‌ی ده‌كرێت و ده‌ربڕینی بۆچوونی لیژنه سه‌باره‌ت هه‌ر بابه‌تێكی یاسایی كه مایه‌ی ناكۆكی بێت له ناو ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه په‌رله‌مانیه‌كان.
چواره‌م: پێشكه‌شكردنی پێشنیاری یاساكان بۆ چاككردن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می یاسایی و دادگایی ودادوه‌ری ولێكۆڵینه‌وه‌یان و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ی یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ته‌وه ده‌خرێته به‌رده‌ستی، هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی بۆچوونی لیژنه ده‌رباره‌یان وڕونكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی یه‌كگرتنی له گه‌ڵ به‌نده‌كانی ده‌ستور و به پێچه‌وانه‌وه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی ئه‌نجومه‌ن و لیژنه‌كان له داڕشتنی ده‌قه یاساییه‌كان.
شه‌شه‌م: پێداچوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاو و بڕیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانانی هه‌ڵوه‌شاو دوای ساڵی 2003 و پێشنیاركردنی یاسای گونجاو له گه‌ڵ ده‌ستور و په‌یماننامه‌و ڕێكه‌وتنامه‌و كارنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه عێراق به هاوبه‌شی له گه‌ڵ لیژنه په‌رله‌مانیه‌كانی تایبه‌تمه‌نددا ئیمزای له‌سه‌ر كردووه.
حه‌وته‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق.
هه‌شته‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی لایه‌نی یاسایی بۆ په‌یماننامه‌و ڕێكه‌وتنامه مۆركراوه‌كان یان ئه‌وانه‌ی بڕیاره مۆربكرێن و گرتنه‌به‌ری ڕاسپارده‌ی پێویست ده‌رباره‌یان.
نۆیه‌م: دڵنیابوون له یه‌كگرتنی به‌ندی پێشنیاركراو یان پڕۆژه له شێوه‌ی كۆتایی خۆیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندی كردووه پێش ناردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی و به‌دواداچوونی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا.
ده‌یه‌م: دڵنیابوون له هه‌بوونی مه‌رجه‌كانی پێویست بۆ ئه‌ندامبوونی ئه‌نجومه‌ن له‌و بابه‌تانه‌ی كه ڕه‌وانه‌ی كراون.
یازده‌يه‌م: ده‌ربڕینی بۆچوون له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ته‌فسیركردنی ده‌قه‌كانی ئه‌م په‌یڕه‌وه.
دوازده‌يه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی ده‌ركردنی ڕێنمایی ئاسانكاری بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌حكامی یاساكان و ڕادده‌ی یه‌كگرتنی له‌گه‌ڵ یاسا كارپێكراوه‌كاندا.
سێزده‌يه‌م:چاودێریكردن و به‌دواداچوونی كاری فه‌رمانگه دادوه‌رییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد([22]).
به‌ندی ژماره (89)
لیژنه‌ی دارایی:
بواری پسپۆڕی ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی پڕۆژه‌ى یاسای بودجه‌ی گشتی وبودجه ته‌واوكه‌ره‌كان وپێشنیاری پڕۆژه یاسا داراییه‌كان له‌وانه‌ش په‌یكه‌ری فه‌رمانبه‌رێتی و سیاسه‌تی دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كان بۆ ئه‌نجومه‌ن به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان.
دووه‌م: سه‌رپه‌رشتی ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ژمێریاری كۆتایی، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ژماركردن و جه‌ردی ساڵانه بۆ كه‌لوپه‌له‌كانی و لێكۆڵینه‌وه‌ی بودجه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق و كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده‌ی پێویست ده‌رباره‌یان.
سێیه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی بودجه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادگایی و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
چواره‌م: چاودێریكردن و به‌دواداچوونی ئاستی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت له‌ڕووی داهات و خه‌رجكردن و گواستنه‌وه له نێوان به‌شه‌كانی.
پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ژمێریاری كۆتایی ده‌وڵه‌ت.
شه‌شه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی سیسته‌می باج و پێشنیاركردنی یاسای تایبه‌ت به گومرگ و باج و باربۆ (رسوم).
حه‌وته‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی بانك و گره‌نتی (الائتمان) و قه‌رز و دابینكردن (تأمین) و لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی تایبه‌ت به بانك و داموده‌زگا دارایی و دراوییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كان بۆ ئه‌نجومه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردنی به‌پێی ڕێوشوێنه كارپێكراوه‌كان له ئه‌نجومه‌ندا.
هه‌شته‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی سیاسه‌تی دارایی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
نۆیه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌و په‌یماننامانه‌ی كه كاریگه‌ری داراییان هه‌یه، له گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌نجومه‌ندا.
ده‌یه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی ئه‌و قه‌رزو قه‌ره‌بووانه‌ی كه به‌سه‌ر گه‌لی عێراقدا سه‌پێنراوه.
یازده‌يه‌م: چاودێرێكردنی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی خاوه‌ن داهات و چاودێریكردنی ئاستی جێبه‌جێكردنی دام وده‌زگانى دارایی بۆ ئه‌ركه‌كانیان به‌پێی یاسای په‌یوه‌ندیدار پێیان.
دوازده‌يه‌م: به‌دواداچوونی سیاسه‌تی دراو و نه‌ختینه‌و چاودێریكردنی كاری بانكی ناوه‌ندی.
سێزده‌یه‌م: به‌دواداچوونی ڕاپۆرته‌كانی دیوانی چاودێری دارایی([23]).
به‌ندی ژماره (90)
لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش:
بواری پسپۆڕی ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی یاساكان و پێشنیاری یاسای په‌یوه‌ندیدار به ئاسایش و به‌رگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كه خراونه‌ته به‌رده‌می و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
دووه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاروباری فه‌رمانگه‌و دام و ده‌زگاكانی ئاسایش و سه‌ربازی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانیان و پابه‌ندبوونیان به یاساكانی ڕێكخه‌ر بۆ كاره‌كانیان به جۆرێك كه ده‌بێته هۆی ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانیان و مافی كۆی سیسته‌می ئاسایش و به‌رگری نشتیمانی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری و ئاسایشی نشتیمانی و ده‌زگای قه‌لاچۆكردنی تیرۆر‌و ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه‌و سه‌حوه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری سه‌ركرده ئه‌منیه‌كان له سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا.
سێیه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان و دام و ده‌زگا سه‌ربازیه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی كاركردن و جێبه‌جێكردنیان بۆ یاسا سه‌ربازیه‌كان له‌وانه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان له سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا.
چواره‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاروباری ئاسایشی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به قه‌لاچۆكردنی تیرۆر‌و تاوانی ڕێكخراو له‌وانه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری سه‌ركرده ئه‌منیه‌كان له سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا.
پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی ستراتیژیه‌ت و پلان و سیاسه‌ت و ڕێوشوێنه‌كانی ئاسایش و به‌رگری و بنكه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ ڕێكخستنی نشتیمانی و ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ و باری نائاسایی و كاروباری سنوره‌كان و یاسا‌و رێكه‌وتن و په‌یماننامه تایبه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری به‌رگری ناوخۆیی و ئاسایش و دیله‌كانی جه‌نگ و بێسه‌روشوێنان و ڕفێندراوه‌كان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
شه‌شه‌م: پێشكه‌شكردنی پێشنیار‌و ڕاسپارده‌كان به مه‌به‌ستی پاراستنی ده‌زگاكانی ئاسایش و سه‌ربازی له‌ڕووی په‌یكه‌ری و مرۆییه‌وه‌و دابینكردنی ته‌كنیكی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن([24]).
به‌ندی ژماره (91)
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى (نه‌زاهه):
بوارى پسپۆڕى ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی یاسا و پێشنیاری یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به ده‌ستپاكی و قه‌لاچۆكردنی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه خراونه‌ته به‌رده‌می و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
دووه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو جۆره كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی له ده‌زگا جیاوازه‌كانی ده‌وڵه‌تدا.
سێیه‌م: به‌دواداچوون و چاودێریكردنی كاری ده‌سته‌و ده‌زگاكانی ده‌ستپاكی (نه‌زاهه) (ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، فه‌رمانگه‌ی پشكنه‌ری گشتی، دیوانی چاودێری دارایی و ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكانی دیكه)
چواره‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی یاسا‌و ئه‌و ڕێكه‌وتن و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه عێراق له گه‌ڵ ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا مۆری كردوون وپه‌یوه‌ندیدارن به ده‌ستپاكی و شه‌فافیه‌ت و قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی و دارایی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره، و به‌رزكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان بۆ ئه‌نجومه‌ن.
پێنجه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كه‌یسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به گه‌نده‌ڵی ئه‌وانه‌ی كه له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیه‌وه خراونه‌ته به‌رده‌م دادگا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی خولی ده‌رباره‌یان بۆ ئه‌نجومه‌ن.
شه‌شه‌م: لێكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵایانه‌ی كه ده‌گه‌نه لیژنه‌و ئه‌ندامه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌بوونی ئه‌گه‌ری گه‌نده‌ڵی له كه‌یسێكی دیاریكراودا([25]).
به‌ندی ژماره (92)
لیژنه‌ى نه‌وت و گاز‌و سامانه سروشتیه‌كان:
بوارى پسپۆڕى ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی یاساكان و پێشنیاری یاسای په‌یوه‌ندیدار به نه‌وت و غاز و سامانه سروشتیه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه خراونه‌ته به‌رده‌می و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
دووه‌م: چاودێریكردن و پێداچوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان و خستنه‌ڕووی بۆچوون تێیدا.
سێیه‌م:چاودێریكردنی ژمێریاری داهاتی نه‌وت و گاز‌و سامانه سروشتیه‌كانی دیكه.
چواره‌م: چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی دووباره ئاماده‌كردن و هێنانه‌كایه‌ی كۆمپانیای نه‌وت و غاز و سامانه سروشتیه‌كان.
پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی ڕێكه‌وتن و په‌یماننامه‌و گرێبه‌ستی تایبه‌ت به نه‌وت و غاز‌و سامانه سروشتیه‌كان.
شه‌شه‌م: چاودێری ڕاست و دروستی جێبه‌جێكردنی پلان و به‌رنامه‌و ڕێكه‌وتن و په‌یماننامه‌و گرێبه‌ست و قه‌رزه‌كان و هه‌موو چالاكیه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی لیژنه‌دا.
حه‌وته‌م: به‌دواداچوون و چاودێری كاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت و لایه‌ن و كۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌كان به كاروباری نه‌وت و غاز و سامانه سروشتیه‌كان.
هه‌شته‌م: به‌دواداچوون و چاودێری كاره‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی نشتیمانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی.
نۆیه‌م: به‌دواداچوون و چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ی گریبَه‌ستی گه‌ڕه‌كانی مۆڵه‌تدان (جولات التراخیص) و خه‌رجی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا په‌ره‌پێده‌ره‌كانه‌وه ده‌درێته كۆمپانیاكانی نه‌وت و غاز و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی([26]).
به‌ندی ژماره (93)
لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه:
بوارى پسپۆڕى ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: پێشنیاركردنی یاسا ڕێكخه‌ره‌كان بۆ بواری دیپلۆماسی و كاری قونسولگه‌ری و دانانی پێشنیاری یاساكان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به كاری لیژنه.
