لەمیانی بەشداریکردنی لە یادی (٤٣) ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی بەدر.. لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ستایشی قوربانیدانی بەدریەکان و گروپە نیشتمانیەکانی تر دەکات لە تێکۆشان دژی دیکتاتۆریەت

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، فەخرو شانازی خۆی دەربڕی بە تێکۆشەرانی رێکخراوی بەدرو گروپە نیشتمانیەکانی ترو، ئەو قوربانیەی پێشکەشیانکردووە لە تێکۆشانیان، دژی دیکتاتۆریەت، لەپێناو رزگارکردنی عێراق و ئازادی و شکۆی بە درێژایی چەندین ساڵ.

مەندەلاوی، لەمیانی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی ناوەندی، کە رێکخراوی بەدر، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە رێکیخست، بەبۆنەی یادی (٤٣) ساڵەی دامەزراندنی، پێداگریکرد لەسەر ئەو ئاڵنگاریانەی ئەمڕۆ وڵات تیایدا دەژی، لەسەروشیانەوە، بیری داعش و گەندەڵی و مادە هۆشبەرەکان، وێڕای ئاستەنگەکانی بنیادنان و سەقامگیری و ئاسایش، کە پێویستی بە گیانی تێکۆشانە.

لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، راشیگەیاند: لە سەروەری تەواوی وڵاتەکەمان دەڕوانین، لەڕێی کۆتایهێنان بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و، گواستنەوەی پەیوەندیە دەرەکیەکانمان بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و بەرژەوەندی هاوبەش.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٣/٢٨