مەندەلاوی پیرۆزبایی لەسابیئەی مەندائییەكان دەكات بەبۆنەی هاتنی جەژنی بچوك “گەشانەوە”

بەرێز “موحسین مەندەلاوی” جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی سی شەممە 1ی تشرینی دووەمی 2022 پیرۆزبایی لە رۆلەكانی سابیئەی مەندائییەكان كرد بەبۆنەی هاتنی جەژنی بچوك “گەشانەوە”.

مەندلاوی جوانترین پیرۆزبایی پێشكەش بە رۆڵەكانی سابیئەی مەندائییەكان لەعێراق و سەرانسەری جیهان كردو، هیوای خواست خوای گەورە بیكاتە مایەی خێرو خۆشی و بەدیهێنانی هەموو ئاواتەكانی گەلەكەمان لەژیانێكی ئازاد و شەرەفمەندانە.

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/١