جێگری یەكەم بۆ شێخ و پیاوماقوڵانی واست: دابینكردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەكان سەرەتایترین مافەكانی هاوڵاتیانە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, جەختیكرد, دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و بایەخدان بە پێشخستنی ژێرخان, لە مافە بنەڕەتیەكانی هاوڵاتیان, كە دەبێت بەشێوەكی بەردەوام زامنبكرێت.
مەندەلاوی, لەمیانی دیداری لەگەڵ ژمارەیەك لە شێخ و پیاوماقوڵانی پارێزگاری واست, پێداگیركرد لەسەر بایەخی ئەوەی واست گرنگی پێبدرێت و خزمەتگوزاری گشتی بۆ دابینبكرێت و چارەسەری ئەو هەڵانە بكرێت كە لە قۆناغی رابردوودا رویداو, رەنگدانەوەی نەرێنی هەبوو لە ژیانی هاوڵاتیان.
مەندەلاوی, ئومێدی خۆی پیشاندا بەوەی قۆناغی داهاتوو, بەتەواوی جیاوازبێت لە رابردوو, لەرووی دابینكردنی خزمەتگوزاری و بایەخدان بە كارە لەپێشینەكانی هاوڵاتیان لە پارێزگاكە.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١٠/١٧