مەندەلاوی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستینی دەكات و جەخت لە هەڵوێستی جێگیری عێراق دەكاتەوە لە پشتیوانیكردنی كێشەی فەلەستین

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ئێوارەی رۆژی یەك شەممە, لە فرۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی, پێشوازیكرد لە بەرێز (روحی فەتوح) سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستینی و (موسا حەدید)ی جێگری, كە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆكایەتی ئەنجومەن سەردانی بەغدادیان كرد.
مەندەلاوی جەختیكرد, هەڵوێستی عێراق پشتیوانیكردنی كێشەی فەلەستین و مافەكانێتی, لە بەرگریكردن لەخاك و پیرۆزییەكان, سەرەكۆنەی تاوانە وەحشییەكانی قەوارەی زایۆنیشی كرد, كە دژی منداڵ و ژن و بەتەمەنی كەرتی غەزە ئەنجامیدەدات.
جێگری یەكەم راشیگەیاند: بێدەنگی كۆمەڵكەی نێودەوڵەتی لە رەفتارەكانی كۆمەڵكوژی و كردەوە خوێناوییەكانی هێزەكانی داگیركەری زایۆنی, دژی هاوڵاتیانی مەدەنی, پەڵەیەكی شەرەمەزارییە بە تەوێڵی مرۆڤایەتی و ئاشتیەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١٠/١٥