بە شایەتی لایه‌نە رێکخەرەکان لیژنه‌ی‌ تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی بەشدارییه‌كی‌ چالاکی لە کۆنفرانسی کەش و هەوای عێراقدا كرد

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە نوێنەرایەتی دکتۆر میقدام جومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنەو ژمارەیەک لە ئەندامانی بەشدارییان لە کاروباری کۆنفرانسی کەش و هەوای بەسرە کرد، بۆ له‌ ماوەی 12-13/3/2023.
کۆنفرانسی کەشوهەوا بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران کرایەوەو بە بەشداری نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی نێودەوڵەتی و حکومی و سەندیکای بازرگانی، بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر عێراق و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی دیاردە دەرەنجامیەکانی.
ئەندامانی لیژنەی پەرلەمانی بەشدارییەکی کارایان هەبوو لە کۆبوونەوەکانی کۆنفرانسەکەدا، کە چەندین بابەتیان هەبوو، گرنگترینیان ئالنگارییه‌كانی‌ ژینگەیی و ڕێگەکانی کاراکردنی میکانیزمی دارایی نێودەوڵەتی بوو.
کۆنفرانسەکە بە کۆمەڵێک ڕاسپاردە لەسەر ئاو و کشتوکاڵ و یاسادانانی ژینگەو ئاووهەوا و سەرمایەی نیشتمانی و نێودەوڵەتی و هەماهەنگی حکومەت و ئەوانی تر کۆتایی هات.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٤ / ٣ / ٢٠٢٣