دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێی رێگه‌چاره‌كانی پته‌وكردنی هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی فیدڕاڵی بە هاوکاری لەگەڵ لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 15/10/2023، له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غداد، پێشوازیكرد له دكتۆر عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولره‌زاق مه‌حمود، بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری له‌كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ت.
له دیدارێكدا به ئاماده‌بونی په‌رله‌مانتار دکتۆرە نه‌هله قادر ئه‌فه‌ندی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی باڵای په‌رله‌مان و به‌ختیار حاجی حه‌مه‌د، به‌رێوبه‌ری گشتی به‌دواداچون و په‌یوه‌ندییه‌كان له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غداد،
گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به رێگه‌چاره‌كانی پته‌وكردنی میكانیزمه‌كانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هەماهەنگیکردن لەگەڵ لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمان.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی وته‌كانیدا جه‌ختیكرد له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامیی كار و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه، به پشتیوانی لیژنه‌ی خوێندنی باڵای په‌رله‌مان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه هاوبه‌شه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌ی زانستی پته‌وبكات و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌و ئاسته‌نگانه بكات کە ڕوبه‌ڕووی قوتابیه ده‌رچووه‌كان ده‌بێته‌وه‌و دۆسیه‌ی دانپێدانان به بڕوانامه‌كان و دابەشکردنی دادپەروەرانەی نێردەکانی خوێندن بەجۆرێک هاوتەریبی قەبارەی پارێزگاکان بێت، لەگەڵ یه‌كخستنی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن و رێنماییه‌كان، له‌نێوان سه‌رجه‌م زانكۆكانی عێراق .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌ك شه‌ممه 15 ی تشرینی یه‌كه‌می 2023