دووه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی پڕۆژه‌و پێشنیاری یاسا‌و ڕێكه‌وتننامه‌و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به په‌یوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به هاریكاری له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و خستنه‌ڕووی بۆچوون ده‌رباره‌یان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرت بۆ ئه‌نجومه‌ن و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده‌ی پێویست ده‌رباره‌یان.
سێیه‌م: به‌دواداچوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سیاسه‌تی نێوده‌ڵه‌تی و كاروباری تایبه‌ت به ڕێكخراوی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیه‌كان.
چواره‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و كاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كان و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی دیپلوماسی و قونسولگه‌ری وبازرگانی و سه‌ربازی و ڕۆشنبیری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار و لێهاتوویی باڵێوز و هاوپێچ و سه‌رۆكی نێرده‌كان.
پێنجه‌م: به‌دواداچوونی كاری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیه‌كان و باڵوێزخانه‌و قونسلگه‌رییه‌كان له عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌رمیه‌كاندا.
شه‌شه‌م: به‌دواداچوون و چاودێری ڕێنماییه ده‌رچووه‌كان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتن و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پرۆتۆكۆل و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له نێوان عێراق و وڵاتان یان ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیه‌كاندا.
حه‌وته‌م: به‌دواداچوونی كاروباری هاوڵاتیانی عێراقی له ده‌ره‌وه‌و دڵنیابوون له به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان به‌باشی.
هه‌شته‌م: پێكهێنانی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی په‌رله‌مانی و ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ په‌رله‌مانه‌كانی دۆست و نوێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له یه‌كێتی و په‌رله‌مانه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی و عه‌ره‌بی و دۆزی فه‌له‌ستیندا.
نۆیه‌م: به‌شداریكردن له هه‌موو شانده سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها به‌شداریكردن له كۆنگره‌و سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرت و ئاماده‌كردنی داتای زانیاری سیاسی تایبه‌ت به كاری لیژنه([27]).
به‌ندی ژماره (94)
لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكرده‌وه:
بواری پسپۆڕی ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردنی پلان و سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی و نیشته‌جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌و به‌رنامه‌و پلانه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆی و هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕاستكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی.
دووه‌م: چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوونی كاره‌كانی ئه‌مینداریه‌تی به‌غداد و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانیه‌كان و ئه‌شغالی گشتی و لایه‌نه‌كانی تری په‌یوه‌ندیدار به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی لیژنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاده‌ی لێهاتوویی ئامێره‌كانی جێبه‌جێكردن له‌م ده‌زگایانه‌دا.
سێیه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و خستنه‌ڕووی بۆچوون سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی یاساكان و په‌یماننامه‌و ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پێشنیاری یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڕیار ده‌درێت بخرێته به‌رده‌می لیژنه به‌پێی به‌نده‌كانی ئه‌م په‌یڕه‌وه.
چواره‌م: به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گرنگیدان به په‌ره‌پێدانیان و به‌دواداچوونی كاریگه‌ری جێبه‌جێكردن([28]).
به‌ندی ژماره (95)
لیژنه‌ی كاره‌باو وزه:
بواری پسپۆڕی ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوونی پلان و سیاسه‌ته‌كان و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو وزه و به‌كارهێنانی، هه‌روه‌ها دڵنیابوون له ڕاست و دروستی جێبه‌جێكردن و ڕاستكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی و كاره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان به به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌باو به‌كارهێنانه‌كانی وزه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه.
دووه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی ژمێریاری و ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌باو سه‌رجه‌م لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان و هه‌موو كاروباره‌كانی وزه.
سێیه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و خستنه‌ڕووی بۆچوون له پڕۆژه‌ی یاسا‌و په‌یماننامه‌و ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پڕۆژه‌ی یاساكانی تایبه‌ت به كاره‌باو وزه یان هه‌ر بابه‌تێك كه ئه‌نجومه‌ن ده‌یخاته به‌رده‌می لیژنه به‌پێی به‌نده‌كانی ئه‌م په‌یڕه‌وه.
چواره‌م: به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به كاره‌باو وزه و گرنگیدان به په‌ره‌پێدانیان و به‌دواداچوونی كاریگه‌ری جێبه‌جێكردن سه‌باره‌ت به كاره‌باو وزه یان هه‌ر بابه‌تێك كه ئه‌نجومه‌ن ده‌یخاته به‌رده‌می لیژنه به‌پێی به‌نده‌كانی ئه‌م په‌یڕه‌وه.
پێنجه‌م: ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ كه‌رتی كاره‌باو كه‌رتی وزه([29]).
به‌ندی ژماره (96)
لیژنه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانی:
بواری پسپۆڕی ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: چاودێری و سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوونی پلان و سیاسه‌تی ئابوری ده‌وڵه‌ت و چاكسازی ئابوری له‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه:
أ. بابه‌ته‌كانی پاشه‌كه‌وت و گره‌نتی و سیاسه‌ت و سیستمی كرێ و نرخ.
ب. كاروباری بازرگانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی و كۆمپانیاكان.
ج. دابینكردنی خۆراك و دابه‌شكردن و به‌كارهێنان و گرێبه‌سته مۆركراوه‌كان بۆ هاورده‌كردنی بڕگه‌كانی كۆبوونی خۆراك و پاراستنی دابه‌شكردن و گره‌نتی یه‌كگرتنی له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی ئامێری پێوان (جهاز التقییس) و كۆنتڕۆڵی جۆری. (سیطرة نوعیة).
د.پلانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازی و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی نشتیمانی و به‌رنامه‌كانی، هه‌روه‌ها ڕكابه‌ریكردن و به‌رهه‌مهێنان و سوودوه‌رگرتن له سامانی كانزایی و هۆكاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی به‌رهه‌مهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنان و پێشكه‌وتنی ته‌كنولۆژی له پیشه‌سازیدا، له گه‌ڵ و زامنكردنی جێبه‌جێكردن.
ه. ڕادده‌ی پابه‌ندبوون به ڕاست و دروستی پێوه‌ره‌كانی كوالیتی و تایبه‌تمه‌ندی و پێوه‌ره‌كان و ڕاستكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان.
و. سیستمی باج و گۆمرك بۆ هاندانی پڕۆژه‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بازرگانی.
دووه‌م: خستنه‌ڕووی بۆچوون سه‌باره‌ت به لایه‌نه‌كانی ئابوری كه له یاسای بودجه‌ی گشتیدا هاتووه و نه‌هێشتنی به‌ربه‌ست له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنییدا و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
سێیه‌م: چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان و وه‌زاره‌تی بازرگانی و ده‌زگاكانی تر ئه‌وانه‌ی كه مۆركێكی ئابوری یان پیشه‌سازی یان بازرگانیان پێوه‌یه، له‌و بابه‌تانه‌ی كه له خاڵی یه‌كه‌می ئه‌و به‌نده‌دا هاتووه، هه‌روه‌ها گرنگیدان به ڕۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت له بنیاتنان و گه‌شه‌پێدانی ئابوری نشتیمانی و هاندان و پالپَشتیكردنی هه‌موولایه‌ك.
چواره‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و خستنه‌ڕووی بۆچوون له پڕۆژه‌ی یاساكان و ڕێكه‌وتن و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پێشنیاركردنی یاسای په‌یوه‌ندیدار به ئابوری و پیشه‌سازی و بازرگانی و زیادكردنی داهات یان خه‌رجیه‌كان یان كه‌مكردنه‌وه‌یان یان هه‌ر بابه‌تێكی تر كه ئه‌نجومه‌ن ده‌یخاته به‌رده‌می لیژنه به‌پێی به‌نده‌كانی ئه‌م په‌یڕه‌وه و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
پێنجه‌م: به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به ئابوری و پیشه‌سازی و بازرگانی و گرنگیدان به په‌ره‌پێدانیان و چاودێریكردنی جێبه‌جێكردن([30]).
به‌ندی ژماره (97)
لیژنه‌ی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدان:
بواری پسپۆڕی ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: چاودێری و سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوونی پلان و سیاسه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان و ناوچه ئازاده‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت و وه‌به‌رهێنانی بیانی له عێراق و پلانی گشتی په‌ره‌پێدان و ڕادده‌ی گونجانی له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی پاڵپشتیكردنی په‌ره‌پێدان له عێراق، ته‌نانه‌ت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی بۆ په‌ره‌پێدان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی بانكه‌كان و ئه‌مینداریه‌تی به‌غداد و بازاڕی پاره و لایه‌نه باڵاكانی ده‌وڵه‌ت و په‌ره‌پێدان و ئاماده‌كردنی هێزی مرۆیی و ڕاستكردنه‌وه‌ی پڕۆه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به په‌ره‌پێدانی هه‌موو كه‌رته‌كانی كار له عێراق بكات.
دووه‌م: چاودێری و سه‌رپه‌رشتی و به‌دواداچوونی كاره‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نشتیمانی و ده‌سته‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم وئه‌و پارێزگایانه‌ی هه‌رێمێك پێكناهێنن و به‌ڕێویه‌رایه‌تیه‌كانی وه‌به‌رهێنان له وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی و ده‌سته‌ی دراو و هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه مۆركێكی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانیان پێوه‌یه‌و ناوچه وه‌به‌رهێنانیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به خاڵی یه‌كه‌می ئه‌م به‌نده‌وه.
سێیه‌م: پێداچوونه‌وه‌و چاودێری و به‌دواداچوونی پلانه ستراتیژیه‌كانی نشتیمانی و پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدانی نشتیمانی و پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدانی هه‌رده‌میانه‌و پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌ن، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پلاندانانی ستراتیژی و خزمه‌تی ئتیحادی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕادده‌ی گونجانی له گه‌ڵ په‌یڕه‌وی حكومیدا.
چواره‌م: هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لیژنه په‌رله‌مانیه‌كانی تردا له بواره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی سندوقه‌كانی گه‌شه‌پێدان و سندوقه سه‌روه‌رییه‌كان (الصنادیق السیادیة).
پێنجه‌م: خستنه‌ڕووی بۆچوون و پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرت و ڕاسپارده‌كان بۆ ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان و سندوقه سیادییه‌كان.
شه‌شه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و خستنه‌ڕووی بۆچوون سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی یاساكان و ڕێكه‌وتن و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پێشنیاری یاسای په‌یوه‌ندیدار به وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان، یان ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن ده‌یخاته به‌رده‌می لیژنه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م په‌یڕه‌وه.
حه‌وته‌م: به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌و بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان هه‌موو كه‌رته‌كان به كه‌رتی تایبه‌تیشه‌وه، هه‌روه‌ها گرنگیدان به گه‌شه‌پێدانیان و به‌دواداچوونی ڕێوشوێنه‌كانی جێبه‌جێكردن و به‌دواداچوونی چالاكی بانكی ناوه‌ندی و بانكه حكومیه‌كان له بواری وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێداندا([31]).
به‌ندی ژماره (98)
لیژنه‌ی پلاندانانی ستراتیژی و خزمه‌تی ئتیحادی:
بواری پسپۆڕی ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوونی بڕیار‌و ڕێوشوێن و ڕێژه‌و قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی ته‌وه‌ره‌كانی په‌یڕه‌وی وه‌زاری به‌پێی وادده‌ی دیاریكراودا، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی به‌ربه‌سته‌كان و دڵنیابوون له ڕاست و دروستی جێبه‌جێكردن و ڕاستكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان و پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتی خولی بۆ ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت ئه‌م بابه‌ته به‌هاریكاری له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌ماندا.
