مەندەلاوی و هاوتا ئیماراتیەكەی تاوتوێی دۆخی مرۆیی لە غەزە دەكەن, جەخت لە راگرتنی دوژمنكارییەكان و گەیاندنی خێرای هاوكارییەكان دەكەنەوە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی سێ‌ شەممە, لە فرۆكەخانەی بەغداد نێودەوڵەتی, پێشوازی لە بەڕێز (حەمەد ئەلرەحومی) جێگری یەكەمی ئەنجومەنی نیشتمانی فیدڕاڵی ئیمارات و شاندێكی یاوەری كرد, بۆ بەشداریكردن لە(35)هەمین, كۆنگرەی بەپەلەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی, كە رۆژی چوارشەممە, لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەدەچێت.
مەندەلاوی, جەختی لە هەڵوێستی جێگری عێراق كرد, لە پشتیوانی كێشەی فەلەسیتن, لەگەڵ گرنگی ئەوەی وڵاتانی عەرەبی بەشدار لەكۆنگرە هەڵوێستێكی یەكگرتوویان هەبێت, بۆ ئیدانەكردنی پرۆسە تاوانكارییەكان و كردەوە وەحشیگەرییەكانی قەوارەی زایۆنیزم, دژی هاوڵاتیانی سڤیل لە كەرتی غەزە.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١٠/١٧