مەندەلاوی و خەزعەلی تاوتوێی دواین پێشهاتە سیاسیەکان دەکەن و جەخت لە پێویستی پەسەندکردنی یاسا گرنگەکان و تەواوکردنی شایستە نیشتمانیەکان دەکەنەوە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی یەک شەممە، چاویکەوت بە شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق.

لە دیدارێکدا، دۆخی گشتی و پێشهاتە سیاسیەکان لە وڵات و ناوچەکە تاوتوێکرا، بەتایبەت وەڵامی ئێران و لێکەوتەکانی لەسەر ئایندەی قەوارەی داگیرکەرو، جەختکردن لەسەر پشتیوانیکردنی مافی گەلانی عەرەبی و ئیسلامی، لە بەرگریکردن لە خۆیان بە ڕووی قەوارەی داگیرکەر، وێڕایی پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست بە گەلی فەلەستین، تا بەدەستهێنانی تەواوی مافە رەواکانی.

هەر لە دیدارەکەدا، جەخت لەسەر گرنگی هەنگاونان بەرەو پەسەندکردنی یاسا گرنگەکان کرا، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە پێداویستیەکانی هاوڵاتیان و، پەلەکردن لە تەواوکردنی شایستە نیشتمانیەکان، وێڕایی هاوکاریکردن لەگەڵ حکومەت، بۆ جێبەجێکردنی پرۆگرامە خزمەتگوزارییەکانی و، کارکردن بۆ خزمەتکردنی گەل و بەدیهێنانی خواستەکانی.

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٤/١٤