هه‌ردوو لیژنه‌ى کار و تەندروستی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی هاوبەش سازدەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەموارکردنی پڕۆژه یاسای چاودێری کەمئەندام و پێداویستیه تایبەتەکان

لیژنەی کار و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ناهیدە ئەلداینی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر ماجید شنکالی سەرۆکی لیژنەکە ئەنجامدا ڕۆژی دووشەممە 11/3/2024 بۆ تاوتوێکردنی هەموارکردنی پڕۆژە یاسای چاودێری کەمئەندامان و پێداویستییە تایبەتەکان .

هەردوو لیژنەکە گفتوگۆیان کرد لەسەر بڕگە و ماددەکانی پڕۆژە یاسای پەیوەندیدار بە ئەرکەکانی وەزارەتی تەندروستی و سەنتەرە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە چاودێریکردنی کەمئەندامان و پێداویستییە تایبەتەکان و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیان دەکەن، هەروەها ڕۆڵیان لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی خۆپاراستن و پەروەردەی تەندروستی، لەوانە ڕێوشوێنەکانی دەستنیشانکردنی زوو بۆ کەمئەندامان و دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و دەروونی و چارەسەری لە ئاستە جیاوازەکاندا .

هەروەها گفتوگۆیان کرد لەسەر چۆنیەتی دابینکردنی چاودێری تەندروستی سەرەتایی بۆ ئەو ژنانەی کەمئەندام و پێداویستی تایبەتیان هەیە یان ئەوانەی پێویستیان بە چاودێری تایبەت هەیە لە ماوەی دووگیانی و منداڵبوون و زیاتریش، وجەختیان کردەوە لەسەر پێویستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەخۆڕایی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ، جگە لە تۆمارکردنی ئەو منداڵانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە هەروەها بۆ دڵنیابوون لە تێچووی چارەسەر لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق، لەوانە نەشتەرگەری و هەر پێداویستییەکی تر .

پەرلەمانتار ناهیدە ئەلداینی سەرۆکی لیژنەی کار جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پشتڕاستکردنەوەی کێشەی دیاریکردنی ڕێژەی کەمئەندامی لەلایەن لیژنەیەکی پزیشکی فەرمی تایبەتمەندەوە بەپێی ئەو ڕێنماییانەی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دەرکراوە بۆ دیاریکردنی ئاستی کەمئەندامی لە ڕۆشنایی ئەو جۆرە کەسانەی کەمئەندامن کە لە بڕگەکانی ئەم یاسایەدا داپۆشراون .

لە لایەکی دیکەوە، پەرلەمانتار ماجید شنکالی سەرۆکی لیژنەی تەندروستی جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەکەی کار دەکات بۆ دابینکردنی تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ وەزارەتی تەندروستی بۆ چاککردنەوە و پەرەپێدانی سەنتەرەکانی چاککردنەوەی پزیشکی و کەمئەندامانی ڕۆشنبیری کە پەیوەندییان بە کەمئەندامانەوە هەیە بۆ باشترکردنی کارەکانیان و دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری

 

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی ڕاگەیاندن

١١ / ٣ / ٢٠٢٤