لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵ میوانداری شاندێکی ژنان له دهستهی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات
لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵی پەرلهمانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا شمەری سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ژمارەیەک پەرلەمانتار، ڕۆژی سێشەممە میوانداری شاندێکی ژنان له دهستهی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد .
لە میانەی میوانداریکردنەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی خۆی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوهچوو، لیژنەکە باسی له گرنگی هەماهەنگی هاوبەشی كرد، بۆ پشتگیریکردن و پشتیوانیکردنی کارەکانی لیژنەکە، هەروەها باسیان لە ئەولەویەتەکانی کارەکانی لیژنەکە کرد لە دانیشتنی ئێستای پەرلەمانداو ئەوەی کە دەیەوێت بەدەستی بهێنێت بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی ژنان و خێزان و منداڵ لە عێراق .
هەر لە میواندارییەکەدا باس لە گرنگی ڕۆڵی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و ئەو پشتیوانییەی پێشکەشی دەکات بۆ پرۆژەکانی پەیوەندیدار بە ژنان كرا.
لە کۆتایی میواندارییەکەدا، لیژنەی ئافرهتی پەرلەمان لەگەڵ شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی تر له داهاتوودا بۆ چالاککردنی هەماهەنگی هاوبەش .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٦ / ٣ / ٢٠٢٤