لیژنەی ئاسایش و بەرگری بەشداری لە كۆبوونەوەی بەرفراوانی تایبەت بە قاچاخبردنی نەوت دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 5/6/2022 بەڕێز حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، بە ئامادەبوونی خالید عوبێدی و ژمارەیەك لە بەڕێزان ئەندامی لیژنەكان سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی بەرفراوانی لیژنەكانی ئاسایش و بەرگری و ‌ نەوت وغاز و وزەی كرد.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە بە میوانداری فەرماندەی پۆلیسی وزە غانم محمد و ژمارەیەك لە فەرماندە و ئەفسەری فەرماندەیی پۆلیس و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پاسەوانە ئەمنییەكانی سەربە پۆلیسی نەوت و وزە و لەسەر داوای پەرلەمانتار حەیدەر مەنسوری لە هۆڵی دەستوری باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو بەڕێز جێگری سەرۆكی یەكەمی ئەنجومنی نوێنەران ڕایگەیاند كە بەقاچاخبردنی لێدەرهێنراوەكانی نەوت بڕەكەی دەگاتە نیوەی قەبارەی سەرچاوەی ڕاستەقینەی نەوتی عێراق ئەوەش بە واتای بەفێڕۆدانێكی زۆری سامانی دارایی دێت بۆ بەرژەوەندی مافیاكان، بۆ ئەوە مەبەستەش لایەنی جێبەجێكاری پسپۆڕ بۆ دانانی ئامێری تایبەت بە قاچاخبردن پشتیان بە كۆمپانیا جیهانییەكانی نەوت بەستووە ، ئەوەشی وت بە پێی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتوون ئەم كارە تێكدەرانەیە كەرتی كارەباشی گرتووەتەوە بە شێوەیەك تاوەرەكانی وزە جارێك بەدەستی تیرۆر بۆ تێكدانی سەقامگیری تەقێندراونەتەوە و چەندین جاریش بەدەستی ئەو لایەن دەستڕۆیشتووانەی كە بە ئامانجی دەستخستنی گرێبەستی نۆژەنكردنەوە و و سەرلەنوێ دروستكردنەوەی هەڵدەستن بە تەقاندنەوەی تاوەرەكان. ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەم پێشێلكارییانە دەروازە سنورییەكان، باج، گومرگ و بەندەرەكانیشی گرتووەتەوە كە سەرجەمیان عێراق و دانیشتووانەكەی لەو داهاتە زۆرە بێبەشدەكەن. هەموو ئەمانەش گەر بێت و بە دروستی ئاراستە بكرێن گۆڕانگاری ئەرێنی گەورە دروست دەكەن.
جێگری یەكەم هەروەها جەختیشی كردەوە كە سنوردانان بۆ ئەو پێشێلیكارییانە پێویستی بە هەڵوێستەیەكی شێلگیرانە هەیە لە لایەن هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردنەوە و پشتیوانیكردنی تایبەتی دەزگا ئەمنییەكان بو كۆتاییهێنان بەم دیاردەیەی كە هەڕەشەیە بۆ سەر ئابووری عێراق و تواناكانی وڵات وێران دەكات، پێویستە لێیان بدرێت بە بێ گوێدانە ئەو لایەنانەی لە پشتیانەوەن.
هەر لە كۆبوونەوەیەدا چەند دۆسییەیەك ڕوونكردنەوەیان لەسەر درا: دۆسییەی مونتەسیبەكانی پۆلیسی وزە و گۆڕینیان بە شارستانی هەروەها ئەو پێشێلكارییانەی لە هەندێك ناوچە ڕوودەدەن و داواكرا هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری و نەوت لە سەرژمێری ئەو پێشێلكارییانە ئاگاداربكرێنەوە و دەسەڵاتێكی بەرفراوانتر بدرێت بە پێگەی پارێزگاریكارەكان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی توند و ڕیشەكێشكردنی ئەو توخمە خراپانە.
پەرلەمانتار خالد عوبێدی درێژەی بە كۆبوونەوەكە دا و ڕایگەیاند كە لیژنەی ئاسایش و بەرگری بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی ئەو وەزارەت و دەستانەی كە پەیوەندییان بە كارەكانیانەوە هەیە و جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە هەردوو وەزارەتی نەوت و كارەبا هەڵوێستی شێلگیرانەیان هەبێت بەرانبەر بە پشتیوانیكردنی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی وزە، ئاماژەی بەوەشدا كە پرسی پاسەوانەئەمنییەكان و بەڵێندەران بەكۆتا هاتووە و لیژنەی ئاسایش و بەرگری بەدواداچوون بۆ ئەوپرسە دەكات و یەكلایی دەكاتەوە.
