لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران: وەڵامی ئێران بۆ کردنە ئامانجی کونسوڵخانەکەی مافێکی سروشتی و رەوایەو یاسا نێودەوڵەتیەکان زامنیکردووە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کردنە ئامانجی کۆنسوڵخانەکەی لە پایتەختی سوریا، مافێکی سروشتی و رەوایەو، یاسا نێودەوڵەتیەکان زامنیکردووە، رونیشکردەوە، قەوارەی زایۆنی زیاد لە پێویست زیادەڕۆیی کردووە، لە پێشێلکردنی ئەو پەیماننامانەو بەشێوەیەکی ئاشکرا سنوری خۆی تێپەڕاندووە، لەڕێی پێشێلکردنی سەروەری چەند وڵاتێکی ناوچەکە.

مەندەلاوی، رۆژی یەک شەممە 14 نیسان، لە بەیاننامەیەکدا وتی: لە کاتێکدا پیرۆزبایی لەو ئۆپراسیۆنەی ئێران دەکەین لە قوڵایی خاکی فەلەستینی داگیرکراو، کە لە وەڵامی کردنە ئامانجی کۆنسوڵخانەکەیدا هات، جەختدەکەین لەوەی مافی گەلانی عەرەبی و ئیسلامیە، بەرگری لە خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان بکەن، بەڕووی دەستدرێژی هێزەکانی داگیرکەر.

لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرکۆنەکردنی تاوانی کۆمەڵکوژی زایۆنیزمی دووپاتکردەوە، دەرهەق بە ئافرەت و منداڵ و پیری فەلەستین و، کردنە ئامانجی بەردەوامی نەخۆشخانەو قوتابخانەو ژێرخان و شوێنی نیشتەجێبونی هاوڵاتیان و،رێگەگرتن لە بردنە ناوەوەی هاوکاری بۆ کەرتی غەزرە شکۆو سەربەرزی، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، کاربکات بۆ راگرتنی بەربەریەتی زایۆنیزم و ناچارکردنی داگیرکەر بە رێزگرتن لە یاساکان، بۆ رێگەگرتن لە هەڵگیرساندنی جەنگێکی گەورە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٤/١٤