لیژنه‌ی‌ تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان میوانداری ئەندامانی لیژنەی تەندروستی کە پەیوەندییان بە تەندروستی دەروونی هەیە لە وەزارەتی پەروەردە دەکات

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر ماجید شنگالی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، ڕۆژی سێشەممە 26/3/2024، میوانداری ئەندامانی لیژنەی تەندروستی کرد، کە پەیوەندییان بە تەندروستی دەروونییەوە هەیە، لەوانە پزیشکە تایبەتەکان و ڕێبەرو پرۆفیسۆری دەروونناسی لە وەزارەتی پەروەردە.
لە میواندارییەکەدا پڕۆژە یاسای تەندروستی دەروونی و گرنگترین تێبینییەکان لەسەر پڕۆژە یاساکە گفتوگۆیان لەسەر کراو هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر تەواوکردنی تێبینییەکان و ناردنیان بە نووسراو بۆ لیژنەکە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوەو ئەگەری هەموارکردنەوەی هەندێک بڕگە، بە مەرجێک هیچ کۆمیسیۆنێکی دارایی لەو هەموارکردنانەدا نەبێت .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٦ / ٣ / ٢٠٢٤