لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامیدا بەشداری دەکات لە تاوتوێکردنی بڕیارەکانی ژینگە ئاو و گەشەپێدانی بەردەوام
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە نوێنەرایەتی پهرلهمانتار موسهنا ئەمین ئەندامی لیژنەکە، بەشداریی لە دانیشتنێکدا کرد کە تێیدا بڕیارەکانی پەیوەست بە ژینگەو ئاو و گەشەپێدانی بەردەوام لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی هەژدەهەمین کۆنفرانسی یەکێتی ئەنجومەنەکانی وڵاتانی ئەندام له ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامیدا.
پەرلەمانتار موسهنا ئەمین داوای کرد کە پێویسته ئەو بڕیارنامانەی کە لە کۆنفرانسەکەدا دەرچووە، بڕیارنامەیەک لەخۆ بگرێت کە داوا لە وڵاتان بکات بە ڕەزامەندی یەکتر لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە ئاو دابەش بکەن و داوای گرنگی وەرگرتنی پرسی دابەشکردنی ئاو لە نێوان وڵاتانی پەڕینەوە كرد بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە مێژووی ئەم دواییە شایەتحاڵی ڕووداوە کارەساتبارەکانی وەک شەڕی ئێران و عێراق بووە، کە بنەمای هاوبەشی بووە ئهویش ئاوی شەتولعەرەب و بەجۆرێک کە ناوچەکە خوا نهخواسته، نەڕوات بەرەو پێکدادان و ناسەقامگیری و نهبێتە هۆی کارەساتی ژینگەیی یان مەترسی لەسەر بژێوی جوتیاران و هەیکەلی ئابووری، جەختیشیكردهوه لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی و وەڵامێکی دڵخۆشکەر بۆ مافەکانی هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا بهردهست بكات.
ئەندامهكهی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕوونیكردهوه كه لێکۆڵینەوەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی و بیابانبوون، بەتایبەتی کە ئاستی ئاوی ڕوو لە عێراق دهكات لە دوو وڵاتەوە زۆر کەمترە لە پشکی عێراق، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هیچ چارەسەرێک بوونی نەبێت جگە لە ڕێککەوتنێک کە هەموو لایەنەکان ڕازی بکات، وهك هاوشێوەی ڕێککەوتنی هێلسنکی لە ساڵی ١٩٩٢ ئهوهی كه کێشەی ئاوی کەنار دەریا و ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی تێپهڕیوو به وڵاتاندا چارەسەر کرد.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
٣/ئازار/٢٠٢٤