مەندەلاوی پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی بەسەر فلیپین و یەکلاکردنەوەی سەرکەوتنی بۆ جامی ئاسیاو گەیشتنی بە خولی یەکلاکەرەوە لە پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆبایی سەرکەوتنی بەنرخی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی کرد، بەسەر هاوتا فلیپینیەکەی، بە ئەنجامی (5_سفر)، لە چوارچێوەی پاڵاوتنی ئاسیای دوو لایەنە، ستایشی دەزگای هونەری و کارگێڕیشی کرد، لەگەڵ ئەو ئاستەی یاریزانان پێشکەشیان کرد، لە یاریەکە، کە وایکرد یەکەمیی کۆمەڵەکەیان بچەسپێنن و، سەرکەوتنیان بۆ جامی ئاسیای 2027 یەکلابکەنەوەو، بگەنە خولی یەکلاکردنەوە بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026.

مەندەلاوی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەکدا جەختیکرد، لەسەر بایەخی بەردەوامبونی پشتیوانی و هاودەمی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی، بۆ هاندانی لە پێشکەشکردنی ئەنجامی خوازراوی زیاتر، کە شایەنی ناوی وەرزشیی عێراق بێت و خۆشحاڵکردنی گەلە ئازیزەکەمان و، سەرکەوتنی شایستە بۆ جامی جیهانی 2026 پشتیوان بەخوا.

 

نوسینگەی راگەیاندنی

لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٣/٢٦