دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ نه‌قیبی پارێزه‌ران و سه‌رۆكی یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی عێراق تاوتوێی پته‌وكردنی هاوكاری و پشتیوانیكردنی سه‌ندیكا پیشه‌یی و یه‌كێتییه‌كان ده‌كات به داڕشتنی یاسا‌و یاسای پێویست
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 17/10/2023، له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له به‌غداد، پێشوازیكرد له خاتوو ئه‌حلام ئه‌للامی، نه‌قیبی پارێزه‌رانی عێراق و محه‌مه‌د نو‌عمان داودی، سه‌رۆكی یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی عێراق.
له دیدارێكدا، تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه كرا په‌یوه‌ستن به رێگه‌چاره‌كانی پته‌وكردنی میكانیزمه‌كانی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له بواری داڕشتنی یاسا‌و یاسابه‌ركاره‌كان، گفتوگۆشكرا له‌بارەی گرنگی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای پارێزه‌ران ژماره (173)ی ساڵی 1965، بەجۆرێک بگونجێت له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی سه‌رده‌ميانه و پێداویستی قۆناغه‌كەدا .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌میانی وته‌كانیدا رۆڵی سه‌ندیكا و یه‌كێتییه‌كانی به‌رزنرخاند، له په‌ره‌پێدانی توانا‌و وزه‌كانداو دابینكردنی زانیاری و شاره‌زایی، جه‌ختیشیكرد له‌پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆكاری ئه‌و دامه‌زراوه پیشه‌ییانه به داڕشتنی یاسا‌و یاسای پێویست، لەگەڵ پێویستی سودوەرگرتن له راوێژ و شاره‌زایی كه‌ڵه‌كه‌بویان، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌دای وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه حكومییه‌كان پته‌وبكات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێ شه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2023