دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وت پته‌وكردنی هاوكاری نێوان وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و پشتیوانكردنی وه‌زاره‌ته‌كان به یاساكان بۆ په‌ره‌پێدانی كاره‌كانیان تاوتوێدەکات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 15/10/2023 له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد، پێشوازیكرد له به‌ڕێز حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری وزه‌و وه‌زیری نه‌وتی فیدڕاڵی، له‌گه‌ڵ شاندێك له كادیرانی وه‌زاره‌ت.
له‌میانی دیدارێكدا، كه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره‌کان ئاماده‌یبوون، تاوتوێی پته‌وكردنی ئاسۆی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش نێوان وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان و دامه‌زراوه‌ی یاسادانان كرا، هه‌روه‌ها باسی پەلەکردن له دابه‌شكردن و گه‌یاندنی نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرا.
وه‌زیری نه‌وت به‌ڵێنیدا كێشه‌ی دامه‌زراندنی راهێنه‌رانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور چاره‌سه‌ربكات، بەوپێیەی له یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی‌دا جێگیركراوه .
لای خۆیه‌وه، دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا داوایكرد بایه‌خ به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بدرێت و، چالاككردنی كاری چاودێریكردن كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌دای دامه‌زراوه‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش پشتیوانی هه‌وڵی وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات به یاساكان و داڕشتنی یاسای پێویست، بۆ په‌ره‌پێدانی كار‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی به هاوڵاتیان له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌ك شه‌ممه 15 ی تشرینی یه‌كه‌می 2023