لیژنەی ڕۆشنبیری پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی کارەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دووپات دەکاتەوە و دهڵێت كه یاساکەشی ئامادەیە بۆ دەنگدان
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنهوارو ڕاگهیاندنی پەرلەمانی، پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ سەربەخۆیی کارەکانی تۆڕی میدیایی عێراقی دووپاتکردەوەو دروستكردنی کەشێکی تهواو بۆ کارەکانی و ڕێگە نەدان له دەستوەردان لە کاروبارەکانیدا، بۆ ئهوهی ببێتە سەکۆیەک بۆ هەموو عێراقییەکان.
لە میانەی سەردانەکەیاندا بۆ بارەگای تۆڕی میدیایی عێراقی، ئەمڕۆ لیژنەکە و ئەندامان لەگەڵ سەرۆکی تۆڕەکەدا گفتوگۆیان لەسەر هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای تۆڕەکە کرد، کە هەموارکردنەوەیان بۆ ئەنجامدرا بۆ چارەسەری بۆشاییەکان و سنووردارکردنی دەسەڵاتە سەریەککەوتووەکانیان، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی گونجاو پاڵپشتی سەربەخۆیی کارەکانی بێت و ئاماژەیدا كه یاساکە ئامادەیە بۆ دەنگدان.
هەروەها لیژنەکە پشتڕاستی ئهوهی کردەوە کە پەیوەندی بە نووسینگەی سەرۆکوەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە کردووە بۆ دانانی کارمەندان وەک گرێبهستی ٦٠٨ لە تۆڕەکەدا، ئەمە جگە لەوەی باس لە کۆمەڵێک بابەتی دیکە دەکەن کە کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی کار و وردەکارییەکانی تۆڕەکە.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
3/28/2024