جێگری یەكەم: جێگیركردنی گرێبەستەكانی وەزارەتی كارەبا مافێكی سروشتی خۆیانە نەك منەتی هیچ كەسێك

بەرێز “موحسین مەندلاوی” جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیكرد، جێگیركردنی گرێبەستی كارەباو گرێبەستی وەزارەتەكانی تر لەسەرجەم پارێزگاكان پرسێكە یاسای پشتیوانی بەپەلەی خۆراك و گەشەپێدان زامنی كردووە، ئاماژەشیدا بەوەی “جێگیركردنیان مافێكی سروشتی خۆیانە نەك منەتی هێچ كەسێك”.

جێگری یەكەم رۆژی سێ شەممە 1ی تشرینی دووەمی 2022، لەمیانی پێشوازیكردنی لەژمارەیەك لەنوێنەرانی گرێبەستی وەزارەتی كارەبا، وتیشی: ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی داوا رەواكانتانەو هەوڵەكان بەردەوامن بۆ كۆتایهێنان بەدۆسییەی گرێبەست لەسەرجەم وەزارەتەكان و گۆرینیان بۆ سەر راژەی هەمیشەیی.

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/١