لیژنەی دۆستایەتی پەرلەمانی عێراق و کۆریا لەگەڵ باڵیۆزی کۆریا لە بەغدا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی پەرلەمانی عێراق و کۆریا بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار محەمەد صدیق محەمەد، لەگەڵ بەڕێز جۆی سونگ سوی باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق لە بارەگای لیژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک تاوتوێ کرا، لەوانە سەردانی شاندی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بۆ کۆریا لە 4ی شوبات و بەدواداچوون بۆ ئەو كه‌یسانه‌ی‌ کە لە سەردانەکەدا گفتوگۆیان لەسەر کرا.
هه‌ردوولا جەختیان لەسەر پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە، لە ڕێگەی پەیوەندیی بەردەوام و کۆبوونەوەکانی لیژنەکانی دۆستایەتی پەرلەمانی عێراق و کۆریا.
د.محمد صدیق ڕوونییکردەوە كه‌ لیژنەی دۆستایەتی عێراق و کۆریا هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا پەرەپێبدات و پتەوتر بکات.
لای خۆیەوە باڵیۆزی کۆریا خۆشحاڵی خۆی بە کۆبوونەوەکە لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو میواندارییە گەرم و پێشوازییە پێشکەش کرد.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