دووه‌م: پێداچوونه‌وه‌ی نیشانه‌كانی ئه‌نجامدان و ڕێژه‌ی جێبه‌جێكردن و ده‌ستنیشانكردنی رووی كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومیداو پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرت له‌مباره‌وه بۆ ئه‌نجومه‌ن.
سێیه‌م: چاودێریكردن و به‌دواداچوونی دابه‌شكردنی سامانی مرۆیی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی په‌یڕه‌وی وه‌زاری و به‌رنامه‌كانی جێبه‌جێكردن وئه‌نجامدانی ڕێوشوێنه كارگێڕییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به جێبه‌جێكردنیه‌وه.
چواره‌م: چاوێری و به‌دواداچوونی كار‌و ئه‌نجامدانی وه‌زاره‌تی پلاندانان و هاریكاری گه‌شه‌پێدان و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی یاسادانانی په‌یوه‌ندیدار به پلاندانانی ستراتیژی و خزمه‌تی مه‌ده‌نی و گرنگیدان به په‌ره‌پێدانی و به‌دواداچوونی نیشانه‌كانی جێبه‌جێكردن.
پێنجه‌م: چاوێری و سه‌رپه‌رشتی به‌دواداچوونی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی ئتیحادی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی ئتیحادی و ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو سه‌باره‌ت به كاره‌كانی، هه‌روه‌ها ڕێوشوێنه‌كانی په‌ره‌پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری كارگێڕی ده‌وڵه‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاسپارده‌ی پێویست بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
شه‌شه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و خستنه‌ڕووی بۆچوون سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی یاساكان و په‌یماننامه‌و ڕێكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی و پێشنیاری یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به پلانی ستراتیژی و خزمه‌تی مه‌ده‌نی و گرنگیدان به په‌ره‌پێدانیان، یان هه‌ر بابه‌تێكی تر كه ئه‌نجومه‌ن ده‌یخاته به‌رده‌می لیژنه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م په‌یڕه‌وه([32]).
به‌ندی ژماره (99)
لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه:
بوارى پسپۆڕى ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌و پێشنیاری یاسای په‌یوه‌ندیدار به ته‌ندروستی و ژینگه‌و بیمه‌ی ته‌ندروستی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه خراونه‌ته به‌رده‌می و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
دووه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه و گه‌شه‌پێدانی سیاسه‌تی ته‌ندروستی وڵات و خزمه‌تگوزاریه‌كانی ته‌ندروستی به گونجاوترین شێوه.
سێیه‌م: چاودێری و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی نه‌خۆشخانه حكومی و ئه‌هلی و بنكه ته‌ندروستیه‌كان و به‌دواداچوونی گرنگیدان به ستافی كه‌رتی پزیشكی و ته‌ندروستی و ژینگه‌یی و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی ئارامبه‌خش بۆیان بۆ ئه‌وه‌ی كۆچ نه‌كه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
چواره‌م: چاودێری و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانی دابینكردنی ده‌رمان و ئامێره‌كان له كۆگا باوه‌ڕ‌پێكراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌پێی پێوه‌ری كوالیتی و كۆنتڕۆڵی جۆری.
پێنجه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسا‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه تایبه‌ته به پاراستنی ژینگه‌و چاودێری پرۆسه‌ی شاردنه‌وه‌ی پاشماوه زیانبه‌خشه‌كان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی یاسای ڕێگر له فڕێدانی پاشماوه ئه‌تۆمیه‌كان له ناوچه‌كانی عێراق.
شه‌شه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی هاندانی وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و پاراستنی ناوچه سه‌وزه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی به بیابانبوون له شار‌و گونده‌كانی عێراق.
حه‌وته‌م: چاودێری و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و ئاوی خواردنه‌وه‌و ئاوی زێرابه‌كان و ڕادده‌ی یه‌كگرتنی له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی.
هه‌شته‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی پلان و سیاسه‌ت و بڕیار‌و به‌رنامه‌و ڕێكه‌وتن و په‌یمانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ته‌ندروستی و ژینگه‌وه.
نۆیه‌م: پێداچوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و پیسبوونی ژینگه‌و په‌تاو و نه‌خۆشیه‌كان.
ده‌یه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی سنورداركردنی مادده پیسكه‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و جیاكردنه‌وه‌و به‌بازاڕكردن، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
یازده‌یه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه([33]).
به‌ندی ژماره (100)
لیژنه‌ى هه‌رێم و ئه‌و پارێزگایانه‌ى كه له هه‌رێمێكدا ڕێكنه‌خراون:
بوارى پسپۆڕى ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌و پێشنیاری یاسای په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێم و ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه له هه‌رێمێكدا ڕێكنه‌خراون و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه خراونه‌ته به‌رده‌می و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده‌ی پێویست ده‌رباره‌یان.
دووه‌م: چاودێری و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری هه‌رێم و ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه له هه‌رێمێكدا ڕێكنه‌خراون و په‌یوه‌ندیان به حكومه‌تی فیدڕاڵی.
سێیه‌م: چاودێری و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌شداری دادوه‌رانه له به‌ڕێوه‌بردنی دام وده‌زگا جیاجیاكانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی و نێردراو و زه‌ماله‌ته‌كانی خوێندن و كۆنگره ناوخۆیی و نیوده‌وڵه‌تیه‌كان.
چواره‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی دابه‌شكردنی دادوه‌رانه بۆ داهات و پاره‌ی تایبه‌تكراو له نێوان هه‌رێم و ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه له هه‌رێمێكدا ڕێكنه‌خراون.
پێنجه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاری ده‌سته‌ی گشتی بۆ مسۆگه‌ركردنی مافی هه‌رێم و ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه له هه‌رێمێكدا ڕێكنه‌خراون.
شه‌شه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی یاسا فێدڕاڵیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێم و ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه له هه‌رێمێكدا ڕێكنه‌خراون.
حه‌وته‌م: به‌دواداچوون و چاودێریكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و پارێزگار‌و جێگره‌كانیان و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان([34]).
به‌ندی ژماره (101)
لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیه‌كان:
بواری پسپۆڕی ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌دواداچوونی كار‌و پلان و سیاسه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و دام و ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان (سه‌باره‌ت به كه‌رتی په‌یوه‌ندیه‌كان) و كاری كۆمپانیاكانی مۆبایل و ئینته‌رنێت، بۆ ئاگاداربوون له پلان و سیاسه‌ته‌كانی داهاتوو و ڕاست و دروستی جێبه‌جێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆژه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان به‌جۆرێك كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ به‌ها ئاینی و ئه‌خلاقیه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقی.
دووه‌م: پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی گرێبه‌ستی مۆركراو له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هێلی ئاسمانی و گرێبه‌سته‌كانی گواستنه‌وه‌و گرێبه‌سته‌كانی په‌یوه‌ندیه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان به‌پێی پێوه‌ره كارپێكراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده‌ی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
سێیه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و خستنه‌ڕووی بۆچوون سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی یاساكان و په‌یماننامه‌و ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پێشنیاری یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان، یان هه‌ر بابه‌تێك كه ئه‌نجومه‌ن ده‌یخاته به‌رده‌می لیژنه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م په‌یڕه‌وه.
چواره‌م: به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیه‌كان و په‌ره‌پێدان و به‌دواداچوونی ده‌ره‌نجامه‌كانی جێبه‌جێكردن([35]).
به‌ندی ژماره (102)
لیژنه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رو ڕاگه‌یاندن و گه‌شتوگوزار:
بوارى پسپۆڕى ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌و پێشنیاری یاسای په‌یوه‌ندیدار به كاروباری ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار، له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه خرانه‌ته به‌رده‌می و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
دووه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی سیاسه‌ت و كاری ده‌زگاكانی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و هونه‌ری و بڵاوكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانه‌كانیان.
سێیه‌م: چاودێری و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ڕاگه‌یاندن و دانانی میكانیزمی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی.
چواره‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێشنیاركردنی ستراتیژی نشتیمانی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی ڕۆشنبیری له‌سه‌ر بنه‌مای فره فه‌رهه‌نگی و به‌شداری و داهێنان.
پێنجه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی گرنگیدان به هونه‌رو ئه‌ده‌ب و دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ په‌ره‌پێدانی.
شه‌شه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی سیاسه‌ت و كاری هه‌ردوو ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وارو كه‌لتورو هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانه‌كانیان.
حه‌وته‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێشنیاركردنی ستراتیژی نشتیمانی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی گه‌شتوگوزار و پلانه‌كانی هاندانی گه‌شتوگوزاری ئاینی و په‌ره‌پێدانی شوێنه گه‌شتیاریه‌كان و وه‌به‌رهێنان و سوودوه‌رگرتن له شوێنه گه‌شتیاریه‌كان و په‌ره‌پێدانی داهات و به‌هێزكردنی ڕۆڵی له ئابوری نشتیمانیدا.
هه‌شته‌م: پێداچوونه‌وه‌و به‌دواداچوونی ڕێكه‌وتن و یاداشتنامه‌ی هاریكاری ڕۆشنبیری و گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واری مۆركراو له‌گه‌ڵ وڵات و ڕێكخراوه‌كانی عه‌ره‌بی و بیانی‌دا.
نۆیه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی هه‌موو بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به شوێنه‌وارو ڕێگاكانی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی و پارێزگاریكردن له شوێنه مێژوویی و شوێنه‌وارو پارێزراوه‌كانی كه‌لتوری زانستی.
ده‌یه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كار‌و پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان و پاراستنی سه‌ربه‌خۆییان.
یازده‌یه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێشنیاركردنی پلانێكی نشتیمانی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی شوێنه‌واری ونبوو و دزراوی عێراق.
دوازده‌یه‌م: به‌دواداچوونی پلانێكی ستراتیژی ساڵانه بۆ ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان، كه تایبه‌ته به ڕێكخستنی بینراو و بیستراو و پێداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماو پرنسیپی تایبه‌ت به پێدانی مۆڵه‌ت به كه‌ناڵه‌كانی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆن و ڕێكخستنی سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندن و په‌ره‌پێدانی به‌شێوازێكی دروست.
سێزده‌یه‌م: به‌دواداچوون و چاودێریكردنی كار‌و سیاسه‌تی گشتی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی و به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانی.
چوارده‌یه‌م: به‌دواداچوونی كاری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی عێراقی و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و یه‌كێتی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی عێراقی([36]).
به‌ندی ژماره (103)
لیژنه‌ى په‌روه‌رده:
بوارى پسپۆڕى ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری زانستی و په‌روه‌رده‌یی و پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان بۆ ئه‌نجومه‌ن و پێشنیاركردنی یاساكان و هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانه‌كانی ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان وپڕۆگرامیان بۆ هه‌موو قۆناغه‌كان و به‌دواداچوونی پڕۆسه‌ی جێبه‌جێكردن.
دووه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌و ئامانجه‌كانی په‌روه‌رده‌یی گشتی و ڕادده‌ی یه‌كگرتنی و هاوشانی بۆ پێشكه‌وتنی زانستی و ته‌كنیكی له ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه گشتیه‌كانداو پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده‌و پێشنیاری پێویست له‌گه‌ڵ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی به‌ها ئاینی و ڕوحیه‌كان و كه‌لتورو خواسته نشتیمانیه‌كانی گه‌لی عێراق.
