لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕۆمانیا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئاسۆکانی هاوکاری هاوبەش
ڕۆژی سێشەممە 19ی ئازار، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پهرلهمانتار دیلان غەفور ساڵح، بە ئامادەبوونی ههریهك له پهرلهمانتاران حەیدەر سەلامی و محمد صدیق محمد و ئاریان عەزیز ئەندامانی لیژنەکە، لە چوارچێوەی سەردانەکەی شاندی پەرلەمان بۆ بوخارێستی پایتەخت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕۆمانیا، خاتوو لومینیکا ئۆدۆبێسکو کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسە گرنگەکان کرا لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، کە نوێنەرایەتی سەرەتای کردنەوەی ئاسۆکانە بۆ هاوکاری هاوبەشی پەرلەمانی و دیپلۆماسی لەسەر ئاستی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن.
سەرۆکی لیژنەی پەرلەمان داوای کرد گرنگی بەردەوامبوون لە واژۆکردنی ڕێکەوتننامە و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات پەیوەست بە هاریکاری ئابوری و زانستی و تەکنیکی و تەندروستی و هاوکاری تر لە پێناوی هاوکاری ڕاستەقینە و بەرهەمدار و کاریگەردا بێت و تاوتوێی پێشنیازەکانی لایەنی عێراقی سەبارەت بە ئەگەری کردنەوەی هێڵی فڕینی ڕاستەوخۆ لە نێوان عێراق و ڕۆمانیا کرد، ئەمە جگە لەوەی كه ڕێکارەکانی ڤیزا بۆ عێراقییەکان لە خوێندکاران و گەشتیاران و کەسانی بازرگان ئاسانتر بکرێت.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ڕۆمانیا پێشوازی لەو شتانە کرد کە لایەنی عێراقی پێشنیاری کردبوو، ئاماژەی بەوەدا کە ڕێککەوتنەکان لە سەردانەکەی داهاتووی بەڕێز فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ڕۆمانیا واژۆ دەکرێن.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