سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزانی پاکستان و ئازەربیجان دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، لە دوو دیداری جیادا پێشوازی کرد لە بەرێز ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و بەرێز نەسیر مەمدوڤ باڵیۆزی ئازەبیجان.

لە دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ هەماهەنگی هەڵوێستیان لە ناوەندی پەرلەمانی و هەماهەنگی و ئاڵوگۆری شارەزایی یاسادانان لەرێی کاری هاوبەشی لیژنەکانی هاورێیەتی پەرلەمانی.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
7 تشرینی دووەم 2023