سێیه‌م: به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی كارایی ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان له بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و به‌هێزكردنی چه‌مكه‌كانی ئاشتی میللی و كۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌هێزكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له پڕۆگرامه په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی بواری زانستی و ئه‌خلاقی.
چواره‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێكه‌وتن و په‌یماننامه‌و پلان و به‌رنامه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌كاری ده‌زگای په‌روه‌رده‌ییدا.
پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی خوێندنی ئیلزامی و نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و په‌ره‌پێدان و چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنیان له ڕێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و به‌هێزكردنی توانای مامۆستایان و پاراستنی مافه‌كانیان و ڕادده‌ی كاریگه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و ڕۆڵی له ڕاستكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی.
شه‌شه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت له بواری دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانی باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه‌و په‌یمانگه‌و كۆڵیژه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به په‌روه‌رده‌وه، له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامانه‌و ڕادده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی بۆ پێویستیه‌كان له‌ڕووی دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدان و بازاڕی كار.
حه‌وته‌م: به‌دواداچوون و چاودێری كارایی فێركردنی پیشه‌یی و گونجانی له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی په‌روه‌رده‌دا، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی پێوه‌ره‌كانی كوالیتی نشتیمانی و جیهانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری نشتیمانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی دابینكردنی حكومه‌ت بۆ پێداویستی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی ئه‌م كه‌رته.
هه‌شته‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پلانه‌كانی حكومه‌ت له دابینكردنی ژێرخانی ئابوری بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده‌یی له باڵه‌خانه‌و تاقیگه‌ی زانستی و كتێبخانه‌و كۆمپیۆته‌ر و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌ڕووی جێبه‌جێكردن و كوالیتی و نۆژه‌نكردنه‌وه.
نۆیه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی گه‌شه‌پێدانی توانا داهێنانیه‌كان و په‌روه‌رده‌ی هوشیارانه‌ی نه‌وه‌كان.
ده‌یه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی به‌رنامه‌ی فێركردنی په‌روه‌ده‌یی بۆ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لیژنه په‌رله‌مانیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌م توێژه‌وه، هه‌روه‌ها چاودێری هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ دابینكردنی پێداویستی په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیان.
یازده‌یه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی به‌رنامه‌كانی چاودێری كه‌سانی داهێنه‌رو زیره‌ك و ڕادده‌ی گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان، هه‌روه‌ها وردبوونه‌وه له كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاستی كرداری و تیۆریدا.
دوازده‌یه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی([37]).
به‌ندی ژماره (104)
لیژنه‌ی فێركردنی باڵا:
بواری پسپۆڕی ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاروباری په‌روه‌رده‌و فێركردن بۆ هه‌موو قۆناغه‌كان و پڕۆگرامه‌كانی و لێكۆڵینه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌بواری فێركردندا، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌و پێشنیاری یاسا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه خراونه‌ته به‌رده‌می و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
دووه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌و ئامانجه‌كانی فێركردن و توێژینه‌وه‌ی زانستی گشتی و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
سێیه‌م: چاودێری و به‌دواداچوون و گه‌شه‌پێدانی زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی.
چواره‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی گشتگیركردنی كه‌لتوری لێبوردن و مافی مرۆڤ له‌ناو ده‌زگاكانی فێركردنی باڵادا.
پێنجه‌م: پێشنیاركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه به‌هاو سه‌ربه‌خۆیی زانكۆ و ده‌زگاكانی زانستی و توێژینه‌وه‌یی به‌هێز ده‌كه‌ن.
شه‌شه‌م: پێداچوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی پرۆژه‌ی یاسا‌و ڕێكه‌وتن و په‌یماننامه‌و پلان و به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری فێركردنی باڵا به‌هه‌موو جۆره‌كانی و هه‌موو توێژنه‌وه زانستی و ته‌كنولۆژیه‌كان له ده‌زگاكانی فێركردن و زانستی و ته‌كنیكیدا.
حه‌وته‌م: چاودێری ئاستی جێبه‌جێكردنی پڕۆگرام و یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری فێركردن و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنه‌لۆژیا.
هه‌شته‌م: پێشنیاركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به گێڕانه‌وه‌ی تواناكانی زیانپێگه‌یشتوو و ڕاگوێزراوان و به‌ستنی تایبه‌تمه‌ندییه زانكۆییه‌كان به بازاڕی كاره‌وه.
نۆیه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی ئاماده‌كردن و باشتركردنی بارودۆخی حه‌سانه‌وه له به‌شه ناوخۆییه‌كانداو پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری گونجاو له‌و باره‌یه‌وه.
ده‌یه‌م: پێداچوونه‌وه‌ی بوودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ سه‌نته‌ره‌كانی پشكنینی زانستی و پڕۆژه‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ ڕۆڵیان له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ته‌كنیكی و فێركردندا گونجاوبێت.
یازده‌یه‌م: چاودێری به‌دواداچوونی دانانی پلانێك بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می كوالیتی له سه‌نته‌ره‌كانی توێژنه‌وه به‌پێی پره‌نسیپه جیهانیه‌كان.
دوازده‌یه‌م: پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌بواری فێركردنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا له‌ڕێگه‌ی هاندانی ده‌زگاو كۆمپانیاكان بۆ پشتگیریكردنی توێژینه‌وه‌كانی فێركردنی باڵا.
سێزده‌یه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی ئه‌و كارانه‌ی كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
چوارده‌یه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی خوێندنی باڵای میللی به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و پڕۆگرام و پلانه‌كانی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا بگونجێت.
پازده‌یه‌م: به‌دواداچوونی كاروباری وه‌رگرتن له خوێندنی باڵا‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ستنیشانكردنی پڕه‌نسیپ و ئه‌وله‌وییه‌تی وه‌رگرتن و چاودێریكردنی میكانیزمه‌كانی په‌ره‌پێدانی خوێندنی باڵا‌و گونجانی له‌گه‌ڵ واقیعی جیهانی خۆیدا.
شازده‌یه‌م: به‌دواداچوونی كاری نێرده ڕۆشنبیریه‌كان (ملحقیات ثقافیة) و چاودێریكردنی دیاریكردنی ئه‌ندامانی به‌پێی پێوه‌ره نشتیمانی و پیشه‌ییه‌كان.
حه‌ڤده‌یه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاری كۆمه‌ڵه‌ی زانستی عێراقی و ماڵی حیكمه و ده‌زگاكانی تری زانستی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌دا([38]).
به‌ندی ژماره (105)
لیژنه‌ی كشتوكاڵ:
بواری پسپۆڕی ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌و پێشنیاری یاسای په‌یوه‌ندیدار به كاروباری كشتوكاڵ و ئاو زۆنگاوه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه خراونه‌ته به‌رده‌می لیژنه‌و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
دووه‌م: چاودێری و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی كشتوكاڵ و به‌دواداچوونی په‌ره‌پێدانی و هاندان و گرنگیدان به كشتوكاڵ.
سێیه‌م: چاودێری و گرنگیدان به گونده‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژیانی كشتياران و جوتیاران.
چواره‌م: چاودێری وبه‌دواداچوونی به‌رنامه‌كانی هاندانی وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی و زیندووكردنه‌وه‌ی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان.
پێنجه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی سامانی ئاژه‌ڵ وماسی و كاروباری ڤێرتێرنه‌ری.
شه‌شه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانه‌كانی زیندوكردنه‌وه‌ی زۆنگاوه‌كان و كاروباری دانیشتواتی و په‌ره‌پێدانی بارودۆخیان.
حه‌وته‌م: چاودێری جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی داهاتی ئاو و دابه‌شكردنی له ناوخۆدا.
هه‌شته‌م: چاودێری و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و مسۆگه‌ركردنی هاتنه‌ناوه‌وه و دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه له ناوه‌وه‌ی وڵات به‌پێی یاسا‌و ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
نۆیه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی ئه‌و كارانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی سامانه ئاوییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانیان.
ده‌یه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی پاراستنی به‌رهه‌می نشتیمانی له كشتوكاڵ وئاژه‌ڵداری.
یازده‌یه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی پلانه‌كانی نیشته‌جێكردنی كۆچبه‌رو گه‌ڕۆكه‌كان و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنیان([39]).
به‌ندی ژماره (106)
لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش:
بواری پسپۆڕی ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌و پێشنیاری یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری لاوان و وه‌رزش و لێكۆڵینه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی یاسای خراونه‌ته به‌رده‌می و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
دووه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسا‌و ڕێكه‌وتن و په‌یماننامه‌و پلانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری لاوان و وه‌رزش و چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنیان.
سێیه‌م: چاودێری و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانه‌كانی پاڵپشتیكردنی لاوان و ده‌زگاكانی لاوان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كوالیتی و گه‌شه‌پێدانی له بواره جیاكانداو چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنیان.
چواره‌م: چاودێری و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانه‌كانی پاڵپشتیكردنی وه‌رزش و وه‌رزشوانان و ده‌زگا وه‌رزشیه‌كان له‌گه‌ڵیاندا كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و قوتابخانه‌ی تۆپی پێ و تیپه میللیه‌كان و كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانیان له بواره جیاكاندا و چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنیان.
پێنجه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاری ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار به لاوان و وه‌رزش له‌گه‌ڵیشیاندا وه‌زاره‌تی لاوان و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان و لیژنه‌ی پارالۆمپی و وه‌رزشی قوتابخانه‌كان و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی چالاكیه وه‌رزشیه‌كان و لاوان له هه‌موو پارێزگاكاندا.
شه‌شه‌م: چاودێری جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی تایبه‌ت به پڕۆژه‌ی وه‌رزشی و لاوان و به‌رنامه‌كانی یانه‌و یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان و پاڵپشتی ڕێكخراو و وڵاته به‌خشێنه‌ره‌كان([40]).
به‌ندی ژماره (107)
لیژنه‌ى كار‌و دام و ده‌زگاكانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى:
بوارى پسپۆڕى ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردنی كار‌و پلان و سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان له ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به كاروباری دام و ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كرێكاری بیانی ولایه‌نه‌كانی تری په‌یوه‌ندیدار به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی لیژنه‌و په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری:
أ. كاركردن و ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی له نێوان حكومه‌ت و خاوه‌ن كار‌و كرێكاره‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی كرێكاری لێهاتوو به‌پێی پێداویستیه‌كانی بازاڕی كاركردن و سیسته‌می چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وبیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ب. دام وده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌دواداچوونی دروستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌و پڕۆگرام و پلانه‌كانی تایبه‌ت پێیان و هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆژه‌كانی.
دووه‌م: چاودێری و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی:
أ. جێبه‌جێكردنی یاسای كار‌و یاسای ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان و یاساكانی یه‌كێتی و سه‌ندیكاكانی كرێكاران و پیشه‌یی و ئه‌و یاسایانه‌ی كه پێوه‌ی په‌یوه‌ندیدارن.
ب. میكانیزمه‌كانی به‌كارهێنانی كرێكاری لێهاتووی عێراقی و بیانی به‌پێی پێداویستیه‌كانی بازاڕی كار‌و مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانیان.
ج. به‌رنامه‌كانی چاكسازی مێردمنداڵ و گرتووه‌كان له ده‌زگاكانی چاكسازیداو چاودێری و دووباره بنیاتنانه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها كاروباری به‌ساڵاچووان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له پێناو ژیانێكی ئازاد‌و ئاسووده‌دا.
د. فه‌رمانگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان.
