لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی کاری هاوبەش
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئازار لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتیی پهرلهمانتار دیلان غەفور ساڵح و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه، كۆبوونهوهیهكی لەگەڵ جەنابی وەزیری دەرەوە بەڕێز فواد حسێن و یاریدەدەرانی سکرتێر و سەرۆکی فهرمانگهكان لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە بهست، بۆ تەواوکردنی بەرنامەی کاری هاوبەشی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی سیاسەتی دەرەوەی عێراق و کۆمەڵێک دۆسیهی گرنگ کرا کە پێویستیان بە مامەڵەی جددی هەیە، گرنگترینیان دۆسیهی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و دانانی باڵیۆز، بەتایبەتی لەگەڵ کەمی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەسهر ئاستی باڵیۆزایەتی و دۆسیهی ٢٨ەمین خولی دیپلۆماسی لە پەیمانگای خزمەتگوزاری دەرەوە، هەروەها ڕێکارەکانی وەزارەت بۆ بەدەستهێنانی خوێندکاران لە پەیمانگاکە.
شاندی لیژنەکە لەگەڵ وەزارەتدا گفتوگۆیان لەسەر بهربهست و ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانی وەزارەت کرد، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە کۆبوونەوە هاوبەشەکان و پەیوەندییە ڕاستەوخۆکان بۆ گەیشتن بە سیاسەتێکی دەرەکی سەرکەوتوو و کاریگەر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
١٤ی ئازاری ٢٠٢٤