دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پێشوازی له‌شاندێكی دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی بارزانی ده‌كات و ، هه‌وڵە مرۆییەکانیان له‌پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی فریاگوزاری لێقه‌وماوو زیانلێكه‌وتووان به‌رز ده‌نرخێنێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ،، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/10/2023، له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غداد، پێشوازیكرد له‌شاندێكی دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی بارزانی.
له‌سه‌ره‌تای دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به دیداریان لەگەڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنەران و تاوتوێکردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به ڕۆڵی گه‌وره‌ی رێكخراوه مرۆییه‌كان له كۆمه‌ڵگادا .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، هه‌وڵەکانی دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی بارزانی به‌رزنرخاند، له‌ڕوی مرۆیی و پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی فریاگوزاری بۆ لێقه‌وماوو زیانلێكه‌وتووان و دابینكردنی پێداویستیه‌كان بۆ چه‌ندین توێژی هه‌تیوان و ئاواره‌و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێ شه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2023