مەندەلاوی و هاوتا ئوردونی و یەمەنیەكەی سەرەكۆنەی ئەو كۆمەڵكوژیە دەكەن كە قەوارەی داگیركەر بەرامبەر بە هاوڵاتیان لە غەزە ئەنجامیدەدات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ئێواری رۆژی (17ی تشرینی یەكەی 2023) لە فرۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی, پێشوازیكرد لە هەردوو شاندی پەرلەمانی ئوردون و یەمەن, بۆ بەشداریكردن لە(35)هەمین, كۆنگرەی بەپەلەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی, كە رۆژی چوارشەممە, لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەدەچێت.
مەندەلاوی, لەگەڵ بەڕێز (عەبدولرەحیم ئەلمەعایعە)هاوتا ئوردونیەكە و بەڕێز (محەمەد شەدادی) هاوتا یەمەنیەكەی و شاندی یاوەریان, تاوتوێی بارودۆخی فەلەستینی كرد, تیادا سەرەكۆنەی ئەو كۆمەڵكوژییەیان كرد, كە قەوارەی داگیركەر, بەرامبەر بە هاوڵاتیان لە غەزە ئەنجامیدەدات.
هەر لەدیدارەكەدا, جەخت لە بایەخی یەكخستنی هەڵوێستی عەربی كرایەوە, لە سی پێنجهەمین كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١٠/١٧