لیژنهی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی به شداری له کردنەوەی سەنتەری نەخۆشی شێرپەنجە له پارێزگای سەڵاحەدین دەکات
لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە نوێنەرایەتی پەرلەمانتار دکتۆر میقدام ئەلجومەیلی (جێگری سەرۆکی لیژنەکە) لەگەڵ بەڕێز وەزیری تەندروستی دکتۆر ساڵح مەهدی ئەلحهسناوی بەشداریکرد لە کردنەوەی سەنتەری شێرپەنجە لە پارێزگای سەلاحەدین بە توانای 50 قەرەوێڵە، بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری چارەسەری و تیشکی بۆ نەخۆشەکانی شێرپەنجە لە بەشە جیاوازەکانی پارێزگاکە .
دوای ئەوە کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نەخۆشخانەی چاککردنەوەی دیجلە بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی ههریهك جێگری وەزیری بەڕێوەبەرایەتی وەزارەت، دکتۆر خەمیس سەعد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و بەڕێوەبەرانی بەشەکان و دامەزراوە تەندروستیەکان و گرنگترین کێشە و بەربەستەکان تاوتوێكران.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەلجومەیلی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانییەکانی وەزیر تهندروستی و بهڕێوهبهرایهتی تەندروستی سەلاحەدین دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە “لە هەمان کاتدا دۆسیەی ئەو ٤۰۰۰ کارمەندەی وەزارەتی تەندروستی سەلاحەدین کە پەسەند نەکراون و لەسەر ستافی هەمیشەیی دانراون لە نزیکدا بەپشتیوانی خودا دهكرێن بە هەمیشەیی .”
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢ / ٣ / ٢٠٢٤