لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ ئاهەنگێک بە بۆنەی ڕۆژی ژنان و دایکان و جەژنی نەورۆز لە ئەنجومەنی نوێنەران ساز دەکات

لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا شمەری سەرۆکی لیژنەکەو بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، ڕۆژی چوارشەممە، ئاهەنگێکی سازکرد بەبۆنەی ڕۆژی ژنان و دایکان و نەورۆز بە بەشداری ژنانی له‌ دەسەڵاتی جێبەجێكردن و قوتابیان و بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرەتایی ئەلسەفوە لە پارێزگای بابل .
له‌ ئاهەنگەکەدا ژمارەیەک وتاری لەخۆگرتبوو کە لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ژنان پێشکەش کرا، لەو ئاهەنگەدا پەرلەمانتاران ستایشی ڕۆڵی ژنانی عێراقی و ئەو پێشکەوتن و سەرکەوتنانەیان کرد، کە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەدەستیان هێناوە، هەروەها دەستگەیشتنیان بە پۆستە گرنگەکان وەک ڕۆڵی بەرچاویان لە پەرلەمان و حکومەت و پەروەردە و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و پۆستەکانی دیکەداو داوای دەرکردنی یاسایەکیان کرد کە بەرگری لە مافەکانی ژنان و منداڵان دەکات و خێزان دەپارێزێت لە هەڵسوکەوتە نامۆکان بۆ کۆمەڵگەی عێراقی .
ئاهەنگەکە بۆنەیەکی هونەری لەخۆگرتبوو کە لەلایەن خوێندکارانی قوتابخانەی سەرەتایی سەفوەوە پێشکەشکرا لە ڕێگەی دەربڕینی زمانی ئاماژە بۆ کەڕ و لاڵ .
لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا سەرۆکی لیژنەکە قەڵغانی سوپاسگوزاری پێشکەش بە هەموو ژنانی جێگری ئەنجومەنی نوێنەران کرد، جگە لە ڕێزلێنان لە ستافی قوتابخانەی سەفەوە و خوێندکارە بەشداربووەکانی بە دیاری و بڕوانامەی سوپاسگوزاری.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٦ / ٣ / ٢٠٢٤