لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمان لەگەڵ ئەنجومەنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکاندا تاوتوێی‌ بابەتی‌ پڕۆژە یاسای‌ ده‌سته‌كه‌ ده‌كات

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان، چاویكه‌وت به‌ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بۆ تاوتوێكردنی‌ پڕۆژەی یاسای دەستەكه‌و چاودێریی ڕاگەیاندن لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و لایه‌نه‌ پەیوەندیکردنەکانی دیکە.
لیژنه‌ی‌ ڕۆشنبیری‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ جێگری یەکەمی لیژنەو ئەندامە بەڕێزەکان، میوانداری ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی‌ ناوبراوی‌ له‌ باره‌گای‌ لیژنه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا جەختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیی گرنگیدان بە کەیسەکانی ناوزراندنی کەسایەتیە گشتیەکان و لێپرسینەوە لە ناوزڕێنەرەکان بە گوێرەی یاسا بە مەرجێک دەست نەدرێت لەوانەی کە ڕەخنەی بنیاتنه‌ر دەکەن بە گوێرەی ئازادی ڕادەربڕین کە دەستوور بۆ هه‌موو تاكێكی‌ به‌رده‌ست كردووه‌، هه‌روه‌ها چارەسه‌رکردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی‌ كه‌ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دووچاری‌ دەبن بەهۆی‌ تەنگپێهەڵچنینەکان لە لایەن دەزگاكانی‌ ئاسایشه‌وه‌، بڕیاریشدرا كه‌ بە نووسراو داوا بكرێت لە لایەنە جیاوازەکانه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، له‌ گه‌ڵ ئامادەکردنی قەوارەیەک كه‌ بگونجێت لەگەڵ کاری دەستەکەداو چاوپێداخشاندنەوە لە باجی‌ تایبەت بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
هەروەها لیژنە داوای ئامادەکردنی پەیڕەویَکی ناوخۆیی پێگەیشتوو كرد، بە گوێرەی ڕینماییەکان کە لە یاسادایە، بۆ مسۆگه‌ركردنی‌ تێکەڵاونەبوونی دەسەڵاتەکان لە نیَوان ئەنجومەن و بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای بەجێهێنانداو کردنەوەی نووسینگەکانی ئەنجومەن لەو پارێزگایانەی کە تیایدانیە، و دانانی شێوەیەکی یاسایی بۆ فراوانکردنی کارەکەی لە هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ کاراکردنی بابەتی ڕێبه‌ری‌ ڕێپیشاندەری گەشتوگوزاری کە گرنگترین دیاردە گەشتوگوزاریەکان و شوێنەوارییەکان و مۆزەخانەو ئەوانی دیکەش پیشان دەدات، بۆ پشتگیریی كه‌رتی‌ گەشتوگوزاری لەعێراقدا.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٥/ئازاری/٢٠٢٣