د.شاخه‌وان عەبدوڵا پرسە و سەرەخۆشی لە گەلی عێراق و سه‌ماحه‌تی سەید موقتەدا سەدر دەکات له‌ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای مەزن سەید موحەمەد سەدر و هەردوو کوڕەکەی و، ستایشی هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانە و بوێرانەی ئەو شەهیدە دەکات
جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە بەیاننامەیەکى پرسە و سەرەخۆشیدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاسته‌ی گەلی عێراق و مه‌رجه‌عه گەورەکان و بەڕێز سەید موقتەدا سەدر کرد لە یادی ٢٤ ساڵەی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای مه‌زن سەید موحه‌مه‌د موحه‌مه‌د سادق ئه‌لسەدر و هه‌ردوو کوڕە بێگەردەکەی، “خوای گەورە نهێنییەکانیان پیرۆز بکات”، كه‌بە دەستی ستەمکار و دیکتاتۆری گۆڕبه‌گۆڕ و ڕژێمە شۆڤێنییەکەی شه‌هیدكران.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا بەشانازییه‌كی زۆرەوە ستایشی هەڵوێستی نیشتمانپەروەری و بوێری ئەو شەهیدە مه‌زنه دەکات، کە توانی ڕۆح و هەست و ویژدانی میللەت دژبه ڕژێمی له‌ناوچوو بجوڵێنێت و. گیان و خوێنی پاکی خۆی لەگەڵ هه‌ردوو کوڕەکەیدا کردە قوربانی لە پێناو سه‌ربه‌رزی و مرۆڤایەتیدا و لەسەرمافه‌كانیش خۆڕاگربوو، هەموو جۆرە نادادپەروەرییه‌ك و ستەمکارییەکی رەتکردەوە.
سڵاو لە شكۆ بەرزی و نه‌مری گیانی پاکی شەهید ئه‌لسه‌در و هه‌ردوو کوڕەکەی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م شەهیدانی عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
هەینی 3 ی حوزەیرانی 2022