دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی پێشوازیکردنی لە قایمقامی قه‌زای كفری، جه‌ختده‌كات له‌سه‌ر پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن له‌پێناو سه‌قامگیری سه‌رجه‌م ناوچه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆیان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازیكرد له به‌ڕێز ساهر عه‌لی جاسم، قایمقامی قه‌زای كفری و شاندێکی یاوه‌ری لە لیژنەی داکۆکیکردن لەمافەکانیان و داوکارییەکانی قەزاکە
له‌سه‌ره‌تای دیدارەكەدا، به‌ڕێزی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قایمقام خواست لەجێبه‌جێكردنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئیداره‌دانی قه‌زاكه.
پاشان، تاوتوێ و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه كرا، په‌یوه‌ستن به بارودۆخی گشتی شاره‌كه، به‌وپێیه‌ی یه‌كێكه له‌ناوچه مێژووییه گه‌شتوگوزاره‌كان.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جه‌ختیكرد له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن، له‌پێناو سه‌قامگیری سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ هاوڵاتیان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
1/3/2024