لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێشوازی له به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی كۆنراد ئه‌دنۆری ئه‌ڵمانی ده‌كات
دووشه‌ممه په‌رله‌مانتار یاسر مالیكی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌باره‌گای لیژنه‌كه له‌په‌رله‌مانی عێراق پێشوازی له‌به‌رێز لوكاس لامبه‌رتی به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی كۆنراد ئه‌دنۆری ئه‌ڵمانی لقی عێراق كرد
له‌په‌راوێزی دیدارێكدا په‌رله‌مانتار یاسر مالیكی خۆشحاڵبوو به‌پرسی هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی كۆنراد ئه‌دنۆر كه‌خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ده‌كات و سود له‌پسپۆڕییه‌كان و به‌رنامه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌په‌ره‌پێدانی كادیری دامه‌زراوه حكومییه‌كان و خوێندكاری زانكۆ و ئه‌كادیمییه‌كان وه‌رده‌گیرێت و ، هه‌روه‌ها جه‌ختیكردله‌گرنگی سازدانی خولى راهينانى به‌رده‌وام له‌به‌غداد وێڕای لایه‌نی هاوكاری په‌رله‌مانی و گۆڕینه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كانی نێوان په‌رله‌مانتارانی عێراق و ئه‌ڵمانیا بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت و وتووێژی به‌رهه‌مدار و كارا و ، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات .
هاوكات ئه‌ندامی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه جه‌ختيكرد له‌گرنگی وه‌به‌رهێنان له‌عێراق و هانی كۆمپانیا و رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرده‌وه له‌گواستنه‌وه‌ی پسپۆڕییه كرده‌ییه‌كان و سوودوه‌رگرتن لێی كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردولابێت .
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز لامبرتی كاره‌كانی رێكخراوی كۆنرادی خسته‌ڕوو كه‌به‌گه‌وره‌ترین رێكخراوی سیاسی له‌ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت و سه‌ر به‌پارتی مه‌سیحی دیموكراتییه و زیاتر له 100 لقی هه‌یه له وڵاتانی جیهاندا و ، له‌ساڵی 2016 ه‌وه له‌عێراقدا كارده‌كات وبه‌رنامه‌ی جۆراوجۆری له تواناسازی و خولی راهێنان له‌بواری كاری دیبلۆماسی وپه‌رله‌مانی وپێشكه‌شكردنی پسپۆڕییه‌كاندا هه‌یه
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
1/11/2022