ه. به‌رنامه‌كانی ڕێكخستنی پیشه‌گه‌ران و مه‌شق وڕاهێنانی پیشه‌یی و ڕێكخستنی سه‌ندیكایی.
سێیه‌م: به‌دواداچوونی په‌یمانگه‌و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه كه گرنگی ده‌دات به بیر‌و میكانیزمی دام و ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌و شێوه‌یه‌ی كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا.
چواره‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی یاساكان و ڕێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدان و كاراكردنی ڕۆڵی كاری دام و ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ندیكاو یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌كان و پاراستنیان و چاودێریكردنی كاره‌كانیان و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردن.
پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و خستنه‌ڕووی بۆچوون سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی یاسا‌و ڕێكه‌وتن و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پێشنیاری یاساكانی تایبه‌ت به كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و دام و ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یان ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌یخاته به‌رده‌می لیژنه به‌پێی به‌نده‌كانی ئه‌م په‌یڕه‌وه([41]).
به‌ندی ژماره (108)
لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران و ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی:
بواری پسپۆڕی ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌و پێشنیاری یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری كۆچ و كۆچبه‌ران و ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆه یاسایانه‌ی كه خراونه‌ته به‌رده‌می و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
دووه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاری دام و ده‌زگاكانی تایبه‌تمه‌ند به كاروباری كۆچبه‌ران و ئاواره به جۆرێك كه باشكردنی كاره‌كانیان مسۆگه‌ر بكات.
سێیه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌زۆر ڕاگوێزراون و ده‌ركراون، بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونیان پێش ڕاگواستن، هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی ماڵ و دارایی گواستراوه‌و نه‌گواستراو بۆیان.
چواره‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاروباری هاوڵاتیان كه له‌ژێر سایه‌ی ڕژێمی پێشوودا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له به‌ره‌نجامی ڕاگواستنی خێزانه‌كانیان و كاركردن بۆ زانینی چاره‌نووسیان.
پێنجه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌گه‌زنامه بۆ ڕ‌اگوێزراو و كۆچبه‌ران ئه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشووه لێیان وه‌رگیراوه‌ته‌وه، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا.
شه‌شه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاری ده‌سته‌ی داواكاری موڵكداری.
حه‌وته‌م: به‌دواداچوون و چاودێری كاری مانگی سوری عێراقی.
هه‌شته‌م: به‌دواداچوونی كاره‌كانی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و ده‌سته‌ی نشتیمانی بۆ لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری.
نۆیه‌م: چاودێری و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێكاره‌كانی به‌دیهێنانی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی و پاڵپشتیكردن و به‌هێزكردن و چاودێریكردنی بنه‌ماكانی.
ده‌یه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی ڕێوشوێن و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی نشتیمانی بۆ لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری به‌مه‌به‌ستی مسۆگه‌ركردنی دادوه‌ری و بابه‌تیبوون و شه‌فافیه‌ت و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی گونجانی له گه‌ڵ ده‌ستورو یاساكانداو پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده له‌مباره‌یه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
یازده‌یه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاری دام و ده‌زگاو لیژنه‌كانی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی له به‌ڕێوه‌بردن و به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی له‌نێوان هێزه نشتیمانی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
دوازده‌یه‌م: پاڵپشتی و به‌هێزكردن و چاودێریكردنی بنه‌ماكانی رٍاشكاوانه‌یی و ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی([42]).
به‌ندی ژماره (109)
لیژنه‌ى شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه سیاسیه‌كان:
بوارى پسپۆڕى ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌و پێشنیاری یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری شه‌هیدان یان زیندانیان یان قوربانیانی تیرۆر و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه خراونه‌ته به‌رده‌می و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
دووه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاری ده‌زگای شه‌هیدو ده‌زگای زیندانه سیاسیه‌كان.
سێیه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاروباری قوربانیانی تیرۆر و ئه‌وانه‌ی به‌هۆی پرۆسه سه‌ربازی و تیرۆریستیه‌كانه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه.
چواره‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاروباری ده‌ركراوه سیاسیه‌كان.
پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانه‌كانی گرنگیدان به مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانه سیاسیه‌كان و قوربانیانی تیرۆر.
شه‌شه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و قوربانیانی ڕژێمی له‌ناوچوو.
حه‌وته‌م: به‌دواداچوونی ڕادده‌ی جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی یاسای شه‌هیدان و زیندانه سیاسیه‌كان له وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا([43]).
به‌ندی ژماره (110)
لیژنه‌ى مافى مرۆڤــ:
بوارى پسپۆڕى ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی یاسا‌و پێشنیاری یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری مافی مرۆڤ و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه خراونه‌ته به‌رده‌می و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
دووه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ و هه‌ڵسه‌نگاندنی مافی مرۆڤ له عێراق له‌سه‌ر بنه‌ما دانپێدانراوه‌كان له ده‌ستورو ئه‌و ڕێكه‌وتن وكارنامه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه له‌لایه‌ن عێراق مۆركراوه.
سێیه‌م: تۆماركردن و به‌دواداچوونی سه‌رپێچیه‌كانی مافی مرۆڤـ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه‌و پێشنیاركردنی چاره‌سه‌ر بۆ سنورداركردنیان.
چواره‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاروباری به‌ندكراوان و ده‌ستگیركراوان له به‌ندیخانه‌كاندا.
پێنجه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی بڵاوكردنه‌وه‌و به‌هێزكردنی كه‌لتوری مافی مرۆڤ([44]).
به‌ندی ژماره (111)
لیژنه‌ى ئه‌وقاف و هؤزةكان:
بوارى پسپۆڕى ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی یاسای په‌یوه‌ندیدار به هۆزه‌كان و كاروباری ئاینی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه خراونه‌ته به‌رده‌می و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
دووه‌م: چاودێری و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و بڕیاری دیوانه‌كانی ئه‌وقاف له‌وانه‌ش پاڵپشتیكردنی بۆنه‌و ڕێوڕه‌سمه ئاینیه‌كان.
سێیه‌م: پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌و ڕێنمایی و ئامۆژگاری ئاینی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
چواره‌م: پاڵپشتی و به‌دواداچوونی ڕۆڵی فێركردنی ئاینی له چاكسازی كۆمه‌ڵگاو بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی.
پێنجه‌م: چاودێری و به‌دواداچوون هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شكراو و كرێی حه‌ج و عومره‌كردن.
شه‌شه‌م: چاودێری و به‌دواداچوونی كاروباری هۆزه‌كان و به‌گه‌ڕخستنی ڕۆڵی نیشتمانیان و چاودێری و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆزو خێڵه عێراقیه‌كان و گرنگیپێدانیان به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئایین و یاسا‌و ده‌ستوردا گونجاو بێت.
حه‌وته‌م: سه‌رپه‌رشتیكردن و پته‌وكردنی نه‌ریته باش و مرۆییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و نه‌ریته هۆزایه‌تیانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئاین و ده‌ستورو یاسان([45]).
به‌ندی ژماره (112)([46])
لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ:
بواری پسپۆڕی ئه‌م لیژنه‌یه بریتیه له:
یه‌كه‌م: پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی یاسای پێشنیاركراو كه په‌یوه‌ندیان به كاروباری ئافره‌ت و خێزان و منداڵه‌وه هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه خراونه‌ته به‌رده‌می و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان.
دووه‌م: پاڵپشتی و چاودێری و به‌دواداچوونی مافی ئافره‌ت و خێزان و منداڵێتی وبه‌رگریكردن لێی به‌پێی ئاین و ده‌ستورو یاسا‌و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تی و گه‌ڵاڵه‌نامه‌كانی مافی مرۆڤـ و به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی.
سێیه‌م: تۆماركردنی سه‌رپێچی مافه‌كانی ئافره‌ت و خێزان و منداڵێتی و به‌دواداچوونی دۆسیه‌كانی توندوتیژی خێزانی.
چواره‌م: به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسا‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه خێزان ده‌پارێزێ و چاودێری دایكایه‌تی ومنداڵێتی ده‌كات.
پێنجه‌م: پێداچوونه‌وه‌و چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌تی حكومه‌ت له قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی بازرگانیكردن به منداڵان و كرێكاری و سواڵكردن و هه‌ر دیارده‌یه‌كی تری نامرۆیی و چاودێری جێبه‌جێكردنی.
شه‌شه‌م: پێداچوونه‌وه‌و به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌تی حكومه‌ت له هاندانی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی منداڵان و په‌ره‌پێدانی و دابینكردنی ئاسانكاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
حه‌وته‌م: لێكۆڵینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی ڕێكه‌وتن و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری ئافره‌ت و خێزان و منداڵێتی و به‌رزكردنی ڕاسپارده ده‌رباره‌یان([47]).
به‌ندی ژماره (113)
یه‌كه‌م: هه‌ر لیژنه‌یه‌ك مافى پێشنیار كردنى یاساى هه‌یه، پێشنیاره‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى لیژنه‌وه به نووسراوى پێشكه‌شى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێت، ئه‌ویش ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدارى ده‌كرێت.
دووه‌م: لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند هه‌ڵده‌ستێت به لێكۆڵینه‌وه‌ى یاسا‌و ده‌یگێڕێته‌وه بۆ سه‌رۆك.
سێیه‌م: سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن پڕۆژه‌ى یاسا ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى یاسایی ده‌كات بۆ پێداچوونه‌وه‌ى داڕشتنى و ووردبینى و پێویسته له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش بیخاته‌ڕوو.
به‌ندی ژماره (114)
لیژنه‌كان له سنوری تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌ڵده‌ستن به به‌دواداچوونی ناوه‌رۆكی به‌یاننامه‌ی وه‌زیره‌كان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانداو له‌مباره‌یه‌شه‌وه ڕاسپارده ده‌رده‌كه‌ن و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌یش ده‌توانن ئه‌م ڕاسپاردانه له ئه‌نجومه‌ن بخه‌نه‌ڕوو.
به‌ندی ژماره (115)
دانیشتنى لیژنه‌كان ئاشكرانین، هه‌روه‌ها ته‌نها ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌و ئه‌ندامانى دیكه‌ى ئه‌نجومه‌ن و فه‌رمانبه‌رانى لیژنه‌كه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه لیژنه پشتیان پێده‌به‌ستێت له ڕاوێژكاران و شاره‌زایان و ئه‌ندامانى حكومه‌ت ئاماده‌ى ده‌بن. نابێت نوێنه‌رى ڕۆژنامه‌و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كان بن ته‌نها به مۆڵه‌تى سه‌رۆكى لیژنه‌كه نه‌بێت.
به‌ندی ژماره (116)
هه‌موو لیژنه‌یه‌ك پێویسته ڕاپۆرتێك پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن بكات سه‌باره‌ت به هه‌ر بابه‌تێك كه ئاڕاسته‌ى ده‌كرێت. پێویسته ڕاپۆرته‌كه ئه‌و ڕێوشوێنانه له خۆبگرێت كه لیژنه‌كه ئه‌نجامیداوه له‌گه‌ڵ دیاریكردنى ئه‌و هۆكارانه‌ى كه لیژنه‌كه له بۆچوونه‌كانیدا پشتى پێده‌به‌ستێت. له‌گه‌ڵ ڕاپۆرته‌كه‌ش ده‌قى پڕۆژه‌و یاساكان هاوپێچ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ یاداشته‌كانى ڕوونكردنه‌وه. هه‌روه‌ك پێویسته ڕاپۆرته‌كه بۆچوونه جیاوازه‌كانى تێدابێت كه له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى لیژنه‌وه له‌باره‌ى بابه‌ته‌كه‌وه خرابێته‌ڕوو.
