‎بەیاننامەی لیژنەی شەهیدانی پەرلەمان لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئالتون کۆبری و تازە

‎ئەمڕۆ یادی سی و سێیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی قێزەونی ئەلتون کۆبری و تازە دەکەینەوە کە لەلایەن بەعسی تاوانبارەوە دژی سەدان خەڵکی تورکمان ئەنجامدرا لەم ڕۆژەدا و لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ۱۹۹۱ هێزەکانی پاسەوانی ڕژێمی بەعسی تاوانبار تاوانێکیان ئەنجامدا کە دژی مرۆڤایەتی بوو، ژیانی سەدان تورکمان بەبێ چەک لە خەڵکی ئالتون کۆبری و کەرکوک و تازە خورماتوو، لەنێویاندا منداڵی بێتاوان و گەنجان و بەساڵاچووان و ژنان بونە قوربانی، کە بەدوای پەناگەیەکی پارێزراودا دەگەڕان بۆ ڕزگاربوون لە نادادپەروەری و ستەمی دەزگا تاوانکارییەکانی بەعس کە بێ جیاوازی خەڵکی دەکوژێت بۆ کۆنترۆڵکردن و لەناوبردنی ڕاپەڕینی خەڵک لە بیست و هەشتەمی ئازاری ۱۹۹۱.
‎یادی ئێمە بۆ ئەم تاوانانە ئەوەیە ئەو چەتە تاوانکارییە ئاشکرا بکەین کە چەندین ساڵە عێراقیان وێران كردبوو، کە ئەمڕۆ هەندێك کەس دەبینین کە پەشیمانن بۆ ئەو سەردەمە تاریکە، هەروەها بۆ وەڵامدانەوەی ئەو دەنگ و بەکرێگیراوانەی کە هەوڵی شێواندنی ڕاستییەکان دەدەن.
‎ئەو کۆمەڵکوژییە قێزەونانەی لە دژی گەلی عێراقمان لە هەموو پێکهاتەکان ئەنجام دراون، بەتایبەتی ئەو برایانەی کە یادیان دەكەینەوە تەنها هەوڵدانن بوە بۆ سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان و ئاوارەکردنیان لە خاکەکانیان و گۆڕینی تایبەتمەندییەکانی شارو گوندەکانیان، بەڵام ئەم خەڵکە ماوەتەوەو هەمیشە بۆ پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و بەرگریکردن لە یەکپارچەیی عێراق و خاک و خەڵكەكەی.

‎ڕێزو نەوازش بۆ هەموو شەهیدانی عێراق
‎بە تایبەتی شەهیدانی ئەلتون کۆبری و تازە و کەرکوک
‎ و شەرمەزاری بۆ بەعسییە تاوانبارەکان و ئەو دەستانەی کە شیوەنی بۆ دەگێڕن

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٣/٢٨