لیژنەی کاری پەرلەمانی میوانداری کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات

لیژنەی کار و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەمیر ئەلمەعمووری و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە و پەرلەمانتار نیهال ئەلشمەری ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری و بەخشینەکان ڕۆژی چوارشەممە 6/3/2024 میوانداری کۆمەڵێک نوێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییان کرد بۆ تاوتوێکردنی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگا و ئەو بابەتانەی لە کۆمەڵگادا باسیان دەکەن .

لە میواندارییەکەدا، گفتوگۆیان لەسەر ئەو ئاستەنگانە کرد کە ڕووبەڕووی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگا دەبنەوە، وەک ڕێگاکانی پەرەپێدانی ستراتیژی نوێ بۆ هاریکاری، پشتیوانیکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگا و دەربڕینی پێداویستییەکانیان، گوێگرتن لە پێشنیارەکانیان و یارمەتیدانیان لە ڕێکخستنی کارەکانیان بەگوێرەی یاسای ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانی کاری هاوبەش .

هەروەها گفتوگۆیان کرد لەسەر ئەگەری دابینکردنی ژینگەیەکی هاوکاری و ڕێکخراو بۆ بەدیهێنانی ئامانجی هاوبەش و پشتیوانیکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگا وەک ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە کە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کاردەکەن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا و برەودان بە بەرژەوەندی گشتی، هەروەها ڕۆڵیان لە بەدیهێنانی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری لە ڕێگەی کارکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵک و کاریگەریکردنی سیاسەت و کردارە مرۆیی و ئابوورییەکان .

ئامادەبووان باسیان لە ڕۆڵی ئەو ڕێکخراوانە کرد کە کاردەکەن بۆ پاراستنی ژینگە و چارەسەرکردنی کێشەکانی پیسبوون و گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی هەمەچەشنی بایۆلۆجی و هەروەها ئەو ڕێکخراوانەی کە کاردەکەن بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و نەهێشتنی جیاکاری و نادادپەروەری و برەودان بە یەکسانی و دادپەروەری ، هەروەها ئەو ڕێکخراوانەی کە لە بواری چاودێری تەندروستی و پەروەردەکردنی هاوڵاتی کار دەکەن دەربارەی تەندروستی و ڕێگریکردن لە نەخۆشی و ئەو ڕێکخراوانەی کە ئامانجیان پەروەردەیە و دابینکردنی دەرفەتی فێربوون بۆ هەموو گروپە تەمەنەکان .

پەرلەمانتار ئەمیر ئەلمەعموری جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ئەو ڕێکخراوانەی کە تیشک دەخەنە سەر بەشداریکردنی گەنجان و باشترکردنی تواناکانیان و بەهێزکردنیان بۆ بەشداریکردنێکی کاریگەر لە کۆمەڵگادا و وەبەرهێنان لە دەستپێشخەری کابینەکە بۆ پشتگیریکردنی گەنجان لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانیان لە ڕێگەی بەشی ڕێکخراوەکان و دابینکردنی هەلی کار و باشترکردنی بارودۆخی ژیان .

 

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی ڕاگەیاندن

٦ / ٣ / ٢٠٢٤