مەندەلاوی: تاوانی ئەنفال ڕووخساری ناشیرینی ڕژێمی بەعسی دەرخست و داوای هاوکاری دەکەین لە پێناو چەسپاندنی ئەزمونی دیموکراسی بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی دیکتاتۆری

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت بەڕێز موحسین مەندەلاوی، یادی 36 ساڵەی تاوانی ئەنفالی بەبیرهێنایەوە کە ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕ دژی میلله‌تی‌ کوردی عێراق ئەنجامیدا.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: تاوانی ئەنفال کە تێیدا ڕژێمی تاوانکاری بەعس چەکی کیمیاوی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی بەکارهێنا بۆ هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی سڤیل لە کوردستان، كه‌ بووه‌ هۆی‌ کوشتن و ئاوارەبوونی هەزاران کەس، شەرمەزارییەکی لەسەر پێشەوەی ئەم ڕژێمە دروست کردو ڕووخساره‌ ناشرینەکەی بۆ جیهان ده‌رخست، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌بێ ڕه‌حمانه‌ هەموو ئامرازەکانی کوشتن و ئەشکەنجەدان و ئاوارەبوونی‌ به‌كارهێنا له‌پێناو پاراستنی دەسەڵاتی‌ خۆی‌.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت دووپاتیکردەوە کە ئەو چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ کە گەلی عێراق لەسەر دەستی ڕژێمی فاشیستی بەعس دووچاریبوو پاڵمان ده‌دات وەک عێراقییەکان به‌هه‌موو پێکهاتە جیاجیاکان، بۆ كاركردنی‌ جددی بۆ چەسپاندنی ئەزمونی دیموکراسی و بەهێزکردنی دەوڵەتی هاوڵاتیبوون بۆ پاراستنی ئازادی و مافەکان له‌ ژێر سەقفی عێراق و ئەولەویەتدان بە بەرژەوەندی گەل و چەسپاندنی بناغەکانی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەنگاونان بەرەو بنیاتنانی نیشتیمانی دایک.

 

نووسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندن
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت
4/14/2024