مەندەلاوی پیرۆزبایی لە کادێرانی فێرکاری دەکات و جەختدەکات ئەنجومەن پەرۆشە بۆ داڕشتنی ئەو یاسایانەی خزمەتی ئامانجەکانی رێڕەوی پەروەردە دەکات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی لە کادێرانی پەروەردەو فێرکردن کرد، بەبۆنەی جەژنی مامۆستایان.

مەندەلاوی، لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بە مایەی خۆشحاڵی دەزانین، لە یادی جەژنی مامۆستایان، جوانترین پیرۆزبایی لەو توێژە بەخشندەیە بکەین، جەختدەکەین لەوەی ئێمە لە ئەنجومەنی نوێنەران، زۆر پەرۆشین بۆ پشتیوانیکردنیان، لەڕێی داڕشتنی ئەو یاسایانەی خزمەتی ئامانجەکانی رێڕەوی پەروەردەو فێرکردن دەکات، داواش لە حکومەت دەکەین، دەستە فێرکاری و وانەبێژییەکان تواناداربکات، لەڕێی دابینکردنی پێداویستیەکانەوە، وێڕای جێبەجێکرنی پڕۆژەی زیاتر، بۆ بونیادنانی قوتابخانەی زیاتر لەسەرانسەری وڵات، بەهۆی زیادبونی پێویستیەکان.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٢/٢٩