به‌ندی ژماره (117)
جگه له‌و كاروبارانه‌ى كه ده‌قى تایبه‌تى له‌باره‌وه هاتووه، لیژنه ڕاپۆرتى خۆى له ماوه‌ى نێوان دوو تا چوار هه‌فته ده‌خاته‌ڕوو له به‌روارى ڕه‌وانه‌كردنى بابه‌ته‌كه بۆى، به‌مه‌رجێك ئه‌نجومه‌ن ماوه‌ى دیكه دیارى نه‌كات. ئه‌گه‌ر ماوه‌كه تێپه‌ڕى و ڕاپۆرته‌كه پێشكه‌ش نه‌كرا، ئه‌و كات سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن ده‌توانێت داوا له سه‌رۆكى لیژنه‌كه بكات كه هۆكاره‌كانى دواكه‌وتنى ڕاپۆرته‌كه بخاته‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه پێویسته بۆ ته‌واوكردنى كاره‌كانى، هه‌روه‌ك سه‌رۆك ده‌توانێت كیشه‌كه بخاته‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن تا بڕیارى پێویستى له‌باره‌وه بدرێت.
به‌ندی ژماره (118)
وێنه‌یه‌ك له‌و بڕیارانه‌ی كه له سه‌رۆك كۆمار وبڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رده‌چێت ده‌نێردرێت بۆ كتێبخانه‌ی ئه‌نجومه‌ن، هه‌روه‌ك ئه‌م وێنانه ده‌خرێته‌به‌رده‌ستی لیژنه جیاوازه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
به‌ندی ژماره (119)
پێویسته وه‌زاره‌ته‌كان لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان له بڕیاره ستراتیژی و كاروباره كارگێڕیه‌كان و ڕێنماییه پیشه‌ییه‌كان ئاگاداربكه‌ن كه ده‌ریده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها لیژنه‌كان مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه داواى وێنه‌یه‌ك له‌و ڕاپۆرتانه بكه‌ن كه ئاماده‌یان كردووه له‌و سه‌ردانانه‌ى كه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌نجامیانداوه یان له‌و كۆنگره‌و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى كه به‌شداریان تێداكردووه. هه‌روه‌ها لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه داواى ڕوونكردنه‌وه له وه‌زیر بكات سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى ئه‌م ڕاپۆرتانه یان داواى ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى شانده‌كان بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیان سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى ڕاپۆرته‌كان.
به‌ندی ژماره (120)
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه بانگهێشتى یه‌كێك له لیژنه‌كان بكات بۆ تاووتوێكردنى بابه‌تێكى گرنگ یان به‌په‌له. هه‌روه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆكایه‌تى دانیشتنى ئه‌و لیژنانه ده‌كات كه ئاماده‌ى ده‌بێت. گۆڕینه‌وه‌ى نووسراوى فه‌رمیش له‌نێوان لیژنه‌كانى ئه‌نجومه‌ن و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن و لایه‌نه‌كانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن له‌ڕێى سه‌رۆكى لیژنه‌وه ده‌بێت به‌پێى ئه‌و په‌یڕه‌وى ناوخۆیه‌ى كه له‌م بواره‌دا داده‌نرێت، له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن ئاگادارده‌كرێت به‌ناردنى وێنه‌یه‌ك له نووسراوه‌كه بۆی.
به‌شى چوارده‌یه‌م
پێشنیارى ئه‌ندامان سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاساییه‌كان
به‌ندی ژماره (121)
ده ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه پڕۆژه‌ى یاسا پێشنیار بكه‌ن بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه له چوارچێوه‌ى چه‌ند ماده‌یه‌كدا داڕێژرابێت و هۆكارى دانانى یاساكه‌ش باسكرابێت.
به‌ندی ژماره (122)
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانێت به‌نووسراو سه‌رپێچی بنه‌ما ده‌ستوری و یاساییه‌كان ئاڕاسته‌ی ئه‌و لایه‌نه بكات كه پرۆِژه‌كه‌ی پێشنیاركردووه ، دوای ئه‌وه‌ی ده‌خرێته به‌رده‌م لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداره‌وه، یاخود ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه شێوازی پێویستی له خۆ نه‌گرتبوو، یان چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌و به‌نده یاساییانه‌ی تێدابوو كه كاری پێده‌كرێت وه داوای ڕاستكردنه‌وه و كێشانه‌وه‌ی لێكرابوو. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام سووربوو له‌سه‌ر بۆچوونه‌كه‌ی پێویسته له‌سه‌ری یاداشتێكی نووسراو پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات و تیێیدا بۆچوونی خۆی بخاته ڕوو له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و ئاگاداریه‌ی پێی گه‌یشتووه، پاشان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بابه‌ته‌كه ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی([48])، دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به نووسراو ئه‌و لایه‌نه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه پێشنیاره‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه([49]) سه‌باره‌ت به بڕیاری سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه پێشنیاره‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر بۆچونه‌كه‌ی، ئه‌وا له‌پاش هه‌فته‌یه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بابه‌ته‌كه ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ وه‌رگرتنی بڕیاری پێویست.
به‌ندی ژماره (123)
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ر پێشنیارێك ده‌رباره‌ى پڕۆژه یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى یاسایى ده‌كات تاوه‌كو لیژنه‌ى یاسایى له بۆچوونه‌كه بكۆڵیته‌وه‌و ڕاپۆرتێك له‌باره‌یه‌وه ئاماده‌بكات بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و بۆچوونى لیژنه‌كه بخاته ڕوو له‌باره‌ى گونجاوى بۆچوونه‌كه یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ى یا دواخستنى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نیش ده‌توانێت پێشنیار بكات بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پێشنیاره‌كه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه په‌یوه‌ندیان به بابه‌ته‌كه‌وه هه‌یه به شێوه‌یه‌كى گشتى. ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕه‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌رى ئه‌وا پیشنیاره‌كه ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدار ده‌كات.
به‌ندی ژماره (124)
ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ی یاسایه‌ك پێشكه‌شكرا كه په‌یوه‌ندى هه‌بوو به پڕۆژه یاسایه‌كى پێشنیاركراوێكى دیكه كه ڕه‌وانه‌ى یه‌كێك له لیژنه‌كان كرابێت، ئه‌وا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى ده‌كات، به‌مه‌رجێك لیژنه‌كه ده‌ستى نه‌كردبێت به لێكۆڵینه‌وه‌ى بڕگه‌كانى پڕۆژه‌كه یان پێشنیاره‌كه.
به‌ندی ژماره (125)
سه‌باره‌ت به‌و پێشنیارانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به پڕۆژه‌ى یاسایاكان، هه‌مان ئه‌و ڕێوشوێنانه ده‌رباره‌یان ده‌گیرێته به‌ر كه تایبه‌ته به تاووتوێكردنى پڕۆژه یاساییه‌كان كه له‌م په‌یڕه‌وى ناوخۆیه‌دا ئاماژه‌ى پێدراوه، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه ده‌قى تایبه‌ت له‌باره‌یانه‌وه هاتووه.
به‌ندی ژماره (126)
ئه‌و لایه‌نه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى یاسایى پێشنیار كردووه ده‌توانێت پاشگه‌زببێته‌وه به داوایه‌كى نووسراو بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له هه‌ر كاتێكدا پێش ده‌ستكردن به تاووتوێكردنى به‌نده‌كانى پڕۆژه یاساییه‌كه. پاش ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پاشگه‌زده‌بێته‌وه له پێشنیاره‌كه‌ى وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌ر پێشنیاره‌كه‌ى نه‌خستبێته‌ڕوو به‌مه‌رجێك یه‌كێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌لایه‌ن خۆیه‌وه داوا نه‌كات پێشنیاره‌كه درێژه‌ى پێبدرێت به پێشكه‌شكردنى نووسراوێك له‌وباره‌یه‌وه بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
به‌ندی ژماره (127)
یاسا پێشنیاركراوه‌كان كه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕه‌تى كردۆته‌وه یان كه‌سى پێشكه‌شكار لێى پاشگه‌ز بووبێته‌وه نابێت جارێكى دیكه له هه‌مان خولى یاساداناندا پێشكه‌ش بكرێـته‌وه. سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن له خوولى یاسادانانى دواتردا ده‌توانێت پرۆژه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌یوه‌ندیداره پێى بخاته به‌رده‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پاشان ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت، هه‌روه‌ك سه‌رۆك ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدارى بكات له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنى ئه‌نجومه‌ن له‌یه‌كه‌م دانیشتنى دواى ئه‌م كاره.
به‌شى پازده‌یه‌م
په‌یماننامه و ڕێككه‌وتنه نێوه‌ده‌وڵه‌تیه‌كان
به‌ندی ژماره (128)
ڕێكخستنى پرۆسه‌ى په‌سه‌ندكردنى په‌یماننامه‌و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به یاسایه‌ك ده‌بێت كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ى 2\3ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داده‌نرێت.
به‌شى شازده‌یه‌م
ڕێوشوێنه یاساییه‌كان
به‌ندی ژماره (129)
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌و پڕۆژه یاساییانه‌ى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنه‌وه پێشكه‌ش كراوه ، ڕه‌وانه‌ى لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، تاوه‌كو بۆچوونى خۆى له‌باره‌وه بخاته‌ڕوو پێش خستنه‌ڕووى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ تاووتوێكردنى، له‌كاتى خستنه‌ڕووى له ئه‌نجومه‌نیشدا نوێنه‌رى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى پڕۆژه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات ئاماده‌ده‌بێت.
به‌ندی ژماره (130)
هه‌موو ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه پێشنیار بكات بۆ هه‌مواركردن یان لابردن یان زیادكردن یان په‌رت كردنى به‌نده‌كان كاتێك ده‌خرێته ڕوو به مه‌به‌ستى هه‌مواركردنى پڕۆژه‌كه. پێویسته گۆڕانكاریه پێشنیاركراوه‌كه به نووسراو پێشكه‌ش به سه‌رۆكى لیژنه بكرێت پێش بیست و چوار كاتژمێر به‌لانى كه‌م له ئه‌نجامدانى دانیشتنه‌كه كه تێیدا ئه‌و مادانه تاووتوێده‌كرێت كه هه‌مواركردن ده‌یگرێته‌وه.
به‌ندی ژماره (131)
پێویسته لیژنه‌ى دارایى بۆچوونى حكومه‌ت وه‌ربگرێت سه‌باره‌ت به هه‌ر پێشنیارێك كه لیژنه‌كه ده‌یخاته ڕوو ده‌رباره‌ى ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى له پڕۆژه‌ى بودجه‌دا، هه‌روه‌ها پێویسته ڕاپۆرتى لیژنه‌كه بۆچوونى حكومه‌ت و بیانوه‌كانى له‌مباره‌یه‌وه له خۆبگرێت. ئه‌م بڕیاره‌ش جێبه‌جێده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ر پێشنیارێكدا كه یه‌كێك له لیژنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران یا یه‌كێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشكه‌شى ده‌كات بۆ هه‌مواركردنى پڕۆژه‌ى یاسایه‌ك، ئه‌گه‌ر ببێته هۆى بارگرانى دارایى.
