دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا بەبۆنەی جەژنی “جەما” وە پیرۆزبایی لەئێزیدییەکان دەکات و، داوا لەحکومەتی ئیتحادی دەکات چارەنوسی ڕفێنراوەکان ئاشکرابکات و شەنگال ئاوەدان بکاتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022/10/6 جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا بەبۆنەی جەژنی جەما پیرۆزبایی لەخوشک و برا ئێزییدییەکانی عیراق و جیهان دەکات و، هیوای بەختەوەری ئاسودەیی و بەسەربردنی جەژن و خۆشییەکانیانی لەکەشێکی سەقامگیرو ئاسودەدا بۆ خواستن..

بەم بۆنەیەوە بەڕێزی داوای لەحکومەتی ئیتحادی کرد، هەوڵی زیاتر بخاتەگەڕ بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئێزییدییە ڕفێنراوەکان و پشتگوێ نەخستنی ئەو پرسە، هاوکات جەختیشكرد لە پێویستی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و ناوچەکانی تر کردەوە، لەگەڵ دابینکردنی خزمەتگوزاری بنەڕەتییەکان بۆیان و، کۆتایش بە دۆسییەی ئاوارەکان بهێنرێت و گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان مسۆگەر بکرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنجشەممە 6 ی تشرینی یەکەمی 2022