لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی ڕۆمانیا لە بەغدا دەکات
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ئازار، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پهرلهمانتار دیلان غەفور ساڵح، لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ ئەو كهیسانهی کە لە ئەنجومەنی پیرانی ڕۆمانیا لە کاتی سەردانی شاندی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕۆمانیا بۆ ڕۆمانیا بۆ ماوەی 17-21/3/2024 تاوتوێ کران، پێشوازی لە باڵیۆزی ڕۆمانیا لە بەغدا کرد .
لە میانی دیدارەکەدا سەرکەوتنی سەردانەکە بەرز نرخێندرا و جهختكرایهوه لهسهر پێویستی بەدواداچوون بۆ ئەوەی بابهتانهی كه پێشنیاركرابوون، بەتایبەتی سەردانی وەزیری ئابوری و کارگێڕی و گەشتوگوزاری ڕۆمانیا بۆ عێراق لەگەڵ شاندێکی بازرگانانی ڕۆمانی.
سەرۆکی لیژنەکە دووپاتی کردەوە کە پەیوەندی بە وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە دەکات بۆ ئاراستهكردنی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ وەزیری ڕۆمانیا و پێشنیاری ئەگەری ڕێکخستنی خشتەی کار لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی عێراق و ژووری بازرگانی، ئاماژەشیكرد بە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری دادوەری له نێوان عێراق و ڕۆمانیا.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