مەندەلاوی لەگەڵ باڵیۆزی كوەیت پتەوكردنی ئاسۆی هاوكاری و پێویستی چارەسەركردنی دۆسیەی هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێدەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی سێ‌ شەممە, لەگەڵ بەڕێز تاریق عەبدوڵا فەرەج, باڵیۆزی كوەیت لە بەغداد, پێویستی یەكسختنی هەڵوێستەكان و هەوڵە عەرەبی و ئیسلامیەكانی سەبارەت بەرپرسە چارەنوسسازەكان تاوتوێكرد, لەسەروشیانەوە, راگرتنی ئەو قەسابخانەی سوپای داگیركەری ئیسرائیل دژی گەلی فەلەستیتن ئەنجامیدەدات.
جێگری یەكەم, جەختیكرد لە چالاككردنی ئاسۆی هاوكاری هاوبەش, بەتایبەت لەبواری پەرلەمانیی لەنێوان هەردوولاو كاری لیژنەی دۆسیانەی و برایەتی بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی, وێڕایی جەختكردن لەسەر چارەسەركردنی دۆسیە هاوبەش هەڵواسراوەكان لەنێوان هەردوو وڵاتی برا.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١١/٧