مەندەلاوی داوای چارەسەركردنی كەمی خزمەتگوزارییەكان دەكات لە بابل و بەرەوپێشبردنی بارودۆخی بۆ پێگە شارستانی و رۆشنبیرییەكەی

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی یەك شەممە, لە نوسینگەكەی خۆی, پێشوازیكرد لە ژمارەیەك لە شێخەكانی پارێزگای بابل, بە ئامادەبونی پەرلەمانتار بورهان مەعموری.
لە دیدارێكدا, ئاگاداری دۆخی پارێزگاری بابل بوو, گوێگرت بۆ دیارترین ئەو كێشانەی روبەڕوی بووەتەوە, جەخت لە پێویستی چارەسەركردنی ئەو كەموكورتییە گەورە كرایەوە, كە لەئاستی خزمەتگوزاری پارێزگاكە هەیە, لەگەڵ گرنگی پێشخستنی دەروازەكانی, بەوپێیەی بازنەی گەیاندنە بە باشورو ناوەڕاستی عێراق و پێشخستنی بارودۆخی لەكۆی ئاستەكان, بۆ پێگە شارستانی و رۆشنبیرییەكەی.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١٠/١٥