‎لیژنەی کارەبای پەرلەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی فوڕاتی ناوەڕاست پرۆژەکانی وزە تاوتوێی دەکات

لیژنەی کارەباو وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە سەرۆکی لیژنەو بەیاوەری ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٤/٢/٢٩ سەردانی وێستگەی خەیراتی غازی و وێستگەی دیزلاتی ڕۆژھەڵاتی کەربەلای لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز کردو چاویکەوت بە بەڕێوەبەری گشتی فوڕاتی ناوەڕاست، بەمەبەستی تاوتوێکردنی کەرتی بەرھەمھێنانی وزە لە وێستگەکانی فوڕاتی ناوەڕاست و گرنگترین بەربەست و گرفتەکان، بەئامانجی دانانی چارەسەری گونجاو بۆیان.
لەمیانی دیدارەکەدا لیژنەکە جەختیکرد لەسەر گرنگی کارپێکردنی وێستگەکان بە غاز لەبری سووتەمەنی جێگرەوە ئەمەش بەمەبەستی زیادکردنی توانای بەرھەمھێنان و کەمکردنەوەی تێچووی چاککردنەوە.
دواتر باس لە پرۆژەکانی وزەی نوێبوەوە ( وزەی خۆر) لەپارێزگاکە کراو لیژنەکە جەختی لە گرنگی کارکردن و یەکخستنی ھەوڵەکان کردەوە، لەپێناو دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتیان و گەیاندنی کارەبا بە سەرجەم ناوچەکان.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٢/٢٩