لای خۆیانەوە بەڕێزان ئەندامانی لیژنە پەیوەندیدارەكان نیگەرانی خۆیان دەربڕی بۆ كەمتەرخەمی حكومەت لە پاراستنی دامەزراوە نەوتییەكان و وزە كە بوویە هۆی گەیاندنی زیانێكی زۆر بە عێراق و بە فیڕۆدانی دارایی گشتی، جەختیان كردەوە لەسەر پێویستی لێپرسینەوە لە كەمتەرخەمكاران و پێكهێنانی چەند لیژنەیەك بۆ لێپێچینەوە و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەی ورد لەوبارەیەوە. ئەوەشیان دووپات كردەوە پێویستە پرسی پاسەوانە ئەمنییەكان یەكلا بكرێتەوە و كارلەسەر گواستنەوەی میلاكاتیان بكرێت لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ سەر وەزارەتی نەوت و هەوڵەكان بخرێنەگەڕ بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسییەی ئەو بەڵێندەرانەی كە گومانی گەندەڵییان لێدەكرێت بەهەمانشێوە لێپرسینەوە لە مۆری پلەكانی ناو فەرماندەیی پۆلیسی پاراستنی نەوت بكرێت كە بەمەستی ساختەكاری نوسراوە فەرمییەكان بەكارهاتوون.
لەلایەن خۆیەوە فەرماندەی پۆلیسی پاراستنی وزە ئەوەی ڕوونكردەوە كە كەموكورتی هەیە لە پرسی بەستنەوەی سیستم و دابەشكردن لە كۆمپانیاكانی گواستنەوە بە (GBS)ەوە، فەرماندەییەكە تاوەكو ئێستا چەندین نوسراوی بۆ بەرزكردوونەتەوە بەڵام هیچ وەڵامێكیان لە لایەن هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و نەوتەوە نەدراوەتەوە، ئەوەشما زانیوە كە پرسی پاسەوانە ئەمنییەكان و بەڵێندەران گرفتێكی زۆریان بۆ فەرماندەییەكە دروست كردووە هەر لەو سۆنگەوە داوایان كرد لیژنەیەك بۆ بە دواداچوون پێكبهێنرێت كە پێك بێت لە هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری و نەوت و غاز تایبەت بە پرسی بە قاچاخبردن و بەڵێندەران، جەختیان كردەوە كە سەرمایەی نیشتیمانی لە مەترسیدایە دەبێت حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران گرنگی بەم پرسە بدەن و رێگاچارەی پێویست بگرنە بەر لەمەڕ پرسی ئۆپەراسیۆنەكانی بە قاچاخبردنی نەوت، ئاماژەی بەوەشدا كە فەرماندەییەكەی دەستوەرناداتە پرسی گرێبەستی كۆمپانیا نەوتییەكان، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێندەران لە پارێزگای نەینەوا شكستیان هێناوە و بەپێی یاسا ناتوانرێت لەسەر كەمتەرخەمییەكانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت، ئەوەشی ڕوونكردەوە كە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی فەرماندەكان لە فەرماندەییەكەی بە شەفافیەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ ئەنجام دەدرێت، وێڕای ئەوەش پلانێك هەیە بۆ گۆڕینی مۆری پلەدارەكان بۆ ئەوەی بەمەستی ساختەكاری بەكارنەیەن، ئەوەشی خستەڕوو كە پێشێلكاری لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوردا هەیە كە پلان دانراوە بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی ئەو پێشێلكارییانە لە ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵیشدا.
ئامادەبووان لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی لیژنەی هاوبەش بۆ سەردانیكردنی ئەو شوێنانەی كە گومانی گەندەڵییان لێ دەكرێت
بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكانی ئاسایش و بەرگری و نەوت و گاز و وزە پاڵپشتی خۆیان بۆ سەرجەم ئەو ڕێكارانە دووپاتكردەوە كە حكومەت كە دەیانگرێتەبەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كەرتی نەوت لە عێراقدا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن