مەندەلاوی پیرۆزبایی جەژنی “جەما” لە ئێزدییەكان دەكات و داوا لە حكومەت دەكات بگەڕیت بەدوای رفێندراوان و ئەوانەی چارەنوسیان نادیارە

بەرێز “موحسین مەندەلاوی” جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی پێنج شەممە 6ی تشرینی یەكەمی 2022، پیرۆزبایی لە ئێزدییەكان كرد بە بۆنەی جەژنی “جەما” هیواشی خواست بێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ ئەوان و تەواوی عێراقییەكان .

مەندەلاوی داواشی لەحكومەت كرد، بەردەوامبێت لەپرۆسەی گەران بەدوای ئەوانەی هێشتا چارەنوسیان نادیارە یاخود رفێندراون و لای چەتەكانی داعشی تیرۆرستن.

جێگری یەكەم جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه ئەم قۆناغەی ئێستا پێوستی بەوەیە هەموان”حكومەت و گەل” هەوڵەكانیان بەكبخەن بۆ بنیاتنانی عیراقێكی بەهێزو كاریگەر، تیایدا رۆڵەكانی بەهرەمەندبن لە سەقامیگری و پێشكەوتن.

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران