دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له یادی پڕ ئازاری پرۆسه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفال دژ به گه‌لی كوردستان داوای جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری و پاراستنی ئه‌زمونی دیموكراسی و ده‌ستكه‌وته ده‌ستورییه‌كان ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 14/4/2024 ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ، به ئازارێكی زۆره‌وه (36) ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر پرۆسه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفال، کە لەساڵی 1988 ده‌ستیپێكردو زیاتر له 182 هه‌زار مرۆڤی كرده قوربانی، له منداڵ و ئافره‌ت و لاو‌و پیری گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕ، وێڕای جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌تی راگواستنی زۆره‌ملێی لادێ و شاره‌کانی كوردستان و ، به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی قه‌ده‌غه‌كراو له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵكوژی دژی كورده‌كان به‌هۆی ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییان.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، داوای له حكومه‌تی فیدڕاڵ كرد، پابه‌ندبێت به ئه‌ركه‌كانی له جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال، به‌شێوەی ماددی و مه‌عنه‌وی، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی ئه‌زمونی دیموكراسی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته ده‌ستورییه‌كان، لەگەڵ بەردەوامیدان بە لێگەیشتن و گفتوگۆی نێوان هێزه سیاسییه‌كان، بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و، پشیوانیكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ پته‌وكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات.
سڵاوی شكۆمه‌ندانه له گیانی پاکی شه‌هیدانی كوردستان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی عێراق.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
یه‌ك شه‌ممه 14 ی نیسانی 2024