مەندەلاوی و حەکیم جەختدەکەن لەسەر گرنگی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی تەواوکردنی شایستە دەستوریەکان و پشتیوانیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی پرۆگرامە خزمەتگوزاریەکانی

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئێوارەی رۆژی شەممە، لە نوسینگەکەی، پێشوازیکرد لە بەڕێز عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک دۆسیەو بابەتی گرنگ.

لە دیدارەکەدا، باس لە دواین پێشهاتەکان کرا لەسەر گۆڕەپانی ناوخۆیی و، ئاڵوگۆڕی دیدو پێشنیازەکان لەبارەی پرسە نیشتمانیەکان، لەگەڵ جەختکردن لەسەر پێویستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆ لەنێوان هێزە سیاسیەکان، بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوریەکان و یەکلاکردنەوەی دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پشتیوانی خۆشیان دەربڕی بۆ حکومەت، لە جێبەجێکردنی پرۆگرامە خزمەتگوزاریەکانی و، بەدیهێنانی هیواو چاوەڕوانیەکانی گەل.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٣/٣٠