مەندەلاوی لەگەڵ باڵیۆزی چیك پتەوكردنی هاوكاری بازرگانی و وەبەرهێنان و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنە هاوبەشەكان تاوتوێدەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای هاوكاری زیاتری نێوان عێراق و كۆماری چیكی كرد, بەتایبەت لەبوارەكانی (ئابوری، وەبەرهێنان، بازرگانی, وزە) و جێبەجێكردنی بڕگەكانی ڕێككەوتنی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات، بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست.
مەندەلاوی، ڕۆژی چوارشەممە 15ی ئازاری 2023، لە میانی پێشوازیكردنی لە بەڕێز (بیتەر شتیبانك) باڵیۆزی چیك لە عێراق و شاندێكی یاوەری، بۆ پتەوكردنی ئاسۆ هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و ئاڵوگۆڕی سەردان لەسەر هەردوو ئاستی یاسادانان و جێبەجێكردن و ئەگەری هاتنەناوەوەی كۆمپانیا چیكییەكان بۆ بەشداریكردن لە پرۆژەكانی گەشەپێدان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/١٥