جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆكایەتی كۆبونەوەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان دەكات

بەڕێز “موحسین مەندەلاوی” جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبونی وەزیری ناوخۆو كادیرە پێشكەوتووەكانی وەزارەت، سەرۆكایەتی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی كرد، بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەك دۆسییەی گرنگ لەوانە، دۆخی ئەمنیی لە سەرانسەری وڵات بە تایبەت روداوەكانی ئەم دواییەی ناسرییەو بەدواداچون بۆ خەرجی وەزارەتەكان لەو پارەیەی كە لە یاسای “ئاسایشی خۆراك” دابینكراوە.

نوسینگەی راگەیاندنی
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

2022/10/5