لەمیانی پێشوازیكردنی لە ئەمینداری بەغدادو كادێرانی پێشكەوتووی ئەمیندارییەكە.. مەندەلاوی جەخت لە پێویستی دەستپێكردنی هەڵمەتێكی فراوان دەكات بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژانەی كە بەغداد پێویستی پێیانە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی یەك شەممە, لە نوسینگەكەی خۆی, پێشوازیكرد لە ئەندازیار (عەمار موسی كازم) ئەمینداری بەغدادو كادێرانی پێشكەوتوی ئەمیندارییەكە, بە ئامادەبونی پەرلەمانتاران (عەبدولكەریم عەبتان و سارە دلێمی).
مەندەلاوی, جەختیكرد لە پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ پێشخستنی دۆخی پایتەخت و دابینكردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەكان بۆ سەرجەم هاوڵاتیان و, بایەخدانی زیاتر بەو ناوچانەی چڕی دانیشتوانیان زۆرە, وێڕای دەستپێكردنی هەڵمەتێكی فراوان بۆ ئەو پرۆژانەی ماون و بەغداد پێویستی پێیانە.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١٠/١٥