به‌ندی ژماره (132)
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ڕاپۆرتى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدار ده‌خوێنێته‌وه هاوكات بۆچوونه ناته‌باكانیش له‌گه‌ڵ بۆچوونى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه ده‌خاته ڕوو له دانیشتنێكى تایبه‌ت بۆ تاووتوێكردنى ڕاپۆرته‌كه . له هه‌موو بارێكیشدا تاووتوێكردنه‌كه به پێى ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه لیژنه‌كه پێشكه‌شى كردووه.
به‌ندی ژماره (133)
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌ست ده‌كرێت به تاووتوێكردن و ئاڵوگۆڕكردنى بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى پڕۆژه‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به زۆرینه‌ى ده‌نگ له بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕ‌ازى نه‌بوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ پڕۆژه‌كه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌ندی ژماره (134)
دواى ڕازیبوونى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له ڕووى بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه، ده‌ست ده‌كرێت به تاووتوێكردنى یه‌ك به یه‌كى به‌نده‌كان دواى خوێندنه‌وه‌یان. هه‌ر به‌ندێكیش به جیا بۆچوونه‌كان له‌باره‌یه‌وه وه‌رده‌گیرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت، پاشان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه به گشتى بۆچوونه‌كان وه‌رده‌گیرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت دواى ته‌واوبوونى خوێندنه‌وه‌ى به‌نده‌كانى.
به‌ندی ژماره (135)
دواى كۆتاییهێنان به تاووتوێكردنى به‌نده‌كان و خستنه‌ڕووى ئه‌و پێشنیارانه‌ى بۆ هه‌مواركردن ده‌خرێنه ڕوو، ڕاوبۆچوونه‌كان وه‌رده‌گیرێت ده‌رباره‌ى پێشنیاره‌كانى هه‌مواركردن، له‌سه‌ره‌تاوه، هه‌روه‌ك به‌و پێشنیارانه ده‌ست پێده‌كرێت كه فراوانترین بوارى هه‌یه‌و زیاتر دووره له ده‌قه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌وه ، پاشان بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر كۆى به‌نده‌كه وه‌رده‌گیرێت.
به‌ندی ژماره (136)
ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڕیارێكى ده‌ركرد سه‌باره‌ت به یه‌كێك له به‌نده‌كان بۆ هه‌مواركردنى به‌ندێك كه پێشتر ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نیشاندراوه، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌توانێت جارێكى دى ئه‌و به‌نده تاووتوێ بكاته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌توانێت جارێكى دى تاووتوێى به‌ندێك بكات كه پێشتر بڕیارى له‌سه‌ردراوه، ئه‌گه‌ر هۆكارى نوێ هاته‌پێش، پێش كۆتایى هاتن به تاووتوێكردنه‌كى پڕۆژه‌كه، ئه‌ویش به‌پێی داواكاری حكومه‌ت یان سه‌رۆكی لیژنه، یان په‌نجا ئه‌ندام له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
به‌ندی ژماره (137)
نابێت ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى یاسا بدرێت پاش تێپه‌ڕبوونى چوار ڕۆژ نه‌بێت به‌لانى كه‌م له كۆتاییهێنان به تاووتوێكردنه‌كه‌و به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پڕۆژه‌ى یاساكه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
دووه‌م: لیژنه‌ى تایبه‌ت لانى كه‌م پاش دوو ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ى یاساكه پاش وه‌رگرتنى پێشنیاره‌كان به شێوه‌ی نووسراو بۆ هه‌مواركردنى، پاشان گفتوگۆكردنى پڕۆژه‌كه([50]).
به‌شى حه‌ڤده‌یه‌م
رێوشوێنه‌كانى به‌رزه‌فته‌كردن
به‌ندی ژماره (138)
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران یاساى تێكدا ، ئه‌وا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران یه‌كێك له‌م ڕێوشوێنانه‌ى خواره‌وه ده‌رهه‌قى جێبه‌جێده‌كات:
1- یادخستنه‌وه‌ى ئه‌ندام به په‌یڕه‌وى دانیشتنه‌كه.
2- ئه‌گه‌ر ئه‌ندام ملى نه‌دا ئه‌وا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌توانێت ئاگادارى بكاته‌وه‌و به‌و پێیه‌ش وته‌كانى له كۆنووسى دانیشتنه‌كه‌دا ده‌كوژێنرێته‌وه.
3- له به‌شه‌كانى دیكه‌ى دانیشتنه‌كه بوارى به‌شداریكردنى پێ‌نادرێت.
به‌ندی ژماره (139)
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌كه ملى نه‌دا بۆ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ئه‌وا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه هۆكارى دى بگرێـته به‌ر بۆ مسۆگه‌ركردنى ئه‌و بڕیاره دواى ووریاكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كه له‌و باره‌یه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رۆك ده‌توانێت دانیشتنه‌كه ڕابگرێت یان كۆتایى پێ بهێنێت، له‌م باره‌شدا بێبه‌شكردنه‌كه دووقات زیاتر ده‌بێـت له‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڕیارى له‌سه‌رداوه.
به‌ندی ژماره (140)
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه بێبه‌شكراوه له كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ده‌توانێت داواى ڕاگرتنى بڕگه‌كانى ئه‌م بڕیاره بكات به‌وه‌ى له نووسراوێكدا بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانبنێت به‌وه‌ى (داواى لێبوردن ده‌كات كه ڕێزى له په‌ێره‌وى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نه‌گرتووه)، ئه‌مه‌ش له دانیشتنه‌كه‌دا ده‌خوێنرێته‌وه، پاشان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بێ مشت‌ومڕ بڕیارى خۆى ده‌دات له‌مباره‌یه‌وه.
به‌شى هه‌ژده‌یه‌م
بودجه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران
به‌ندی ژماره (141)
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بودجه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه كه به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه داراییه تایبه‌ته‌كان دیارى ده‌كرێت و له چوارچێوه‌ى بودجه‌ى گشتى ده‌وڵه‌ت داده‌نرێت.
به‌ندی ژماره (142)
به‌شى دارایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران خه‌رجیه كۆتاییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاماده ده‌كات و ده‌یخاته به‌رده‌ستى سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی بۆ نیشاندانى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌رى پاشان ڕه‌وانه‌كردنى بۆ لیژنه‌ى كاروبارى دارایى، هه‌روه‌ك لیژنه‌كه‌ش ڕاپۆرتێك له‌وباره‌یه‌وه به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تا په‌سه‌ندى بكات.
به‌ندی ژماره (143)
خه‌رجیه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌چێتـه ژێر چاودێرى و ووردبینى دیوانى چاودێرى داراییه‌وه.
به‌شی نۆزده‌یه‌م
بڕیاره كۆتاییه‌كان
به‌ندی ژماره (144)
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه شاند له نێوان ئه‌ندامانى بنێرێ بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق، سه‌باره‌ت به كاروبارى تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران. له‌مباره‌یه‌شه‌وه تایبه‌تمه‌ندى لیژنه‌كان ڕه‌چاو ده‌كرێت.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌توانێت بانگهێشتى شاندو كه‌سایه‌تیه‌كان بكات به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى دیدار له‌گه‌ڵیان بۆ ئاگاداربوون له بارودۆخى عێراق.
به‌ندی ژماره (145)
یه‌كه‌م: نابێت هیچ كه‌سێك یان هێزێكى چه‌كدار بچێته ناو باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه یان له نزیك ده‌روازه‌كانى بمێنێـته‌وه ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندى (سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكه‌وه) نه‌بێـت.
دووه‌م: ڕێگه نادرێت هیچ جۆره چه‌كێكى سوك و قورس یان برینداركه‌ر ببرێته نێو باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، كه (سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكه‌وه) جۆره‌كه‌ى دیارى ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: ڕێگه‌نادرێت به‌هیچ كه‌س بچێته نێو باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران مه‌گه‌ر به مۆڵه‌ت وه‌رگرتنى پێشوه‌خت نه‌بێت له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن.
به‌ندی ژماره (146)
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی به‌رپرسن له دیوانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
دووه‌م: به‌رێوه‌بردنى كاروباره‌كانى دیوانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌لایه‌ن سه‌رۆكى دیوانه‌وه ده‌بێـت به پله‌ى تایبه‌ت، ئه‌ویش ئه‌ركه‌كانى خۆى به گوێره‌ى یاسا و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له‌لایه‌ن (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكه‌وه) پێى ده‌به‌خشرێت جێبه‌جێده‌كات. هه‌روه‌ها به‌رپرسه له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، له‌مڕوه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندان به پێى پێویستى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هاوكارى ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: ڕاوێژكاران ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی) ده‌بێت، هه‌روه‌ك به‌رپرسن له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى له پێشكه‌شكردنى ڕاوێژ و پسپۆڕى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان و ئاماده‌كردنى ڕاپۆرت و لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه كه په‌یوه‌ندى به كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و تایبه‌تمه‌ندبه‌كانى هه‌بێت یان هه‌ر ئه‌ركێكى دیكه كه ( سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكه‌وه) پێیان بسپێرن.
به‌ندی ژماره (147)
ده‌كرێـت گۆڕانكارى له‌م په‌یڕه‌وى ناوخۆیه‌دا بكرێـت له‌سه‌ر پێشنیارى (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی) یان په‌نجا ئه‌ندام له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و به‌ڕه‌زامه‌ندى زۆرینه‌ى ژماره‌ى ئه‌ندامان.
به‌ندی ژماره (148)
بڕیار و فه‌رمانه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نوسرێته‌وه و به‌هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى و كوردى بڵاو ده‌كرێـته‌وه.
به‌ندی ژماره (149)
چاوده‌خشێنرێته‌وه به‌م په‌یڕه‌وى ناوخۆیه و ئه‌و به‌ندانه‌ى ده‌گۆڕدرێت كه ناگونجێت له‌گه‌ڵ ده‌ستور، پاش هه‌مواركردنى ده‌ستورو په‌سه‌ندكردنى.
به‌ندی ژماره (150)
نوسینگه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له پارێزگاكان ده‌كرێته‌وه بۆ ئاسانكردنى په‌یوه‌ندى له نێوان ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و جه‌ماوه‌ر.
به‌ندی ژماره (151)
یه‌كه‌م: ئه‌م په‌یڕه‌وى ناوخۆیه له به‌روارى په‌سه‌ندكردنیه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه كارى پێده‌كرێت.
دووه‌م: ئه‌م په‌یڕه‌وى ناوخۆیه له ڕۆژنامه‌ى فه‌رمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
([1]) له خولی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 23/ حوزه‌یران/ 2022 دوایین په‌سه‌ندكردن بۆ په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئه‌نجامدرا.
([2]) ئه‌م به‌نده له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 23/حوزه‌يران/ 2023 هه‌مواركرا. ده‌قی پێشوو برتیبوو له (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 325 ئه‌ندام پێكدێت كه به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبژێردراون.
([3]) ئه‌م به‌نده له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 23/حوزه‌يران/ 2023 هه‌مواركرا. ده‌قی پێشوو برتیبوو له (ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پابه‌ند ده‌بن به ده‌ستور و ئه‌م په‌یڕه‌وی ناوخۆیه‌وه، له گفتوگۆ و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌یده‌ن).
