دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) پیرۆزبایی له‌موسڵمانانی جیهان و گه‌لی عێراق ده‌كات، داواش له‌حكومه‌تی ئیتحادی ده‌كات به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل له بەر چاوبگرێت و ده‌ستوور جێبه‌جێبكرێت و چه‌ك ته‌نها به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت
به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌شانازییه‌كی گه‌وره‌وه پیرۆزبایی له‌ئومەتی موسڵمانان و گه‌لی عێراق دەکات کە ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
بسم الله الرحمن الرحيم
(وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ)
صدق الله العظيم…
به‌شانازییه‌كی گه‌وره و مژده‌ی هه‌میشه‌یی و خۆشییه‌كی زۆره‌وه، خۆشحاڵین جوانترین پیرۆزبایی بنێرین بۆ ئومەتی موسڵمانان و سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و گه‌لی عێراقمان به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی رێ‌نوێن و شانازی بونه‌وه‌ره‌كان و كۆتا پێغه‌مبه‌رو سه‌روه‌ری په‌یامبه‌ران و شه‌فاعه‌تكه‌رمان له‌رۆژی زیندووبونه‌وه پێغه‌مبه‌ری به‌خشنده و پێشه‌وامان (موحه‌ممه‌د ) سڵاوی خوا له‌خۆی و خانه‌واده پاك و بێگه‌رده‌كه‌ی و هه‌موو هاوه‌ڵانی بێت.
به‌م بۆنه پیرۆزه‌ی له‌ناودڵی هه‌موو باوه‌رَده‌راندایه سه‌رله‌نوێ داواده‌كه‌ین ئاشته‌وایی و برایه‌تی ئاشتبوونه‌وه به‌رقه‌راربێت و ناكۆكی و كێشه‌كان وه‌لابنرێت، هه‌مومان داوا له دروستكه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی ده‌كه‌ین خێر وبه‌ره‌كه‌ت و خۆشه‌ویستی به‌سه‌ر نیشتمان و گه‌له‌كه‌ماندا بڕژێنێت له‌م قۆناغه سه‌خته‌ی ئێستای وڵاته‌كه‌مان كه به‌كێشه‌و قه‌یراندا تێپه‌ڕده‌بێت، هاوكات داوا له‌هێزه سیاسی و نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌ین یه‌كبگرن و هاوكاربن و له‌دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتندا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی به‌رده‌وامبن بۆ ئه‌وه‌ی له‌قه‌یرانی سیاسی و حاڵه‌تی بنبه‌ست بێنه‌ده‌ره‌وه ، داواش له‌حكومه‌تی ئیتحادی ده‌كه‌ین ئه‌رك و هه‌وڵه نیشتمانییه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌له‌چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و پاراستنی هه‌مه‌ره‌نگی و ته‌ونی كۆمه‌ڵایه‌تی و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و، چه‌كیش ته‌نها به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت و سه‌روه‌ری یاساش له‌سه‌رو هه‌موانه‌وه بێت و پایه‌ی دیموكراتی و سیسته‌می فیدراڵی پته‌وبكرێت و چاكسازی دژبه‌گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامبدرێت وخزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكرێت و دادپه‌روه‌ری ویه‌كسانی به‌ده‌ستبهێنرێت .
هه‌موو ساڵێك و هه‌مووان له‌خێر وبه‌ره‌كه‌ت و خۆشی به‌رده‌وامدابن
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
هه‌ینی 7 ی تشرینی یه‌كه‌می 2022