لیژنەی خزمەتگوزاری پەڕلەمانی سەرپەرشتی پێدانی ٣٢ پڕۆژە لە دیوانیە دەکات
لیژنەی خزمەتگوزاری پەڕلەمانی بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتارعەلی حمیداوی سەرۆکی لیژنەکە، سەردانی پارێزگای دیوانیەی کردو چاوی بە پارێزگارەکەی بهڕێز مەیسەم شەههد كهوت، بۆ ئاگاداربوونی ڕاستەوخۆ لە بهڕێوهچوونی ئهو پڕۆژانەی کە پارێزگاکە جێبهجێان دهكات.
پەڕلەمانتارعەلی حمیداوی ئاشکرایکرد کە پارێزگاکە بە پارێزگا لێقەوماوەکان دەژمێررێت لە بواری خزمەتگوزاریدا، لەبەر ئەوەی دەهان پڕۆژەی تێدا نیە لەوانەی کە خزمەتی کۆمەڵگای دیوانیە دەکات و گووتی كه پێویسته بودجهیهكی تایبهت بۆی تهرخان بكرێت، بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانە پەککەوتووەكهی کە لە ماوەی دەهان ساڵ چاکسازی لەسەر نەکراوە، بە تایبەتی كه پارێزگاکە گهشهیهكی گهورهی نیشتهجێبوونی بە خۆیەوە بێنیوە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا.
لیژنەی خزمەتگوزای ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پێدانی سی و دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری تایبهت به پارێزگاکە لە کەرتە جیاوازەکاندا لە ڕێگای بەجێهێنانی ڕاستەوخۆ کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەخۆیەوە دەبینێت و دەست بهكاركردن دهكرێت تێیدا، بۆ ئەوەی پارێزگاکە لە مانگەکانی داهاتوودا خزمەتگوزاری ژێرخانەکانی و ڕێگاو تۆرەکانی ئاوی باشتر بە خۆیەوە ببینێت.
شاندی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان بە سەرۆکایەتی عەلی حمیداوی سەرۆکی لیژنەکە لەگەڵ پارێزگارو کارگێڕی پێشکەوتوو پارێزگاکە كۆبوویهوهو پێیداگرت لەسەر پێویستی تەواوکردنی پڕۆژە ئاوەڕۆی گەورەی دواکەوتووی دیوانیە کە تەواوکردنەکەی گۆڕانێکی جۆریە لە ڕاپەڕێنی کەرتی ئاوەڕۆدا، چونکە بریتیە لە بیست وچوار یەکەی چارەکردنی ئاو و لیژنه هیوای خواست كه ئهو پڕۆژانه لهماوهی خۆیاندا تهواو بكرێن بۆ خزمهتكردنی هاوڵاتیان و دانیشتووانی ئهو پارێزگایه.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
۱٦/٣/٢٠٢٣