([4]) ئه‌م به‌نده له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنشجه‌ممه 23/حوزه‌يران/ 2023 هه‌مواركراو وشه‌ی (سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگه‌ركه‌ی) له شوێنی (ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی) دانرا، له‌م شوێنه‌و وله به‌ده‌كانی (8) و (9/ چوارده‌یم و پازده‌یه‌م) و (11/ دووه‌م) و (16/ دووه‌م) و (17/ دووه‌م) و (18/ دووه‌م) و (29/ یه‌كه‌م و دووه‌م و شه‌شه‌م) و (29) و (35/ یه‌كه‌م و دووه‌م و شه‌شه‌م) و (36) و (37/ یه‌كه‌م) و (38) و (40) و (50) و (51) و (75) و (78) و (83) و (84) و (85) و (87/ دووه‌م) و (114) و (142) و (145) و (146) و (147).
([5]) ئه‌م به‌نده له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 23/حوزه‌يران/ 2023 هه‌مواركراو. ده‌قی پێشوو بریتی‌بوو له ( یه‌كه‌م: سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئاشكراده‌كات وبانگی سه‌رۆك وهه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌كات بۆ شوێنی تایبه‌ت به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. دووه‌م: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی پێكدێت).
([6]) ئه‌م به‌نده له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 23/حوزه‌يران/ 2023 هه‌مواركراو بڕگه‌ی (سه‌رۆك كۆمار) له شوێنی بڕگه‌ی (ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی) دانرا له‌م به‌نده‌و وهه‌ریه‌ك له به‌نده‌كانی (9 و 15 و 18 و 29 و 31/ سێیه‌م و 32 و 40 و 47 و ناونیشانی به‌شی هه‌شته‌م و 48 و 50 و 57 و 62 و 64 و 93 و 117).
([7]) ئه‌م به‌نده له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 23/حوزه‌يران/ 2023 هه‌مواركراو. بڕگه‌ی پێشوو (ب- ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئاماده‌نه‌بوو، ئه‌وا بڕیاره‌كان به ڕێكه‌وتنی هه‌ردوو ئه‌ندامی ئاماده‌بوو ده‌رده‌كرێن).
([8]) ئه‌م به‌نده له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 23/حوزه‌یران/ 2023 هه‌مواركرا به دانانی بڕگه‌ی (سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی) له شوێنی (ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی) له‌م شوێنه‌دا و له به‌نده‌كانی (12، 35، 60).
([9]) ئه‌م به‌نده له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 23/حوزه‌یران/ 2023 هه‌مواركرا. بڕگه‌ی پێشوو (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یان هه‌ردوو جێگره‌ی‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه بانگهێشتی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی، هه‌روه‌ك سه‌رۆك یان هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بانگهێشت بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی، دانیشتنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیش یاسایی ده‌بێت به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ده‌سته‌كه.
([10]) ئه‌م به‌نده له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 23/حوزه‌یران/ 2023 هه‌مواركرا. بڕگه‌ی پێشوو (دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لانی كه‌م دوو ڕۆژ له یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیش ده‌توانێت ماوه‌كه‌ی درێژبكاته‌وه یان دیاری بكات به‌پێی پێویست.
([11]) له هه‌مواركردنی به‌ندی (35)دا خاڵی (چواره‌م) كرا به خاڵی (شه‌شه‌م) و هه‌ردوو خاڵی چواره‌م و پێنجه‌م بۆ ئه‌و به‌نده زیادكرا له خولی پێنجه‌م/ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ ژماره 6 له 30 ئازار 2022.
([12]) ئه‌و به‌نده له خولی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره 6 له 30/ ئازار/ 2022 هه‌مواركرا. ده‌قی پێشوو (لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاش په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ پێكدێت و له پێكهێنانیشیدا ویست و پسپۆڕی و شاره‌زایی ئه‌ندام له به‌رچاو ده‌گیرێت)
([13]) له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (2) له به‌رواری 28/ شوبات/ 2022، (25) لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان كران.
([14]) له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (7) له به‌رواری 11/5/ 2022، ئه‌م ده‌قه زیادكرا.
([15]) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (9) له به‌رواری 13/4/ 2019، ئه‌م ده‌قه زیادكرا.
([16]) له خولی هه‌ڵبژاردنی‌چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (21) له به‌رواری 23/5/ 2019، ئه‌م ده‌قه زیادكرا.
([17]) به‌ندی ژماره (73) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (12) ڕۆژی شه‌ممه 10 تشرینی دووه‌م 2018 هه‌مواركرا. ده‌قی پێشوو ( ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان نابێت له حه‌وت ئه‌ندام كه‌متر بێت وله پازده ئه‌ندامیش زیاتر بێت).
([18]) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (12) له به‌رواری 10/تشرینی دووه‌م/ 2018 ده‌نگدرا له‌سه‌ر ڕێگه‌دان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن.
([19]) له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (6) له به‌رواری 30/3/ 2022، بڕگه‌ی (جێگری دووه‌م) له شوێنی (بڕیارده‌ر) دانراوه، له هه‌ر شوێنێك كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا هاتووه.
([20]) ئه‌م به‌نده هه‌مواركرا له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (6) له به‌رواری 30/3/ 2022. ده‌قی پێشوو ( لیژنه‌كان له سه‌ره‌تای سێ ڕۆژی یه‌كه‌می ده‌ست به‌كاربوونیان به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی، سه‌رۆكی لیژنه‌و جێگری سه‌رۆك و بڕیارده‌رێك هه‌ڵده‌بژێرن).
([21]) له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (6) له به‌رواری 30/3/ 2022 دا، خاڵی چواره‌م بۆ به‌ندی ژماره 87 زیادكرا.
([22]) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018 دا، بواری پسپۆڕی لیژنه هه‌مواركرا.
([23]) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018 دا، بواری پسپۆڕی لیژنه هه‌مواركرا.
([24]) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018 دا، بواری پسپۆڕی لیژنه هه‌مواركرا.
([25]) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018 دا، بواری پسپۆڕی لیژنه هه‌مواركرا.
([26]) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018 دا، بواری پسپۆڕی لیژنه هه‌مواركرا له‌چوارچێوه‌ی ناوی (لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌و سامانه سروشتیه‌كان) كه سه‌ره‌ڕای بواری پسپۆڕی لیژنه، بواری پسپۆڕی كاره‌باو وزه‌ی بۆ زیادكرا، دواتر له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م، ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (2) له به‌رواری 28 شوبات/ 2022، لیژنه‌ی (كاره‌باو وزه) پێكهێندراو چه‌ند پسپۆڕیه‌كی پێ سپێدراو، دواتر له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 23/ حوزه‌یران / 2022 دا، پسپۆڕیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سامانه سروشتیه‌كان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
([27]) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018 دا، بواری پسپۆڕی لیژنه هه‌مواركرا.
([28]) له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (6) له به‌رواری 30/ ئازار / 2022 دا، پسپۆڕیه‌كانی لیژنه په‌سندكرا.
([29]) له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (6) له به‌رواری 30/ ئازار / 2022 دا، پسپۆڕیه‌كانی لیژنه په‌سندكرا.
([30]) له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (6) له به‌رواری 30/ ئازار / 2022 دا، پسپۆڕیه‌كانی لیژنه په‌سندكرا.
([31]) له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (6) له به‌رواری 30/ ئازار / 2022 دا، پسپۆڕیه‌كانی لیژنه په‌سندكرا.
([32]) له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (6) له به‌رواری 30/ ئازار / 2022 دا، پسپۆڕیه‌كانی لیژنه په‌سندكرا.
([33]) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018 دا، بواری پسپۆڕی لیژنه هه‌مواركرا.
([34]) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018، بواری پسپۆڕی لیژنه هه‌مواركرا.
([35]) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018، بواری پسپۆڕی لیژنه په‌سندكرا.
([36]) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018، بواری پسپۆڕی لیژنه هه‌مواركرا.
([37]) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018، بواری پسپۆڕی لیژنه هه‌مواركرا.
([38]) بواری پسپۆڕی لیژنه له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018 هه‌مواركرا.
([39]) بواری پسپۆڕی لیژنه له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018 هه‌مواركرا.
([40]) بواری پسپۆڕی لیژنه له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018 هه‌مواركرا.
([41]) بواری پسپۆڕی لیژنه له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018 په‌سندكرا.
([42]) بواری پسپۆڕی لیژنه له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018 هه‌مواركرا، له چوارچێوه‌ی (لیژنه‌ی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆچبه‌ران) دواتر له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (6) له 30/ئازار/ 2022، لیژنه‌ی ( كۆچ و كۆچبه‌ران و ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی) پێكهێندرا، دواتر له خولی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ له دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 23/ حوزه‌یران/ 2022 ده‌نگدرا له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی بواری پسپۆڕی هه‌ر لیژنه‌یه‌ك به‌جیا، له گه‌ڵ تێبینیكردنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پسپۆڕیانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه هاتووه له پسپۆڕییه‌كانی هه‌ریه‌ك له لیژنه‌ی ( كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆچبه‌ران) و (لیژنه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌و هۆزه‌كان و كاروباری ئاینی) كۆكراوه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و پسپۆڕیانه‌ی كه له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مدا ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
([43]) بواری پسپۆڕی لیژنه له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018 هه‌مواركرا.
([44]) بواری پسپۆڕی لیژنه له چوارچێوه‌ی لیژنه‌ی (مافی مرۆڤ و ئافره‌ت و خێزان و منداڵ) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018 هه‌مواركرا، دواتر له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 23/ حوزه‌یران / 2022 بواری پسپۆڕی هه‌ریه‌ك له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان ومنداڵ به‌جیا جیاكرانه‌وه.
([45]) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م / 2018 بواری پسپۆڕی لیژنه له چوارچێوه‌ی لیژنه‌ی (ئاشتبوونه‌وه‌و هۆزه‌كان و كاروباری ئاینی) هه‌مواركرا، دواتر له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 23/ حوزه‌یران / 2022 ده‌نگدرا له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی بواری پسپۆڕی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و هۆزه‌كان به‌جیا.
([46]) ئه‌و ڕیزبه‌نده هه‌مواركرا به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی لیژنه‌كان له بیست و چوار لیژنه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی كه له خولی یه‌كه‌مدا په‌سندكرابوو بۆ بیست و پێنج لیژنه، هه‌ربۆیه ڕیزبه‌ندی به‌نده‌كان له‌دوای ئه‌و به‌نده‌وه هه‌مواركرا.
([47]) له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (20) له به‌رواری 20/ كانونی یه‌كه‌م /2018 بواری پسپۆڕی لیژنه له چوارچێوه‌ی لیژنه‌ی (مافی مرۆڤ و ئافره‌ت و خێزان ومنداڵ)داهه‌مواركرا، دواتر له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (2) له به‌رواری 28/ شوبات / 2022 لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ جیاكرایه‌وه، دواتر له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 23/حوزه‌یران/ 2022 ده‌نگدرا له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی بواری پسپۆڕی لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ به‌جیا.
([48]) ئه‌م به‌نده له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 23/ حوزه‌یران/ 2022 هه‌مواركرا.
([49])ئه‌م به‌نده له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م/ ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 23/ حوزه‌یران/ 2022 هه‌مواركرا.
([50]) خاڵی (دووه‌م) له به‌ندی (136)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ له خولی هه‌ڵبژاردنی سێیه‌م/ساڵی یاسادانانی دووه‌م/ وه‌رزی یاسادانانی یه‌كه‌م/ دانیشتنی ژماره (36) پێنج شه‌ممه 12/تشرینی دووه‌م/2015 هه‌مواركرا، ده‌قی پێشوو (خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌ی یاساكه پاش دوو ڕۆژ لانی كه‌م پێشكه‌ش ده‌كرێت پاش وه‌رگرتنی پێشنیاره‌كان به‌شێوه‌ی نووسراو بۆ هه‌مواركردنی، پاشان گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌كه).